ئه‌زانیت که گوم بونت
ئاسمان تارمایی ئه‌پۆشێ
شه‌و سه‌ر دائه‌نه‌وێنێ
ڕۆژ کڵۆڵ و
گۆڵ به‌ره‌و سیس بوون ئه‌چێ
بۆ خۆت گوم کرد
ئه‌زانیت که گوم بونت
پایز ئه‌گرینێ
هاوین چه‌ک ئه‌کا له گه‌رمی ئه‌شق و
به‌هاری جوانی ئه‌ژاکێنێ
بۆ خۆت گوم کرد
ئه‌زانی که گوم بونت
زه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌شقت له دڵما که‌م ناکا
ئه‌زانیت گوم بونت که جوانی تۆ له دڵم زیا ئه‌کا
ئیتر بۆ
که ئێواره داهات ئه‌بێت شه‌و من بگریێنێ
بۆ ئه‌بێ ئیبراهیم ده‌ستی نزام به‌ره‌و ئاسمان
بلاوێنێ
من هه‌ر کوچه‌یه‌کی ئه‌و جیهانه‌ی هه‌یه
وێنه‌ی تۆی تیا هه‌ڵئه‌واسم
هه‌ر خانوێک وکۆشک وڤیللا وباڵه‌خانه‌یه‌ک هه‌یه
ناوی تۆیان لێ ئه‌پرسم
ئه‌زانیت من نه‌هه‌نگ وتۆ ده‌ریا
ناژیم بی تۆ لێم مه‌که ماڵاوا
ئه‌شزانیت من شه‌و تۆی ڕۆژی ژیانم
ئه‌شزانیت من گریان تۆی خه‌نده‌ی سه‌ر لێوانم،
بۆیه خۆت گوم مه‌که
دڵی خوا
دوعاکانی محه‌مه‌د
نزاکانی عیسا
پاکانه‌کانی مو‌سا
له خۆت دڵگران مه‌که
ئه‌وه‌نه دڵ ڕه‌ق نیت
مه‌مکوژه‌و له زیندان ئازادم بکه
خۆت گوم مه‌که
گوم بونت کفنی مه‌رگ و
مۆڵه‌ت بۆ ئیزرائیل
به‌یان ئه‌کا
گوم بونت
وه‌رانی گه‌ڵا و
سه‌رده‌می خه‌زان و
پرسی مردنی من بۆ خه‌ڵک ئیعلان ئه‌کا
هاوڕێ ڕه‌ش/زانکۆی ستراسبۆرگ
11.2.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
