(موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی = موده‌ممه‌ر قه‌ززافی) سه‌رۆكی لیبیا به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه جه‌نابی به شۆڕش هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و چاوی میلله‌تی – دواكه‌وتووی – لیبیای كردۆته‌وه و نه‌یاره‌كانیشی به حه‌بخۆر و مشكه‌كوێره چوواند و به‌ڵێنی دا تا دوا فیشه‌ك، تاكبه‌تاك، ماڵبه‌ماڵ، خانوبه‌خانو، باڵه‌خانه‌به‌باڵه‌خانه، شه‌قامبه‌شه‌قام و شاربه‌شار ڕاویان بنێت تا (كورسیشه‌هید) ده‌بێت.
(موده‌ممه‌ر قه‌ززافی) ده‌بوایه به ئه‌ده‌به‌وه باسی مشكی بكردایه و بیوتایه له كیسه‌ی مشك به زیادبێت، چونكه ئه‌گه‌ر مشك نه‌بوایه ئه‌وا سیكۆتینی مشك دروست نه‌ده‌كرا و ئه‌گه‌ر سیكۆتینی مشكیش دروست نه‌كرایه جه‌نابی به‌و شێوه‌یه به كورسییه‌كه‌یه‌وه نه‌ده‌نوسا.
ئه‌م په‌تای (كورسی تا مردن) ه‌ی دووچاری سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كان هاتووه نامۆ نیه و لای ئێمه‌ش نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌یه خۆری هه‌ڵاتووه و ئێستا له ده‌مه‌ده‌می ئاوابوونیدایه، بۆ ڕاستی ئه‌مه‌ش ئه‌و ناو و ده‌موچاوه هه‌میشه میوانانه‌ی تێكه‌ڵ به خه‌و و خۆراكمان بوونه چ له شاخ و چ له شاردا باشترین به‌ڵگه‌ی زیندوون، خۆمان و نه‌وه‌كانمان و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیشمان هه‌موویان ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی له سێبه‌ر زۆرتر به دوایانه‌وه بووه، كه ده‌ڵێم له سێبه‌ر زیاتر، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له تاریكیشدا به‌رۆكیان به‌رنه‌داوین، وه‌چه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕینیش له ئێمه به‌دبه‌ختتر ناوی فه‌رخه سه‌رۆكگه‌لێكی زۆر و زه‌وه‌ند تر پێیان ئاشنا بووه، خودایه علاجی، چاره‌یی، ڕوحمی ئامان ده ستم به دامانت!
سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كان گڵۆڵه‌یان كه‌وتۆته لێژی، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك كه‌وتوون، دوای تێكشكانی بته‌كانی تونس و میسر نۆره گه‌ییشته سه‌ر (موده‌ممه‌ر قه‌ززافی) ی لیبیا، گه‌رده‌لوولی ڕاماڵینی دیكتاتۆره‌كان به‌رده‌وامه، یه‌مه‌ن، مه‌غرب، جه‌زائیر، به‌حره‌ین ’ ئوردن و ه‌ی دیش به دوادا دێن، هه‌موویان باس له‌وه ده‌كه‌ن به شۆڕش، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسی هاتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات، به داخه‌وه سه‌رۆكه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆشمان له باتی په‌ند و وانه وه‌رگرتن، پێَداگیریی له‌سه‌ر هه‌مان بالۆره بێزراوه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌نه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستان به ناڕه‌وا ده‌زانن و به ناڕه‌واش تۆمه‌تی جۆراوجۆری نه‌خوازراویان ده‌ده‌نه پاڵ و له باتی مشك و حه‌بخۆر و ده‌ستی ئوسامه بن لادن، به ئاژاوه‌چی و گێره‌شێوێن و ده‌ستی ده‌ره‌كی ناویان ده‌زڕێنن.
ده‌ركه‌وت تۆكمه‌ترین سیستمی دیكتاتۆری رژێمی لیبیایه، ئه‌ویش له ڕه‌فتار و بڕیاره‌كانی (موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی) سه‌رۆكی وڵاته‌كه خۆی پیشان دا، وێڕای سووربوونی بنه‌ماڵه‌ی قه‌ززافی له به خوێن سووركردنی ده‌ستی خۆیان به كوشتوبڕی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو، زۆرێك له به‌رپرسه‌كانی سوپا، پۆلیس، ئاساییش، فڕۆكه‌وان و دیپلۆماتكاران، ئه‌و سته‌م و ناهه‌قییه‌ی سه‌رۆكه خۆسه‌پێنه‌كه‌یان پی قبوڵ نه‌كرا و ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، له نێو هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌ڕێز – وه‌زیری ناوخۆ – ی وڵاته‌كه‌یان بوو، كه جگه له‌وه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و به‌ره‌ی زۆرداریی جێهێشت، چوونه ڕیزی به‌ره‌ی گه‌لیشی به بوێرانه ڕاگه‌یاند، كه‌چی له‌م نیشتمانه چكۆلانه زامداركراوه‌ی ئێمه‌دا كه ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو له‌سه‌ر داوا كردنی مافی ڕه‌وای خۆیان خوێنیان به ناهه‌ق ڕژا و هه‌ندێك له جگه‌رگۆشه‌كانمان شه‌هیدیش بوون – وه‌زیری ناوخۆ – نه‌ك نه بای دیوه نه باران، به‌ڵكو مێشێكیش میوانی نیه!
ئه‌م ڕووداوه ناوخۆییانه‌ی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه خه‌ڵك ڕژانه شه‌قامه‌كان و توندوتیژی لێكه‌وته‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كداره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پاسه‌وانی باره‌گاكان و میلیشیاكانی حیزبه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ خۆپیشاندانه‌كان خڵتانی خوێن كرا، به هه‌موو پێوه‌رێك وه‌زیری ناوخۆ به‌رپرسی یه‌كه‌می ئاكامه‌كانیه‌تی و ده‌بوایه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رببڕیبایه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كان به ئیعازی جه‌نابی نه‌جووڵاون و بێئاگایه لێیان، ده‌بوو به سۆنگه‌ی ئه‌و سه‌ركێشییانه‌ی ئه‌و هێزانه ئه‌نجامیان داوه و تاكه‌كانی وه‌كو بكوژ ڕه‌فتاریان كردووه و به ته‌قه وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه و خۆپیشاندانه‌كانیان خوێناوی كردووه ده‌ستی له‌كار بكێشایه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: 1 – سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویان به‌زاندووه، 2 – كرده‌ی كوشتنی تێدا ئه‌نجام دراوه، به دیوێكی تریشدا ئه‌گه‌ر به فه‌رمانی جه‌نابی به‌رپه‌چی خۆپیشانده‌ران دراوه‌ته‌وه و ئاكامه خوێناوییه‌كه‌ی لای ئه‌و نه‌خوازراوه، هه‌ر ده‌بوو ده‌ستی له‌كار بكێشایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و به‌رپرسیارێتییه مێژووییه بته‌كێتێت.
جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ، له بێده‌نگیت سه‌رسوڕماوم! مه‌زه‌ننه‌ی خراپ و ئه‌گه‌ری ناپه‌سه‌ندیش ئه‌وه‌یه، تۆ ڕه‌زامه‌ندی خوێناوی كردنی ڕووداوه‌كان بیت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ت لی بكرێت، ئه‌گه‌ر دڵت نایه‌ت كورسییه‌كه‌شت جێبهێڵیت پێویسته داواكاری گشتی له ڕێگه‌ی دادگاوه كاری پێویستت له به‌رامبه‌ردا بكات، له كۆتاییدا ده‌ڵێم: تۆ بڵێی بای وه‌زیری ناوخۆی لیبیات له ده‌ست نه‌یات كه زیاتر له چل ساڵه سیستمێكی دژه‌گه‌لی به گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری زاخاوی ده‌كات؟ وه‌ڵامێكی چه‌ند وشه‌یی ئه‌م پرسیاره‌م بۆ خۆت جێده‌هێڵم، دڵنیام بێوه‌ڵامیشم بكه‌یت، مێژوو ناهێڵێت بێوه‌ڵام بین.
له نووسینه‌كه‌م نه‌بووبوومه‌وه له كاتژمێری یه‌ك و پێنج خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و كه‌ناڵی ئاسمانی – العربیه – دا، به‌ڕێز (شه‌لقه‌م) نوێنه‌ری لیبیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانم بینی، دوای هێرشێكی مه‌ردانه بۆ سه‌ر سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ئینجا ده‌ستی به گریان كرد بۆ تاوانی به خوێناوی كردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌ی و سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێهێشت، چووه سه‌نگه‌ری گه‌له‌وه، منیش هاوكات موچڕكه‌یه‌كی حه‌په‌سان و گریانێكی ناوه‌خت دایگرتم.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
