له هاوڵاتییه‌كی كوردی ساده‌ی دوور له سیاسه‌ته‌وه بگره تا ده‌گات به نوێنه‌ره‌كه‌ت و خودی خۆت ئه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك، هه‌موو ده‌زانین به‌ره‌ی توركمانی كێن و چ كاره‌ن و چۆن سیاسه‌تی كه‌ره‌دێزه پیاده ده‌كه‌ن و حه‌ز به تۆپینی خۆیان و زه‌ره‌ری خاوه‌نیان ده‌كه‌ن! به‌ره‌ی توركمانی به‌ره‌ی دژایه‌تی كورده و هه‌ر له دروست بوونیانه‌وه:
1 – دووبه‌ره‌كییان خستۆته ناو نه‌ته‌وه جیاجیاكانی كه‌ركوكه‌وه و كه‌ركوكیش شارێكی توركمانیی سه‌ر به عێراقی به‌عسیزمه له لای ئه‌وان.
2 – هه‌رێمی كوردستان به – شمال العراق – و جه‌نابیشت وه‌كو سه‌رۆكێكی خۆسه‌پێن به‌سه‌ر شیماله‌كه‌ی ئه‌واندا چاو لێده‌كه‌ن.
3 – كوێر بن وشه‌ی كورد و كوردستان نه‌بینن و كه‌ڕ بن ناوی كورد و كوردستان نه‌ژنه‌فن.
4 – هاوكاری به‌عسییه‌كانیان له برایه‌تی ئێمه پی باشتره ----
5 --- 6 - --- 7 - --- 8 - --- 9 – --- 10 - --- 99 - --- 100 - --- 1000 - ---
به نیگه‌رانییه‌وه ده‌سخۆشیت لێده‌كه‌م به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ت و ناردنی نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوكت بۆ لای سه‌عده‌دین ئه‌رگیچی تۆرانی، به‌ڵام خۆزگه هیچ نه‌بوایه نه‌وشێروان موسته‌فات بیر نه‌چووایه و لێبوورده‌ییت بنواندایه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دیكه‌ت بكردایه، دوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنه بێبارانه‌دا ئاوڕێكت له ڕێكخستنی ماڵی كورده‌واری خۆشمان بدایه‌ته‌وه و نه‌تهێشتایه چی تر ئه‌م ڕه‌وشی بارگاوی به خوێنڕشتنه كوردكوژییه‌ی ئێستای كوردستان له ئارادایه به ئاقارێكی ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر بڕۆییشتایه، ده‌با نوێنه‌ری سلێمانیشت گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لماندایه و گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌ی به‌سه‌ر بكردایه‌ته‌وه، ئه‌وسا هه‌مووتان (ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن) گوێتان له غه‌می ویژدانپڕووكێنی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌شمان بگرتایه و پێكه‌وه بیرێكتان له ئه‌زموونی به خوێن و ئێسك و پرووسكی كوردستان بكردایه‌ته‌وه.
خۆ به‌ڕێزت له پێناوی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی عێراقی داگیركاردا به‌عسییه‌كانیشت گاز كرده‌وه سه‌ر خوانی سیاسی عێراق و به‌شداریت پێكردنه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی هیممه‌تی ئێوه‌م كه به دوور له ده‌مه‌قاڵه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان و خۆگیڤ كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك مه‌سئولی نامه‌سئول له ڕیزی حیزبه‌كانتان، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بخه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سك و بچووكه‌كانی دیكه‌وه و ئاشته‌واییه‌كی گشتی ڕابگه‌یه‌نن بۆ به پیره‌وه‌چوونی خواستی ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌مدیده، و ڕێگر بن له‌وه‌ی بكرێن به سووته‌مه‌نی شه‌ڕی كورسی و پاره‌ی بازرگانه مشه‌خۆر و گه‌نده‌خۆره‌كانی ئه‌م و ئه‌و حیزب، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئه‌ركێكی قورسه بۆ جه‌نابتان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن سه‌ری خۆتان و خۆمان ده‌كه‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی تیغی داگیركاران و چاره‌نووسێكی تری وه‌كو شكسته‌كه‌ی كۆماری كوردستان ئامبازمان ده‌بێته‌وه و ده‌بێت به سه‌ربورده‌یه‌كی مێژوویی و بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌وترێته‌وه.
ئه‌م كاره‌تان ڕێزگرتنه له خوێنی شه‌هیدان
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
