چۆن دڵ هات به قسه‌ی ڕۆژگار
گوڵه جوانه‌کانم بژاکێنی
چۆن دڵ هات به قسه‌ی ناحه‌زان
ناخی من بسوتێنی ؟
ئه‌مڕۆکه کوچه نه‌ما نه‌گه‌ڕێم
جێگا نه‌ما سه‌ری پیا نه‌که‌م
نه‌خۆشخانه
باڕ
یانه
چێشتخانه
بویت به ئایه‌تێکی شیته‌ڵ نه‌کراوو نه‌مدزۆیته‌وه
بۆیت به په‌ڕه‌سێله‌که‌یه‌ک له له زانکۆ*ش نه‌نیشتیته‌وه
ئه‌مڕۆ له ڕێگای ماچ* وئاسمانی پایزدا
فرمێسکه‌کان بانگی تۆیان ئه‌کرد
ئه‌مڕۆ
له وڵاتی گوڵه پایزه‌کاندا باسی داری ئه‌شق*یان ئه‌کرد
بیرته که له ژێر ئه‌وداره‌دا
سوێندی وه‌فام بۆت خوارد
بیرته که له که‌نار ئاوه‌که‌دا
ده‌ستم له‌ناو ده‌ستتا بانگی جه‌فام بۆت خوارد
ئه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌موو گوڵه‌کانت
هه‌موو دێڕه ماچاویه‌کانت
وه‌راندن
سوتاندن
بۆ دڵمت کرد به ڕه‌ژوو
و
بۆ توشی سه‌ره‌تانی ئه‌شقت کردم
گه‌ر وابووی بۆ ئاشقی خۆتت کردم
ئێستا منێک نیوه‌ی جه‌سته‌ی هه‌ڵدڕاو
نیوه‌که‌ی تر سه‌ره‌تانکراو
چۆن وه‌ڵامی هه‌ستم به‌رمه‌وه که به‌ره‌و مردنت برد
چۆن وه‌ڵامی ئه‌شقم به‌رمه‌وه که هه‌ژده مانگی تر کۆتایی ئه‌برد
ئاخر بۆ گوڵه سپیه‌کان تا هه‌ژده‌مانگی تر ماچی جوانی نه‌که‌ن
بۆ بمرن وجارێکی تر به ئاواتی بینیننت نه‌گه‌ن ؟؟
* مه‌به‌ست له زانکۆیه‌که له ئه‌ڵمانیا
* یادگاری دوو قوتابی زانکۆن هه‌ر دوو وشه‌که
هاوڕێ ڕه‌ش
4.2.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
