ئه‌گه‌ر چمكی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی شۆڕش و ڕابوونی گه‌لانی عێراق و كوردستان هه‌ڵبده‌ینه‌وه خوێنی سووری شیوعییه كۆڵنه‌ده‌ره‌كان ده‌بنه میوانی دیده‌مان، خۆ ئه‌گه‌ر به مێژوودا بچینه خواره‌وه له به‌رخودان و قوربانیدان و به‌ڕه‌نگاری و به‌رگری و پێشڕه‌وایه‌تی و پێشه‌نگایه‌تی حیزبی شیوعی زیاتر به‌ولاوه حیزبێك نابینین به‌و ڕاده‌یه ڕاوه‌دوونان و مقاوه‌مه‌ت بووبێته هه‌وێنی تێكۆشانی، به تایبه‌تی له ساڵانی سیه‌كان، چله‌كان، په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا، كاتێك سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق چاره‌گێكی ئێستا بوو، به بانگه‌شه‌ی حیزبی شیوعی په‌نجا هێنده‌ی ئێستا خه‌ڵك ده‌ڕژانه شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ڕاده‌گه‌یاند، سه‌ركره‌كانی حیزبی شیوعی له زیندانه‌وه پێشڕه‌وایه‌تی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تیان ده‌كرد، به‌ڕه‌نگاریی هه‌موو شێوازێكی سته‌م و ئه‌شكه‌نجه ده‌بوونه‌وه.
(فه‌هد) ی یه‌كه‌م سكرتێر و دامه‌زرێنه‌ری حیزب و كه‌ڵه‌سه‌ركرده‌ی بێوێنه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و نیشتمانی سه‌راپای عێراق، ده‌ست به زنجیر و پی به‌كۆته‌وه، له كونجی زیندانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ناڕه‌زایه‌تی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌و پێناوه‌شدا گیانبه‌ختكردووانه په‌تی سێداره‌ی له گه‌ردن ناو بووه سه‌روه‌ری شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی، دوژمنان زۆریان داوا لێ‌كرد كه ده‌ست له سه‌ركردایه‌تی كردنی حیزب و گه‌ل هه‌ڵگری تا ژیانی پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌و جوامێره نه‌ترسه ده‌قاوده‌ق به وته‌ی پیرۆزی (الشیوعیه اقوی من الموت و اعلی من اعواد المشانق – شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره و له داری سێداره‌ش بڵندتره) وه‌ڵامی دوژمنانی دایه‌وه و ڕێگه‌ی مه‌رگێكی جه‌سته‌یی و هه‌میشه زیندوێتیی مه‌عنه‌وی هه‌ڵبژارد.
(سه‌لام عادل) ی دووه‌م سكرتێری حیزب، ئه‌و لاوه خه‌باتگێڕه ده‌گمه‌نه، كۆڵان به كۆڵان شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه‌ی كوده‌تاچییه شۆڤینیزم و به‌عسییه‌كانی ده‌كرد له پێناوی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌ل، تا شه‌هید بوونی بۆ ساتێك له خه‌باتی بێوچانی چینایه‌تی و نیشتمانی نه‌سره‌وت، له نێوان ئه‌و دوو سكرتێره شه‌هیده‌دا، ده‌یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌دان كادیری پێشكه‌وتوو و هه‌زاران ئه‌ندام و ده‌یان هه‌زار هه‌واداری حیزب، په‌تی سێداره و كونجی زیندان و ژیانێكی سه‌رفرازانه‌یان هه‌ڵبژارد نه‌ك ملكه‌چی و سه‌ردانه‌واندن.
ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه ناوخۆییانه‌ی له كوردستاندا ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌نگی ده‌خوارده‌وه، جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان ناڕاسته‌وخۆ به وه‌ڵامی پڕ به هه‌ست كردن به لێپرسراوێتیی به‌رامبه‌ر ئه‌زمون و ده‌سكه‌وته‌كان ڕه‌فتاری ده‌كرد، په‌یامی هێمنانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاریی خۆیان له موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئاكامی به‌رده‌وامیدان به نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و به‌كه‌ڵه‌گا كردنی حیزب به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، بێزاری و توڕه‌یی خه‌ڵك تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌ستاند و به مانگرتن، كۆبوونه‌وه، یاداشت و سكاڵا پێشكه‌ش كردن ده‌ریان ده‌بڕی، ده‌سه‌ڵات و حیزب و حیزبۆكه‌كه‌كانیان به سۆنگه‌ی له‌وه‌ڕانی خۆیان و ده‌م تێوه‌ژه‌نین له داهاتی خه‌ڵك و سامانی وڵات نه گوێیان له ئازاری خه‌ڵك ڕا ده‌دێرا و نه ئاماده بوون گوێبیستیان بن! چین و توێژه‌كان به جیا و هه‌ریه‌كه‌یان له دیدگه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراویانه‌وه به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه و به‌وپه‌ڕی هه‌ست كردن به مه‌سئولیه‌ته‌وه كۆبه‌ندییان ده‌كرد و سه‌ر شه‌قام و به‌ر ده‌زگا به‌رپرسه‌كانیان ده‌گرت، خوێندكاران، فه‌رمانبه‌ران، كه‌مئه‌ندامان و زیندانییانی سیاسی --- ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌سدرێژییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له بێكاری و بێكاره‌بایی و موچه‌دزین و گرانیی بازاڕ و سته‌مه‌كانی دیكه به ته‌واوه‌تی ته‌نگی به جه‌ماوه‌ر هه‌ڵده‌چنی، (هاواری خه‌ڵك) ڕاگه‌یه‌نرا و به پشتیوانیی گروپ و حیزبی چه‌پ و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ڕاگه‌یه‌نرا و ئه‌ندامه چالاكه‌كانی پارتی چه‌پ و كۆمه‌نیسته‌كان له لایه‌ن ئاساییشه‌وه خزێنرانه زیندانه‌وه، بێگومان ئه‌وسا هیچ ئاخوندێكی ئیسلامی و هیچ گۆڕانخوازێكی مۆدێله‌كانی ئێستای تێدا نه‌بوون، ڕه‌نگه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا گرتنی ئێمه له لایه‌ن گۆڕانخوازه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌كانی ئه‌و ده‌مه‌وه به جیهاد كرابێت! له‌و هه‌ڵچوونه پڕ بێزارییه‌دا (هاوڕی) یانی سه‌رانی حیزبی شیوعی له ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتدا زمانیان به لێویاندا ده‌هێنا بۆ بودجه و مووچه، عه‌یب و شوره‌یی ئێستا باس له پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن!
تا ده‌هات ئه‌ڵقه‌ی سته‌مه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له ملی خه‌ڵكدا ته‌نگه‌به‌رتر ده‌كرایه‌وه، ناچار هاوارمان لی به‌رز بۆوه و گوتمان – ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌گۆڕی، ئه‌دۆڕی -، وتیان ئه‌مانه ده‌ستێكی ڕه‌شیان له پشته و به تاوانبار كردنێكی شه‌رمنانه‌ی شه‌رمه‌زارانه‌وه، به نیمچه كوده‌تاچی ناوزه‌دیان كردین، ئه‌و كاته فه‌قێیه‌كی حیزبه ئیسلامییه‌كان له حوجره‌كه‌ی خۆی نه‌هاته ده‌ر تا بزانێت چ ده‌نگوباسه، دوور بێت ئه‌وسا گۆڕانخوازێكی ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییش بوو كه له لایه‌ن ئاساییشه‌وه قۆنداخه تفه‌نگ عه‌كسی سوڕه‌تی خۆی له شان و ملی ئێمه‌دا ده‌كرد و سه‌رانی حیزبی شیوعیش خوا پێم نه‌گری، سه‌رقاڵی پاره به‌شكردن بوون و بواریان نه‌بوو سووكه دیفاعێك له كۆنه هاورڕێكانی حیزبه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن و خوێنی ئه‌وانیان ده‌كرده موعجیزه بۆ سڕینه‌وه‌ی گه‌ردی دڵی ده‌سه‌ڵاتدارێك ئه‌گه‌ر چكۆله‌ش بوایه، عه‌یب و شوره‌یی ئێستا باس له پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن!
پارتی و یه‌كێتی له ژێر فشاری خه‌ڵكی ناڕازی و لاوانی وڵات ته‌نگه‌تاو بوونه‌و ده‌سه‌ڵات ڕا ده‌كات و فریا ناكه‌وێت و حه‌واڵه به گه‌واڵه پرۆژه داده‌ڕێژن و له ملی په‌رله‌مان و حكومه‌تی ده‌ئاڵێنن و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، ئۆپۆزیسیۆنیش (گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) ش خوا بۆیانی ڕه‌خساندووه ببنه ده‌مسپی تا ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و داوای جه‌ماوه‌ر بكه‌نه به‌رده‌باز بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ كه‌ناری ئارامی خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌یی كورسی ده‌سه‌ڵات و بودجه و داهات، دوای ئه‌م هه‌موو كێشمه‌كێش و كێبڕكی و ناكۆكی و ململانێیه، شكور سه‌رانی حیزبی شیوعی ده‌ئحمێنن و ناوی پرۆژه‌ی لی ده‌نێن و عه‌یب و شوره‌یی داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، پرۆژه‌كه‌شیان زیاتر له دوعای چاكبوونه‌وه بۆ نه‌خۆشێك ده‌چێت، بۆیه هه‌قی وایه ئه‌ندامه نووستووه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ش به دوای سه‌رانی حیزبه‌كه‌وه بڵێن خوا شیفای بۆ بنێرێت و هه‌موومان له سا و په‌نا.
به فیدای گه‌رووی تینووی لاوانی به‌ر سه‌رای ئازادی بم كه تینوێتییان بۆ ئازادی، ناچاری كردوون به‌ڕه‌نگاریی سته‌م و ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵی گه‌وره بووی ناو زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه، ده‌ستم به دامانتان لاوانی وڵاته‌كه‌م، دڵئێشاوانی نیشتمانه‌كه‌م، به‌قوربانتان بم به سیاسه‌تبازه ساخته‌چییه‌كان نه‌خه‌ڵه‌تێن، گوی له‌وانه مه‌گرن ده‌یان ساڵه ده‌میان ژه‌نیوه‌ته بژێوی ژیانمانه‌وه، متمانه‌تان به خۆتان بێت و بڕوا به كه‌سی تر مه‌كه‌ن، مه‌هێڵن سیاسه‌تاوی و گڵاوتان بكه‌ن، ڕێگه مه‌ده‌ن موزایه‌ده‌تان پێوه بكه‌ن، تا چی تر ده‌ڵاڵه‌كانی حیزب خۆڕاگری ئێوه له ژووری تاریكی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا هه‌ڕاج نه‌كه‌ن، تا ئێوه خۆتان شه‌قامتان له پارتی و یه‌كێتی نه‌گرت، كه‌سێك نه‌بوو شۆسته‌یه‌كیشیان لی بگرێت، ده‌نگ و پرۆژه و دانوستان مه‌ده‌نه ده‌ستی كه‌سه‌وه، خۆتان خاوه‌نی گوتاری تایبه‌تی خۆتان بن.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
