ئه‌مڕۆکه نوێژم نه‌کرد
و
نه‌چومه سه‌ربه‌رماڵ دوعا بکه‌م
ئه‌مڕۆکه ده‌رگای ماڵه‌که‌م له ڕه‌گه‌وه ده‌رهێناو
نه‌متوانی له په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری ژیان بکه‌م
بۆیه ئه‌مڕۆکه په‌نجه‌ره‌کانیشم شکاند
هه‌ر ئه‌مڕۆکه خواردنی ماڵه‌که‌م فڕێداو
هه‌رچی هه‌بوو هه‌ڕاجم کرد
من له بێ تۆییدا
ماڵ وخانوو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌م بۆ چییه
له بێ ئه‌شقی تۆدا
بون وژیانم بۆچیه
ئه‌مزانی کچی شاره‌که‌ی ئاسمان
که وتت سه‌فه‌رئه‌که‌م
دڵی من ئه‌که‌یت به‌ڕه‌ژوویه‌کی ناوئاگردان
به‌س نه‌مپرسی بۆ سه‌فه‌ر ئه‌که‌ی
بۆ جێم دێڵی بۆ باسی مردنی من ئه‌که‌ی
ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی خۆشی هه‌یه
له ژیانما ئه‌یسڕێته‌وه
ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی وشه‌ی خه‌نده هه‌یه
له فه‌رهه‌نگی منا ناشنێته‌وه
بۆ سه‌فه‌رت کرد
که رۆیشتی بۆ هه‌واڵم ناپرسی
ناترسی له ئاهی ئه‌شق ئه‌ناڵێ زۆر به‌که‌ساسی
هۆ کچی شاره‌که‌ی ڕێگای ماچ
تۆ غه‌دار نه‌بووی بۆ غه‌درت له من کرد
تۆ جه‌لاد نه‌بویت بۆ کفنت بۆ جه‌سته‌م
دره‌خشان کرد
ئێستا به‌و سه‌فه‌رت پێم ئه‌ڵیی ماڵاوایی
ئه‌خه‌مه سه‌رلێوانم بزه‌وئه‌ژیم به په‌نهایی ...
ئه‌ی ناپرسی ڕۆحی من
هه‌موو به‌یانیه‌ک چاوه‌ڕوانم
بێێت به‌خۆت وگوڵه‌وه بڵێیت
ببه هاوڕێگای زانکۆی ژوانم
بۆ ڕۆیشتی
بۆچی ناپرسی
که دوای تۆ جه‌سته‌م چه‌نی ئازار خوارد
وا ئه‌زانی ڕۆژگار تۆم پێ له‌یاد ئه‌کا
بیرت چوو پێم وتی مه‌گه‌ر ئه‌شقت من ژێر خۆڵ بکا
ده‌نا ئه‌و ڕێگایه‌ی که به قه‌ده‌ری ئه‌شقم نوسراوه
هیچ مرۆڤێک نیه له بیری منی بباته‌وه
هاوڕێ ڕه‌ش
25.2.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
