چاکه‌ته‌که‌ی لادا له‌سه‌ر شانی وبینی تۆزێ سه‌ر شانی تۆزاوی کردووه‌و ویستی دایته‌کێنی ته‌مه‌نێک بوو له داخی ڕۆژگاری هه‌ڵاتنی خۆشه‌ویستی شه‌بقه‌که‌ی له‌سه‌ری نه‌کردبۆوه به‌ڵام نه‌یکرد به جه‌سته‌ی وت بمبوره گه‌ر ئه‌وجاره‌ش خاوینت بکه‌مه‌وه دواجار هه‌ر پیس ده‌بیته‌وه چونکه تۆیه‌ک بویه سه‌ر شان ده‌بێ پیس بیت، ملی ڕێگای گرت وده‌مه‌و چه‌مێکی قه‌ره‌باڵغی به په‌ل و پۆ هه‌نگاوی نا
ویستی به داره‌کان بڵێ ئه‌و پایزه که گه‌ڵاکان وه‌رین
دیم له‌و وڵاته‌دا خانۆچکه‌یه‌ک دروست ده‌که‌م به‌گه‌ڵای یوه زیندوو نیوه مردوو که جێگای من وشه‌به‌قه‌که‌می تێدا بێته‌وه
به شه‌بقه‌که‌ی وت تۆش هاوڕیمی
مادامێک به گه‌ڵا خان‌و دروست ئه‌که‌ین با به‌یه‌که‌وه ده‌ژین
شه‌بقه‌که‌ی دانا له‌سه‌ر سه‌ری خۆی وشه‌و سه‌ری نایه سه‌ری
دواتر دڵی نه‌هات وتی قه‌دی ده‌شکێ و
له‌سه‌ر سه‌ری دانا
تاوێ ڕاما له شه‌بقه‌که‌ی و له دڵی خۆیدا وتی
ئای ئاسمان له‌و جه‌نگه‌ڵه له‌و چۆلستانه گه‌ر ڕۆحم هاوڕێم نه‌بوایه
گه‌ر جه‌سته‌م جه‌ربه‌زه‌ی ئه‌شقێکی دۆڕاو نه‌بوایه
بۆ لێره ئه‌ژیام
؟
دواتر ویستی بخه‌وێ وتی نا ناخه‌وم ئه‌مشه‌و یادی له دایک بوونی ئه‌و ڕۆژه‌یه که من تیایدا ئه‌مرم
وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌یاڵ بکا
هێواش هێواش له خانوه گه‌ڵا ڕێزا‌نه‌که‌یدا هاته ده‌ره‌و
چه‌ند شه‌قاوێ هه‌نگاوی ناوئاگای لێ نه‌بوو
گه‌رده‌لولێ ڕاپێچی کرد وبه‌ره‌و که‌نده‌ڵانێکی تر
لولی دا
کاته هات ڕۆح گیانی به به‌ردا کرده‌وه
خۆی بینی هه‌رچی گه‌ڵا هه‌یه باوه‌شیان پیا کردووه
دڵی نه‌ده‌هات به گه‌ڵاکان بڵێت ڕێم که‌ن
با به‌دوای هاوڕێکه‌مدا بگه‌ڕێم
شه‌بقه‌ی هاوڕیم
؟
ئه‌وه‌نده سوپاگه‌لی گه‌ڵای لا خۆشه‌ویست بوو نه‌یده‌زانی چۆن په‌رچه‌می گه‌ڵاکان له‌خه‌و هه‌ستێنێ
بۆیه که خه‌وت
کاتێ ویستی هه‌ستێه‌وه سه‌ر گیانی بوو به دارێک خۆی بوو به خۆڵ
کاتێ ویستی خۆی بجوڵێنی نه‌یتوانی چونکه ته‌نها ڕۆحی له‌ژێر گه‌ڵاکۆنه‌کاندا ئه‌ژیا وبه گه‌ڵاکانی ئه‌ووت من وئێوه ده‌مێکه هاوڕێین
بۆیه ئه‌بێ به‌یه‌که‌وه بژین ماڵاوا شه‌بقه‌که‌م من بووم به پایزێکی گه‌ڵاوه‌ندو
من بووم به پایزێکی غوربه‌تی بێ ڕۆح
هاوڕێ ڕه‌ش
15.12.2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
