دوای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ری وڵاتی عێراق و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست جه‌عفه‌ری و مالكی و ڕمۆزنه ئیسلامگه‌رای ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كانی ناچار ملكه‌چ به دیموكراتیه‌ت، وڵاته‌كه جگه له‌وه‌ی له جه‌سته‌ی نێچیری به‌رده‌ستی كۆمه‌ڵێك دڕنده‌ی كه‌ڵبه‌تیژی تینوو به‌خوێن ده‌چێت، له هیچی تر ناچێت، كه هه‌ریه‌كه‌یان قه‌پیان له لایه‌كی گیر كردووه ده‌یانه‌وی هه‌رچی زووتره پارچه‌ی زیاتر و پشكی گه‌وره‌تری لێبكه‌نه‌وه، به‌م دزی و تاڵانییه‌ی ئه‌وان كێرڤی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك داده‌به‌زی و ڕاده‌ی بێزاری و توڕه‌بوونیشیان به‌رزتر ده‌بۆوه، چه‌ندین خۆپیشاندان له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق ڕێكخرا، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش پیلان به دوای پیلانی ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌زهه‌بگه‌رای عێراق ده‌ستی پێكرد، بێگومان ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌ستی نه‌یارانی مالكی تێدا بوو، جا چ به دنه‌دانی خه‌ڵك بێت یان هاندان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه‌چی مالكی له ئاستی ئه‌واندا خۆی به مریشك ده‌زانی و ده‌ترسی هێلكه‌ی قاز بكات، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان به ئاژاوه و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت، زۆرێك هه‌بوون له پێشه‌وه حیزبی شیوعی عێراق بوون و هه‌ندێكیشیان ئه‌سڵه‌ن كفری موتڵه‌قه ڕێگه‌شیان دراوه موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ن و هه‌موویان وه‌چه‌ی به‌عسن، كه‌چی مالكی ئه‌وانه‌ی بواردووه و بازی به‌سه‌ریاندا داوه.
حیزبی شیوعی عێراق، جگه له‌وه‌ی بێده‌نگ و بێڕه‌نگ و بێسه‌نگن له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا كه سوننه به‌عسییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، حیزبی شیوعی عێراق، جگه له‌وه‌ی بێده‌نگ و بێڕه‌نگ و بێسه‌نگن له ناو حكومه‌تی عێراق كه شیعه ئاخوندچییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، حیزبی شیوعی عێراق، ڕۆژنامه‌ی – ڕێگای گه‌ل – به عه‌ره‌بی ده‌رده‌كات و ئه‌ویش به هه‌موو جێگایه‌ك ناگات، حیزبی شیوعی عێراق، بچووك بۆته‌وه و كادیرانی ناگه‌نه هه‌موو شوێنێك، به یه‌كێك له حیزبه بێقه‌واره بێكاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌ژمێردرێت.
مالكی پێی باش بوو چاوی به ئه‌بوداودی سكرتێری حیزبی ناوبراو بكه‌وێت، ئه‌بوداودیش پێی خۆش بوو، وایزانی ڕاوێژی پێده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه ئاڵۆز و تێكچڕژاوه‌كانی وڵات، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ی مالكی له‌گه‌ڵ په‌یامی سه‌ددامی دیكتاتۆر یه‌ك جیاوازییه‌كی تێدا بوو، سه‌دام له ڕووی نه‌ده‌هات به ئاشكرا و بێپه‌رده شیوعییه‌كان له گۆڕه‌پانی سیاسی بداته لاوه، له په‌نهانه‌وه كه‌وته وێزه‌ی شیوعییه‌كان تا ناچاریان بكات خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه و به‌رپرسیارێتییه‌كه بخاته ئه‌ستۆی خۆیانه‌وه، وه‌لی مالكی چاوی به ئه‌بوداود ده‌كه‌وێت و ڕووقایمانه و بێشه‌رمانه حیزبی شیوعی به پشتیوانیی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی عێراق (تاوانبار) ده‌كات و له (سزای) ئه‌وه‌دا داوای داخستنی باره‌گاكانیان ده‌كات و له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختدا هێزی سه‌ربازی ده‌نێرێته سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غدا و بێمۆڵه‌تدان، داوای چۆڵكردنی باره‌گاكانیان ده‌كات له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، ئه‌مه پێویستیی به هه‌ماهه‌نگی هه‌مو لایه‌كه تا ئه‌و پیلانه چه‌په‌ڵه‌ی ئیسلامگه‌راكان ڕیسوا و مه‌حكوم بكرێت، پێویسته هێز و لایه‌نه سیاسییه ئازادی و دیموكرات و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له ئاستی دیكتاتۆریه‌تی مالكی و هاوشێوه‌كانی بێنه ده‌نگ و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و داكۆكی له حیزبی شیوعی عێراق بكه‌ن، چونكه ئه‌مه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی و یه‌كه‌می به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی دیموكراتییه‌ت و پێشێلكردنی ئازادییه‌كانه كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامیی عێراق له سه‌ره‌تاوه لاف و گه‌زافیان پێوه لی ده‌دا.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
