ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌می كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بكه‌ین ئه‌وا كوردستان له هه‌ڕه‌می پێشكه‌وتنه ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیرییه‌كاندایه و پێویسته وڵاتانی دنیا بێن و لای ئێمه ده‌رس بخوێنن و چاومان لی بكه‌ن و له ئێمه‌وه فێر بن تا له وڵاته‌كه‌یان مافی مرۆڤ پارێزراو بێت و عه‌داله‌تی به‌رقه‌رار بێت و یه‌كسانی فه‌راهه‌م بێت و دیموكراسیه‌ت پایه‌دار بێت و حزب له حكومه‌ت جیا بێت و دامه‌زراندن به ته‌زكیه‌ی حزب نه‌بێت و به بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی نیشتمان سه‌وز بێت و ژینگه پاكژ بێت و نرخی كالا و كه‌له‌په‌ل و سوته‌مه‌نی گیرفانی هاونیشتمانی هه‌ڵنه‌ته‌كێنێت و بودجه ناڕوون نه‌بێت و خانه‌نشینی بێشه‌هاده پله‌ی وه‌زیر نه‌بێت و ئاستی خوێندن و شه‌هاده له ترۆپكدا بێت و بێكاری بوونی نه‌بێت و خزمه‌تگوزاری له هیچی كه‌م نه‌بێت و له سی شاردا فره كوێخایی نه‌بێت و له بری بنه‌ماڵه‌یه‌ك دووان حاكم نه‌بێت و په‌رله‌مان گوێڕایه‌ڵی حزب نه‌بێت و بۆ یه‌ك پرۆژه چه‌ندین جار بودجه ته‌رخان نه‌كرێت و به ته‌نكه‌ر نه‌وت به قاچاغ ئاودیو نه‌كرێت و مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندان دانه‌نرێت و پرۆژه و به‌ڵێنده‌رایه‌تییه‌كان بۆ حزب نه‌بێت و جاده كانمان پڕ تاسه نه‌بێت و ئۆپۆزیسیۆن وه‌كو دوژمن سه‌یر نه‌كرێت و زه‌وی بۆ پیاوانی حزب دابین نه‌كرێت و قه‌یرانی كرێنشینی چاره‌سه‌ر بێت و وه‌زیرێك له سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و گه‌نده‌ڵكارێك بدرێته دادگا و له بودجه و قووتی هه‌ژاران بپرسرێته‌وه و كاروباره باشه‌كان به منه‌تی حزب به هاوڵاتییان نه‌فرۆشرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌بێت وڵاتان بێن و لای ئێمه ده‌رس بخوێنن و چاومان لی بكه‌ن و له ئێمه‌وه فێر بن تا بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی هه‌موو ساڵێك بودجه‌كه‌ی بۆ نۆژه‌ن نه‌كرێته‌وه و یاخوا به دوو چاوی خۆمان بیبینین و دوای 400 ساڵی دی ته‌واو بووبێت و له‌وێدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانمان كرابێت.
ئێمه نامانه‌وی شاره‌كانمان وه‌كو دوبه‌ی وا بن، به‌ڵكو ئه‌خوازین سه‌رۆكه‌كانمان چه‌شنی شێخه‌كانی وا بن، به خۆیان و ده‌سه‌ڵات و داهاتی به‌رده‌ستیانه‌وه له خزمه‌تی گه‌ل و وڵات‌دا بن.
تێبینی: له‌وانه‌یه پرۆژه بینای نه‌خۆشخانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان له بورجه‌كه‌ی دوبه‌ی دژوارتر بێت، بۆیه داوای لێبووردن ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌كه‌م له جێی خۆیدا نه‌بێت.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
