له دوای داڕمانی به‌عسه‌وه كه‌شێكی فه‌راهه‌متر له جاران بۆ ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه به ڕووی سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هاته كایه‌وه، به سۆنگه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییه مه‌رگاوییانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پاوانخوازیی هه‌ردوو زلحیزبی (پارتی و یه‌كێتی) و شاگرده ده‌مچه‌وره‌كانیان دووچاری گه‌له‌كه‌مان هاتبوو، چه‌ندین جار بۆ به‌رجه‌سته كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێزی چه‌پ هاتۆته مه‌یدان و شیلگیرانه داكۆكی له بێمافی و بێنانی و بێكاری و بێداڵده‌یی و بیده‌رامه‌تی و بێئاوی و بێخزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك كردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران به هێزی پۆلیس و ئاساییش سه‌ركوتیان كردوون، له ڕابردوودا ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سنووردار و چه‌په‌كانیش كاڵتر خۆیان نواندووه، دیارترینیان له ژێر چه‌تری (هاواری خه‌ڵك) دا بوو كه له لایه‌ن پارتی چه‌پ و حیزبی كۆمه‌نیستی كرێكاری و پارتی چاره‌سه‌ریی دیموكراتی و یه‌كێتی كۆمه‌نیسته‌كان و ده‌سته‌ی داكۆكی له مافی زیندانییه سیاسییه‌كان و چه‌ند ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ڕێوه چوو، وه‌لی بار و دۆخی ئه‌و ده‌مه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان نه‌گه‌ییشتبووه ئاستێك فراوانتر بكرێ و به‌رده‌وامیی پی بدرێ، هه‌رچه‌نده چه‌په‌كان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا دڵنیا بوون له پێویست بوونی گۆڕانی ڕیشه‌یی له سیستمی ئیداری كوردستان و دروشمی (ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌گۆڕی، ئه‌دۆڕی) یان به‌رز كردبۆوه، له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانیش له هێزی خۆیان دڵنیا بوون كه ئه‌توانن باڵانگژی ئه‌و بزاوته سیاسی، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه ببنه‌وه، بۆیه بێوه‌ڵام و به فشار و گرتن و ڕاوه‌دوونان سه‌ركه‌وتنی كاتی‌یان به‌ده‌ست هێنا له گرتن و زیندانی كردن و په‌رت و بڵاوه پێكردنیان، له به‌رامبه‌ردا چه‌په‌كان به چاوێكی كراوه‌تر له جاران، كۆبوونه‌وه‌كانیان چڕتر كرده‌وه و بۆ فراوانتر كردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی كۆبه‌ندییان په‌ره‌یان به كاره‌كانی خۆیان دا.
له 11 ی ئازاردا به ده‌ستپێشخه‌ری چه‌ند دڵسۆزێك و غه‌مخۆری خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت، به بانگه‌وازێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌په‌كان له ده‌وری یه‌كتر، چه‌ندین حیزب و گروپی سیاسی و ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی چه‌پ و دیموكرات له نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌وه چوون و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جۆریی ئه‌وتۆیان گری دا، ئه‌كرێت بڵێین نموونه‌یی بوو چونكه:
1 – به گیانێكی قوڵی یه‌كتر قبوڵكردنه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كرد.
2 – به‌رژه‌وه‌ندی باڵا خرایه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه.
3 – ئه‌ڵقه‌یه‌یه‌كی فراوانتر و توانایه‌كی مه‌زنتری پێوه دیار بوو.
4 – وه‌كو یه‌ك قه‌واره، گفتۆگۆ له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان كرا.
5 – بڕیاری یه‌كده‌نگیی بۆ پاڵپشتی خۆپیشادانه جه‌ماوه‌رییه‌كان درا.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌كی ڕاپه‌ڕێنه‌ری پێكهاتوو له هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كان پێك هێنرا بۆ به‌رنامه‌ڕێژی و به‌دواداچوونی كاره‌كانی داهاتوو ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی دڵخۆشكه‌رانه بوو بۆ ئایینده، له‌ویش دڵخۆشتر ئه‌وه‌یه بازنه‌كه كراوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌س و گروپ و حیزبێك كه كۆك بن له‌گه‌ڵ بۆچوونه جیاوازه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه كه هه‌موو بۆچوونه‌كان ئه‌ڕژێنه ڕووباری خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی ناڕازیی له‌و سیستمه ئیدارییه‌ی ئێستای باشوری كوردستان كه گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و قاچاغچێتی و دزی و تاڵانیی بڕستی لی بڕیوه.
ده‌با هه‌موومان ده‌نگه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ گه‌ییشتن به ئامانجه پیرۆزه‌كانی خه‌ڵك.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
