ئه‌و ڕۆژه‌ی محمه‌د بوعه‌زیز گڕی له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، ئه‌و ڕۆژه گیڤارایه‌ک له مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌ری هه‌ڵدا، محمه‌د بوعه‌زیزیش بوو به‌و گیڤارایه‌ی که زیاتر له بیست ودوو وڵاتی عه‌ره‌بی خسته ناو گه‌ڕگه‌ڕیه‌تی شڵه‌ژان ودرزدان به چه‌مکیه‌تی دیکتاتۆری وگه‌نده‌ڵی ونیپۆتیزمی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی.
ئه‌و له 17 دیسه‌مبه‌ر به مرۆڤایه‌تی وت سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نه بێڕێزی به مرۆڤ ئه‌که‌ن کاتێک که گه‌نجێکی وه‌ک من ده‌رچووی زانکۆیه له بێکاریدا ته‌ماته‌و په‌تاته‌و پرته‌قاڵ له‌سه‌ر شڕه عاره‌بانه‌یه‌ک له کوچه‌کانی سید بوزیدی تونس‌دا بفرۆشێت وئه‌وه‌شی پێ ڕه‌وا نه‌بینین ئه‌بێت له‌و وڵاته‌دا ڕێزی مرۆڤ له کام پله‌و ئاستا بێت؟؟
هه‌ڵبه‌ت دیارده‌ی خۆسوتاندن له‌ناو دنیادا شتێکی نامۆ نیه جا به‌هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت نابێت له بیرمان بچیت که هۆما ده‌رابی پزیشکه ده‌رچووه‌که‌ی زانکۆکانی نیوجه‌رسی له 21.2.1994 له کۆڵانه‌کانی تارانی پایته‌ختی ئێران له دژی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وی ئێران له‌سه‌ر لێو سورکردن سوکایه‌تی پێ ئه‌کا و زامار ئه‌کرێ ناخی گڕی له خۆی به‌رداو به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی وت :
Death to Tyranny! Long live freedom! Long live Iran
هۆما به مرۆڤگه‌له‌کانی خه‌ڵکی ئێرانی وت که بژی ئازادی بمرێ ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رو تۆقێنه‌ر ئاخر پێش هۆماش کچێکی شانزه ساڵی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به تاوانی لێو سورکردن ڕه‌جم کراو کوژرا، ئیتر دوای هۆماش کاردانه‌وه مرۆییه‌کان گه‌یشتنه راده‌یه‌ک که ناوه‌ندی جیهانی هه‌ژان به‌ڵام گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران که‌ڕبوو بۆیه نه‌یتوانی دێڕه دنیایه‌کان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بکا،
هه‌رچی محمه‌د بوعه‌زیزیشه مرۆڤایه‌تی خسته ناو پێگه‌یه‌کی تره‌وه گه‌ر سه‌یری باکگراوندی دوێنێ ڕۆژئاوا بکه‌ین به‌وه‌ی دوای ساڵی 2008 و دوای ئیفلاس بوونی چه‌ندان بانکی ئه‌مریکی و ئه‌وروپی وبێکار بوونی ملیۆنان که‌س له جیهاندا داخستن وخاپورکردنی چه‌ندان کارگه‌و باڵه‌خانه په‌ڕپوت بونی بانکه‌کانی ئه‌بی ئه‌مریکی وفی دی ئای سی ئه‌مریکی وهه‌ره‌سهێنانی ئه‌پڵ چه‌ندان دامه‌زراوه‌یی تری ئه‌مریکایی ڕه‌وگه‌ی ژیار که‌وته ناو چوارچێوه‌یه‌کی تره‌وه که بلۆکبه‌ندی ئاسیا‌و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیه به‌وه‌ی که ڕووسیا وچین تاچه‌ند دامه‌زراوه ئابوریه‌کانیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوابه‌رز بکه‌نه‌وه هه‌مان قسه‌ی چۆمسکی فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی بکه‌ن به ڕاستی که وتی ئه‌مریکا له لوتکه‌یه ؟ که‌وابێ ئه‌بێت لێژ بێته‌وه بۆیه‌ش محمه‌د بو عه‌زیزی بوو به‌و ڕێخۆشکه‌ری شۆڕشێکی سپی که جگه له تونس میسریشی هه‌ژان وئوردن ویه‌مه‌ن وجه‌زائیری خستۆته ناو بارێکه‌وه له ئان وساتدایه ئه‌و ئه‌وه‌ی نیشان دا که توانای میلله‌ت له هه‌موو کات و ساتێکدا دڕ ئه‌دا به چه‌قه‌به‌ستووی ده‌سه‌ڵات وچه‌ندانی وه‌ک زه‌ین بن عابدین وحسنی مباره‌ک ئه‌کات به په‌ندی مێژوو ئه‌وه‌تا به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا زۆر ڕاشکاوانه وتی چیتر خه‌ڵکی خۆمان لێمان ڕازی نابن، ئه‌مه خۆی ترسێکه که چه‌ند ساڵیک به‌ر له ئێستا یان دروستر به له‌ر شۆڕشی سپی چاوه‌ڕێی قسه‌ی له‌مجۆره له‌سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کانی عه‌ره‌ب نه‌ئه‌کرا.
له‌ولاشه‌وه میسری هاوسێی تونس که‌وتۆته ناو بارێکه‌وه که ڕۆژانه هه‌زاران بگره ملیۆنان میسری بانگه‌شه‌ی ڕووخانی حکومه‌تی موباره‌ک ئه‌که‌ن، له جه‌زائیرو ئوردنیش شیته‌ڵی خۆپیشاندن ئه‌کرێ پێش بینی ئه‌کرێ که له‌مه‌ودوا زۆربه‌ی وڵاته دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ونه ناو هه‌ڵمی شۆڕشی سپیه‌وه وسه‌پاندن وچه‌وساندنه‌وه چیتر له ده‌سه‌ڵات قبوڵ بکرێ.
له‌ناو کوردیش‌دا خۆ سوتاندن هه‌بووه هه‌یه‌و ئه‌مه جگه له‌و مۆرکه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که ڕۆژانه خه‌ڵک ئه‌کا به قوربانی خاڵی تر که ئه‌بێت تیشکی بخرێته سه‌ر له که‌سایه‌تیه‌کدا که له‌یلا وه‌لی حه‌سه‌نه ناسراو به ڤیان سۆران له 1.2.2006 له چیاکانی کوردستان وله ژێر هه‌رێمی میدیادا گڕی له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا بۆ ئازادکردنی ئۆجه‌لان ونه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه له‌سه‌ر کورد، هه‌ڵبه‌ت ئاور له خۆبه‌ردان وئه‌وانه‌ی ئاور له خۆیان به‌ر ئه‌ده‌ن له ترۆپکی خۆبه‌خت کردنن و ئاماده‌ن ببن به قوربانی جا به‌هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت زۆرجاریش مرۆڤ ئه‌گاته قۆناغێ که هه‌موو دێڕه‌کانی ناخی باسی ئازادبوونی ئه‌که‌ن به‌ڵام کاتێ نه‌یان توانی ئه‌وا په‌نا ئه‌با بۆ خۆسوتاندن وڕێگاکانی تر.
تێبنیه‌کان
* بابه‌تێکی تری ئینگلیزیم له‌به‌رده‌سته له ته‌واو بوندایه له‌سه‌ر هه‌مان ناوی ئه‌و بابه‌ته به‌ئینگلیزی به‌ڵام به ناوه‌ڕۆکی جیاواز
white revolution
هه‌روه‌ها سود له‌م وێبساتیانه وه‌رگیراوه وه‌ک په‌راوێز
http://www.dengeroj.net/News-file-article-sid-12873.html
http://en.wikipedia.org/wiki/Banking_in_the_United_States
http://en.wikipedia.org/wiki/Homa_Darabi
http://www.lejdd.fr/International/Maghreb/Actualite/Mohamed-Bouazizi-jeune-vendeur-ambulant-a-l-origine-d-une-revolution-255055/
http://www.nytimes.com/2011/01/23/weekinreview/23worth.htm
هاوڕێ ڕه‌ش/زانکۆی ستراسبۆرگ
1.2.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
