هه‌موو هاوڵاتییانی كوردستان ده‌ستی غه‌دری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه سته‌ملێكراوه‌یان بۆ ئاشكرا بووه و ئه‌زانن ده‌ست بردن بۆ گۆڕانكاری و خۆدان له باسی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی ناعه‌داله‌تی و ناشیرین كردنی پیرۆزییه‌كانی حیزب و بنه‌ماله، خوێن ڕشتنی به دواوه بووه و به دواشدا دێت، وه‌لی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێن ئێن پێی هه‌ڵده‌ستێت كارێكی ناجۆر و نه‌شیاوه، كه له داخی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مگه‌رایی بۆته یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی بینه‌رێكی زۆری هه‌یه، ئه‌م كه‌ناڵه به بی ڕه‌چاو كردنی هه‌ستی بینه‌ران به ختوكه دانی ناخ و وروژاندنی ده‌روونیان، به‌رده‌وام شه‌هیده منداڵ و لاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و چۆنێتی به‌شدارییان و بریندار كردنیان و شه‌هید كردنیان و سه‌ردانی كه‌س و كاریان و دواندنیانی كردۆته پردێَك و به‌كاریان ئه‌هێنی بۆ ڕیكلامی شه‌ڕ و ململانێی ڕكابه‌ره‌كانیان.
پێم وایه ئه‌و كارانه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له ئاشكرا كردنی دزی و تاڵانی و قاچاغچێتی و كه‌ڵه‌گایی حیزب و بنه‌ماڵه و ته‌واوی ڕه‌فتاره دزێوه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه پێی هه‌ستاوه و به‌رده‌وامی پێدانیان و گه‌ڕان به دوای درز و كه‌لێنی زیاتری نه‌یاره‌كانیان مافی ڕه‌وای خۆیانه بۆ بردنه‌وه‌ی ململانێكه‌ی نێوانیان و وه‌لاخستنی له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی خۆیان و خه‌ڵكیشدا، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌شیان بیر نه‌چێت كه هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی سه‌رده‌می شاخ و بیست ساڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاریش پشكی شێری له ئه‌ستۆی هه‌ڵسوڕاوانی سه‌ره‌كی خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیانه، به تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری سلێمانیدا كه ئێستا زۆربه‌ی ڕووداوه خوێناوییه‌كان جه‌سته‌ی خه‌ڵكی شه‌ره‌فمه‌ندی ئه‌و شاره‌ی سوور كردووه.
ڕفاندن و بێسه‌ر و شوێن كردن و كوشتنی بێدادگا به درێژایی مێژووی شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌كان و به فیشه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و ڕفاندن و شه‌هید و زیندانی و ڕه‌شه‌كوژ كردنی ئه‌وانه‌ی ناكۆك بوون له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونیاندا و ده‌مكوت و سه‌ركوتی ئه‌وانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵانی ڕابردوودا داوای چاكسازی و گۆڕانیان ئه‌كرد و هه‌ڕه‌شه و چاوسوور كردنه‌وه له پێشڕه‌وانی خۆپیشانده‌ران له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ئه‌نجامده‌رانی سته‌م و ڕاوه‌دوونانه‌كان زۆربه‌یان كه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بوون و ئێستا هه‌ندێكیان له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن! بێگومان ئه‌و هه‌موو ڕۆڵه شه‌هید و شوێن بزرانه له كۆمه‌نیست و عیلمانی و ئیسلامی و ناحیزبیی، كه ئه‌وانیش پێكهاته‌ی جه‌سته‌یان له گۆشت و خوێن و ئێسك و ده‌مار و ئه‌ندامه هاوشێوه‌كانی تری مرۆڤ پێكهاتبوو، ئه‌و قوربانییانه‌ی ده‌ستی حیزب له پێشووشدا به هه‌مان شێوه خاوه‌ن دایك و خوشك و برا و هاوڕی و كه‌سوكارن و هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت گۆڕ وونن و كه‌سوكاری ڕه‌شپۆشیان مستێك چڵوچێوی جه‌سته‌ی ڕۆڵه‌كانیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه تا له بستێك خاكدا بینێژن و بیكه‌ن به گلكۆی ڕۆڵه‌كانیان و سبه‌ینانێكی زووی ڕۆژانی هه‌ینی وه‌كو گشت جه‌رگ سووتاوانی دیكه‌ی ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته بچنه سه‌ر گۆڕه‌كانیان و هه‌ناسه‌ی گه‌رمی په‌نگ خواردووی سینه‌یان تێكه‌ڵ به شنه‌ی ساردی به‌یانیانی سه‌ر گۆڕه‌كانیان بكه‌ن و فرمێسكی قه‌تیسی چاوی پڕ له چاوه‌ڕوانییان و گه‌روویان له‌گه‌ڵ پڕمه‌ی گریاندا بته‌قێته‌وه و گۆڕی خۆشه‌ویستانیانی پی ئاو بده‌ن و سوكناییه‌ك به دڵی تێكشكاویاندا بێته‌وه! ئه‌و كاره‌ساته مه‌رگه‌ساته بێوێنانه كه شایه‌نی ئه‌وه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆزی تاوانی خۆیانی لی بته‌كێنن و جگه له داوای لێبووردن، به كڕنووشه‌وه به‌ڵێن بده‌ن و دوا توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ڕۆژانه بارودۆخی هاوشێوه‌ی ڕابردوو به كولاندنه‌وه‌ی برینی كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی 17 ی شوبات ده‌مه‌زه‌رد ئه‌كه‌نه‌وه و كێرد و چه‌قۆ و خه‌نجه‌ری ڕق و كینه و تۆڵه و بوغزاندنی یه‌كتر به هه‌سانی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان تیژتر ئه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م په‌یامه دۆزه‌خاوییه جگه له سووتانی گه‌لێك به خاكه‌كه‌یه‌وه، شتێكی تری له هه‌مبانه‌كه‌یدا هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌نده به بینینی ئه‌و گرتانه‌ی ڕێژوان و گه‌رمیان و بیلال و هاوڕی شه‌هیده‌كانیان و ئاهی ساردی دایك و باب و خوشك و برا و هاوڕی و كه‌سوكاریان هه‌موو جارێك سۆزم جڵه‌وی عه‌قڵم به‌رئه‌دا و ئه‌مگریه‌نی، جا نازانم براده‌رانی كه‌ی ئێن ئێنیش له‌گه‌ڵماندا ئه‌گریه‌ن؟ یان مه‌به‌ستیانه گه‌مه به هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه بكه‌ن، بڕوا ناكه‌م گریانیان بێت، چونكه چاوبڕكێی دانوستان و سازشیش به‌زوویی ئه‌یانهێنێته هه‌له‌كه‌سه‌ما له‌گه‌ڵ بكوژانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له شاشه‌ی تیڤی یه‌كه‌یانه‌وه داد و فیغانی بۆ ئه‌كه‌ن! بۆیه پێم وایه ئه‌وه ڕیكلامێكی قێزه‌ونی سیاسه‌تبازه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مانه بۆ گه‌ییشتن به خه‌ونه مردووه‌كانیان، كه بۆته كلتورێك و بۆیان ماوه‌ته‌وه هه‌ر وه‌كو له شه‌ڕی نه‌فره‌ت لێكراوی كورد كوژیی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا بینیمان كه به بی گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی بۆ دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات و پاره له نێوانیاندا مۆر كرا، باشتر وایه فلیمه دۆكۆمینتارییه‌كانی شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رخودان و ئه‌نفال و كیمیاباران به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بخرێنه به‌رنامه‌ی كاری ڕاگه‌یاندنه‌كان تا نه‌وه‌كانی دوای ئه‌و سه‌رده‌مه لێوه‌ی فێری چۆنێتی پیاده كردن و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆماڵی و كش مه‌لیكی حیزبی قائید و بنه‌ماڵه‌یی ببن و ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و نوی بۆ نه‌وه‌كان بنیات بنێن، نه‌ك ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان سه‌رقاڵ بكه‌ن به چاندنی تۆوی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ بۆ گه‌ییشتن به كورسی ده‌سه‌ڵات و بودجه و داهات.
باشتر وایه له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه بپرسن بۆچی له تونس زین العابدین بن علی، خۆی و كوڕ و هاوسه‌ر و كه‌سوكاریان ده‌سه‌ڵااتداری ڕه‌ها بوون و وڵاته‌كه‌یان به‌م ئاكامه گه‌یاند؟ له میسر حوسنی موباره‌ك، خۆی و كوڕ و هاوسه‌ر، له لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی، خۆی و كوڕ و كچی، له سوریا حافز ئه‌سه‌د به‌ششاری كوڕی دوای خۆی جێهێشت و سعودیه و ئوردن و به‌حره‌ین و كوه‌یت و --- ئه‌وانی دیش، به هه‌مان شێوه بنه‌ماڵه ته‌نها بۆ كوشتن و برسی كردن و دزینی داهات ده‌ستیان به‌تاڵه، به‌ڵام ئه‌ی بۆچی له كوردستانێكی بچووكی سی پارێزگاییدا ئه‌م هه‌موو كوێخا خۆ به خوا زانه زۆروزه‌وه‌نده هه‌ن؟ مه‌سعود به‌رزانی، خۆی و كوڕ و برازا، جه‌لال تاڵه‌بانی، خۆی و كوڕ و هاوسه‌ر، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، خۆی و برا، نه‌وشێروان مسته‌فا، خۆی و زاوا، ئه‌مه‌و فه‌یله‌سوفه عه‌وداڵ فلوسه‌كه‌شمان له‌ولاوه بووه‌ستێت كه به بنه‌ماڵاندنه‌وه خه‌ون ئه‌بینی، بۆیه خۆی سه‌رێكی مایكه‌كه و عه‌كسه‌كه‌شی ئه‌وی دی له مستایه؟!؟!؟! ئه‌مانه كه باسیان ئه‌كرێت بوونه‌ته جومگه‌ی سه‌ره‌كیی بڕیاره‌كان و سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌ل و به‌رده‌وام به هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌ی برینه‌كان و چوونه قولله‌ی قاف بۆ مه‌رامی په‌نهان و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك، ناخ و ده‌روونی تاكی كۆمه‌ڵگا تێك و پێك ئه‌شكێنن، هه‌رچه‌نده ڕاكێشانی كه‌سه نزیكه‌كان بۆ ناو مه‌حفه‌لی ئه‌و ڕێبازه‌ی كه‌سێك قه‌ناعه‌تی پێی بێت ئاسایی و ڕه‌وایه، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م سه‌رۆك و سه‌رۆكۆكانه كرداره‌كانیان مه‌رامداره.
پێویسته كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت خۆیان به ناساندنی مه‌رامه ته‌فره‌ده‌رانه‌كان باشتر ئاشنا بكه‌ن و له‌گه‌ڵیدا نه‌فره‌ت له ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بكه‌ن و به پێداگیرییه‌وه سوور بوونیان له خۆپیشاندانه‌كان ڕابگه‌یه‌نن تا گه‌ییشتن به ئامانجه‌كان، چونكه به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خواسته نیشتمانییه‌كان به كالا ئه‌كرێن و له جوغزێكی بچو‌وكدا ئه‌یخنكێنن و هه‌ناسه‌ی بێئومێدیی ئه‌كه‌نه میوانی سییه‌كانمان.
له كۆتاییدا به هیوام میدیا و كه‌ناڵه كوردییه‌كان، به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، واز بهێنن له ده‌مه‌لاسكێی به‌عسییه‌كان له بازرگانیی خوێن و نماییش كردنی مه‌رگ و ته‌رم و خوێن و ناڵه‌ی برینداران و كه‌سوكاری قوربانییانی یه‌كتر و فوو كرد به ماڕشی شه‌ڕدا.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
