له منداڵدانی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بیست ساڵه‌ی خۆماڵیی كوردیدا و دوای كوردكوژییه‌كی بێهاوتا له پێناو ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنی میراتیی خه‌ڵك و بێبه‌شكردنی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ژیانێكی ئارام و ئاسوده، بێهوده‌ییی و هیچگه‌رایی بووه مڵۆزمی خۆسه‌پێن به‌سه‌ر ئاواته وه‌دینه‌هاتووه‌كانمان و توێژێكی فراوانی لاوانمان و زۆرێك له خانه‌واده‌كان ڕووگیری قاتوقڕی و گرانی و ناسه‌قامگیریی بونه‌وه و بۆ ده‌ربازبون لێی خۆیان ده‌دایه به‌ر ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ری قرشه‌كانی ده‌ریای ئیجه و مینڕێژیی سنوره‌كان و سوكایه‌تی جه‌ندرمه و پاسدارانه‌وه، زۆرێكیش بێكاری و بێنانی پاڵی پێوه‌نان په‌ناوه‌به‌ر هه‌ندێك دیارده‌ی نامۆ و نه‌شیاو ببه‌ن و به‌و سۆنگه‌یه‌وه دوچاری سزای مه‌رگ و زیندانی و په‌ڕاگه‌نده‌یی ببنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردی دوای ساڵه‌هایه‌ك له نه‌هامه‌تی و كوشتار، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری ڕه‌خساند بۆ له‌دایكبونی گروپگه‌لێكی توندڕه‌وی سه‌له‌فیی ئیسلامیی، چونكه ته‌واوی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك و بنه‌ما دیموكراسییه‌كانیان خستبووه ئۆغری ویستی ته‌سكی حیزبایه‌تییه‌وه و ته‌نانه‌ت له پێناوی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی حیزب‌دا خاك و خه‌ڵك و سامانی وڵات و حكومه‌ت و په‌رله‌مانیشیان له‌ت كرد و ته‌واوی حیزبه‌كانیشیان به نه‌ته‌وه‌یی و عیلمانی (چه‌پ و دیموكرات) ه‌وه به‌سه‌ر به‌ره‌دژه‌كانی خۆیاندا به‌شانده‌وه و لق و پۆیان بڕین و ته‌ره‌فگیر و بێهه‌ڵوێستیان كردن و له هه‌موو به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان دایانماڵین و كردیانن به پاشكۆیه‌كی یه‌خسیری ویست و گوتاری ئاگرینی شه‌ڕخوازییان، ده‌سه‌ڵاتی حیزبگه‌رایی ناشه‌رعیی ڕۆڵی تروكێنه‌ر (مفقس) ی بینی له هه‌ڵهێنانی گه‌رای هه‌نارده‌كراو و به‌خێوكردنیان، هه‌ندێك له‌و گه‌رایانه كوڵه‌وه‌یبابیان لێده‌رچوو، جوندولئیسلام و ئه‌نسارولئیسلام و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له تیرۆریستانیان لی وه‌به‌رهات و دوای ساته‌وه‌ختی سڕی و متبوون كاژیان فڕێ‌دا و كه‌وتنه قۆناغی فیشكاندن بۆ خه‌ساندنی خواسته ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و له‌باربردنی خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌مان بۆ خستنه خزمه‌تی داگیركارانی كوردستان، ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كان گه‌ییشتنه ڕاده‌یه‌ك به ده‌یان وه‌چه‌ی بنلادن و زه‌رقاوی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا چوكه‌ره‌یان كرد به ئاراسته‌ی بنیاتنانی ئه‌ماره‌تی خوێن و ئه‌نفال تیرۆر و تۆقاندنیان كرده میوانی ناوه‌ختی ماڵه‌كانمان، هه‌ر له‌و كه‌شه بۆگه‌ناوییه‌ی حیزبسالارییه‌دا كه جگه له قوڕبه‌سه‌ریی شتێكی‌تر له هه‌گبه‌یدا نه‌بوو، باری سه‌ختی بژێوی، گرانی، بێكاری، بێهیوایی و بێهوده‌یی كه‌ڵه‌كه ببون، بۆ به‌رگرتن له تاڵاو نۆشین ئه‌وه‌ی ملی غوربه‌تی گرته‌به‌ر ڕۆییشت و به‌ره‌و مه‌رگ و ژیانی كوله‌مه‌رگی ملی نا، ئه‌وانی دی بونه خۆراكی ئاره‌زووی شه‌ڕانگێزیی قه‌لوداڵه سیاسییه‌كانی حیزبه باڵاده‌سته‌كان و شاگرد و ده‌سوپێوه‌نده گه‌نده‌خۆره‌كانیان، ئه‌مانه دوچاری نامۆیی (اغتراب) هاتن له نێو خه‌ڵك و خاكی خۆیاندا، كه گه‌لێك له نامۆیی له نێو خه‌ڵك و خاكی بێگانه‌دا ئه‌سته‌متر بوو، غه‌مۆكی و نامۆیی لاوانی وڵاتیان پڕكێش كردبوو، غه‌می جگه‌رگۆشه‌كان غه‌می خاكی خسته توره‌كه‌ی بیرچوونه‌وه، ماڵفرۆشیی و ڕه‌نجفرۆشیی و --- به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌م بۆ مه‌یسه‌ر كردنی نانی چه‌ند ژه‌مێك دادی كه‌سی نه‌ده‌دا، بۆیه تاوانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش پاشبه‌ندیی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراو و بێزراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بوون، كۆمه‌ڵگا له ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كان نا‌ئومێد ببوون، چونكه هه‌مویان سه‌رقاڵی كه‌سابه‌تی حیزبی و دزینی بژێوی خه‌ڵك و به‌تاڵانبردنی داهاتی نیشتمان بوون، له‌و دۆخه پڕكێشمه‌كێشی چاره‌نوس نادیاره‌دا (یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان) له به‌رگی فریادڕه‌سێكدا به ڕژدی ده‌ركه‌وت.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كگرتوودا وه‌كو هێزێكی ئیسلامیی میانڕه‌وی پڕده‌سودیاریی به په‌یامێكی مه‌ده‌نیانه‌وه، سه‌ره‌تای لێژبونی گڵۆڵه‌ی حیزبه (چه‌پ و عیلمانی) یه پاشكۆكانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پێكرد و ڕۆژ له دوای ڕۆژ سوك و بچوك ده‌بونه‌وه و متمانه‌یان ده‌دۆڕاند، هاوكێشه‌ی سیاسیی به ویستی ئاشگێڕان باراشی له ئاشی نه‌ده‌كرد، له به‌رامبه‌ردا پێگه‌ی یه‌كگرتوو له به هاناوه‌چوونی مه‌رجداری لێقه‌وماوان تا ده‌هات فراوانتر ده‌بۆوه، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا پێڕه‌ویی سیاسه‌تی عه‌قڵانیی جودا له باڵه ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كانی پێش خۆی بووه جێگه‌ی ڕامانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌وه تا هێدیهێدی په‌ره‌یان ده‌ستاند، له هه‌مان كاتدا زۆرجاران هاوشان هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌ییانه‌یان پیاده ده‌كرد و بانگی ئیخوانچێتییان له ساته‌وه‌ختی وه‌رچه‌رخانی پێویستدا وه‌لا ده‌نا و ده‌توانم بڵێم له هه‌ندێك كاتدا به تایبه‌تی له په‌رله‌مانی به‌غادا هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌هادارتریان له ته‌واوی هێزه خۆبه‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رزانه‌كانیتر به مكوڕییه‌وه نواندووه و هه‌ر فشارێكیشیان له‌سه‌ر كرابی له‌و هه‌ڵوێسته مه‌ردانانه‌ی خۆیان ژیوان نه‌بونه‌ته‌وه و به هه‌موو هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه پشتیان له لیستی كورد له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا نه‌كردووه و به دوو پێوه‌ری جیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێم و به‌غادا كردووه و پێكیانه‌وه نه‌به‌ستۆته‌وه، به سیاسه‌تی ساغڵه‌می دوور له چه‌كداری و زه‌بروزه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆمه‌كی ماڵی و دارایی زۆروزه‌وه‌ندیان كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد بكه‌ونه كێبڕكێی وه‌ده‌سهێنانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا بوونه هێزێكی كارای سیاسیی مه‌یدانی و له هاوكێشه‌ی سیاسیش‌دا ژماره‌یه‌كی به‌هێزیان له پرۆسه‌كانی ده‌نگداندا به‌دوور له پێشێلكاری، ساخته‌كاری و ویژدانكڕین بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد، گومانی سه‌رچاوه‌ی دارایی و داهات و خه‌زنه‌یان له‌ولاوه بوه‌ستی! به‌ڵام سیاسه‌تی لۆژیكیانه‌ی خۆشیان یارمه‌تیده‌ریان بوو له ته‌شه‌نه سه‌ندنیاندا و په‌ندیان له سیاسه‌تی تیرۆریزمانه‌ی گروپه توندڕۆ ئیسلامییه‌كانی دیكه وه‌رگرت كه له ئاكامی سیاسه‌تی تۆقاندن پاشه‌كشه‌ی به‌رچاویان له خۆیانه‌وه پێچا و زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی سه‌دام حوسێن و هاتنی سوپای نێوده‌وڵه‌تیی و ئا‌مریكا بۆ ناوچه‌كه ڕۆڵی بنچینه‌یی گێڕا له ڕیشه‌كێش كردنیان، ده‌نا به‌و ساناییه له‌ناو نه‌ده‌چوون و ته‌ماعی ئه‌میر و خه‌لیفه‌كان له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانه‌وه چاوی بڕیبووه دوباره (غزو) كردنه‌وه‌ی سه‌راپای كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی حوكمی شیر و تیر.
دوای گۆڕانكارییه‌كان و سه‌ركه‌وتنی باڵه ئیسلامییه‌كانی تونس و میسر و مه‌غریب و چاوه‌ڕوانیی سه‌ركه‌وتنی زیاتری شوێنانی تر ده‌بوو یه‌كگرتوویان هان بدایه شێنه‌ییتر به‌ره‌و سنوقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌كاری بكات، نه‌ك كۆپیكردنی (به‌هار) ی عه‌ره‌بی و هه‌وڵی باڵاده‌ستیی ئه‌ردۆگانی به‌رماوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌كه له كۆنترۆڵ كردنی به‌هاره‌كان بایی و بوغرایانی نه‌كردبا، بێپه‌له و به كاوه‌خۆ له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم و هه‌ناسه‌ی كاری ساڵانی ڕابردووی به‌رده‌وام بوایه و هه‌ڵپه‌ی نه‌كردبا، موسڵمانان ده‌ڵێن: (شه‌یتان په‌له‌ی كرد چاوی خۆی كوێر كرد – العجله من الشیتان)، نه‌ك له‌سه‌ر وشه‌ی – جێنده‌ر – فره‌گه‌رمتر بێنه ده‌نگ و له قه‌ڵه‌مڕه‌ویی سوپای هاوبیرانی ئیسلامیی ئێران و توركیایان بۆ ناو قوڵایی خاكی كوردستان هه‌ڵوێستی نوزاوی ده‌رببڕن یان قڕوقه‌پ مته‌قیان لێوه نه‌یات، ناڕازێتییان له وه‌ده‌نگهاتنی دانانی قایمقامێكی هاواریی، دروشمه بریقه‌داره‌كانی یه‌كسانی و مافی مرۆڤ و ئازادی و پێكه‌وه‌ییانی نه‌خستایه‌ته ژێر پرسیاره‌وه! هه‌روه‌كو چۆن له ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان به كوڵ فرمێسكی باره‌گا سوتانیان ڕشت به‌ڵام ئاماده نه‌بوون بۆ داكۆكی له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی نائیسلام و په‌لاماردانی سه‌رچاوه‌ی بژێوی و موڵك و ماڵیان له لایه‌ن هه‌ندێك لاوی سه‌ره‌ڕۆی ئیسلامیی تینوو به خنكاندنی ئازادی بێنه گۆ! ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو تاڵه‌مویه‌كی به‌رسمێڵیشیانی پێنه‌بزوا، بۆیه شتی گه‌وره هه‌بوون كاریان له‌سه‌ر بكردایه بۆ گه‌ییشتن به په‌یامی شاراوه‌یان نه‌ك بۆ شته لاوه‌كییه‌كان شوناسی خۆیان له تاریكییه‌وه بخه‌نه به‌ر ڕوناكی.
یه‌كئامانجیی و یه‌كستراتیژیی، كرۆكی به‌رنامه‌ی قورئانیی ئایینده‌ی ته‌واوی گروپه ئیسلامییه میانڕۆ و توندڕۆكانه، به‌ڵام له تاكتیكدا جیاوازییان تێدا ده‌بینرێت، میانڕۆكان – یه‌كگرتوو – به نمونه، كه دیارترین گروپی ئیسلامیی كوردستانه تا ئێستا دانی به‌خۆدا گرتبوو بۆ كاركردن له په‌نادا له پێناوی هێنانه كایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی سه‌دان ساڵ به‌سه‌رچووی ئیسلامی‌دا، تاكتیكی كارنامه‌كه‌ی چیتر بڕی نه‌كرد و نه‌یتوانی ئۆقره بگری تا نزیك ده‌بنه‌وه له به‌نده‌ری ئامانجه‌كانیان، ئیسلامییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی مه‌ساجی فكری خۆیان بكه‌ن و ده‌ماری گرژیان خاو بكه‌نه‌وه، فی گرتیانی و گڕیان له بنكه‌كانی مه‌ساج به‌ردا، هه‌ر له‌م میانه‌یه‌شدا – شه‌لم كوێرم، كه‌س نابوێرم – ڕاگه‌یاندن و كادیره حیزبی و حكومییه‌كانیشیان به‌له‌سه بوون و به ڕاست و چه‌پدا به‌ربونه وێزه‌ی چاك و خراپ، سپی و ڕه‌شی ده‌وروبه‌ریان به ئومێدی داكردنی لێزمه‌ی (به‌هار) ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی هاوگروپه‌كانیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆپی كردنی له كوردستاندا، چش له‌وه‌ی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان له كوی له‌نگه‌ر ده‌گری؟!
ماركس ده‌ڵی: (مرۆڤ به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه)، بێگومان به‌ده‌ر له ئاین و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و بێجیاوازی، لی ئیسلامییه‌كان بێبۆنه په‌لاماری ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش نامۆ نیه چونكه پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچونی ئه‌وانه و ئه‌وان بڕوایان به ملپه‌ڕاندنی مرۆڤ و هه‌تك كردنی جه‌سته و به كۆیله‌كردنیه‌تی، ماركس بڕوای به یه‌كسانیی ته‌واوی ئینسانه‌كانه به ڕه‌ش و سپی و نێر و مێوه، لی ئیسلامییه‌كان كۆیله‌یی و كه‌نیزه‌كیی له هه‌مبانه‌یاندایه، ماركس ژیانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ داڕشتنی فه‌لسه‌فه‌ی ئابوریی سۆشیالیزم و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، لی مێژووی ئیسلام به ته‌رزی دوڕگه‌ی عه‌ره‌بی، باج و خه‌راج به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنی كه له‌گه‌ڵیاندا وێك نایه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ماركسییه‌كان له ئاستی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ردا نه‌بن، ئه‌وسا ده‌بێت له ئاماده‌باشیی جیهادی ئیسلامییه‌كاندا بین تا ببینه میوانێكی په‌ڕ و باڵ كراوی دیوه‌خانی غه‌نیمه‌ته‌كانیان.
پێم وایه ده‌كرێت هه‌نوكه براده‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له هه‌موو ساته‌وه‌خته‌كاندا – لا اكراه فی ا‌لدین – ه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن نه‌بنه باڵۆن به ئاسمانی شۆفینیزمی ئیسلامی عه‌ره‌بی و ملكه‌چی وته‌ی پڕ له واتای مرۆڤایه‌تی لینین ببن و بڕوا بهێنن كه ده‌بێت ( (به‌ر له‌وه‌ی یه‌خه‌ی یه‌كتر دادڕین له پێناوی به‌هه‌شتێكدا كه كه‌سمان نه‌ماندیوه، ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌كتر بكه‌ین له پێناوی بنیاتنانی به‌هه‌شتێك لێره‌دا) )، تۆ بڵێی ئه‌م وته‌یه له‌نگییه‌كی تێدا بێت و باشتر نه‌بێت له ئیعلانی جیهاد دژی یه‌كتر؟ ده‌با هه‌موو (كفاح و جهاد) بكه‌ین دژ به كه‌مینه‌ی كه‌می سه‌رمایه‌داره دزه‌كان بۆ فه‌راهه‌م كردنی خۆشگوزه‌رانیی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی گه‌له‌كه‌مان، له دواییدا كام ئایدیۆلۆژیا له خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵگادا بوو ئه‌ویان بكه‌ین به به‌رنامه و ڕێبازمان، ئه‌گه‌ر نیاز و مه‌به‌ستمان پاكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌هاری دزراومان بۆ ناوماڵی نیشتمان، ده‌با ئیتر به‌س بێت درۆ كردن له‌گه‌ڵ خود و خیانه‌ت له مرۆڤایه‌تیی.
07701309524 Hewarash1@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
