له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا جانتای سیاسه‌تبازه‌كانمان عاجبایه‌تی وای تێدا هه‌یه له قتووی هیچ عه‌تارێكدا نیه، ئه‌م سیاسه‌تبازانه‌ی ئێمه چه‌شنی ئه‌و كابرایه وان كه پیساییان له‌سه‌ر ڕێی خه‌ڵكی ده‌كرد به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنن، جا گرفت نیه چۆن؟ به لایانه‌وه گرنگه به چاك یان خراپ ناویان بكه‌وێته ناوانه‌وه! كاتی خۆی له موناسه‌به‌یه‌كی بێموناسه‌به‌دا و بێهۆ، سه‌رۆ قادر (ده‌ستی ڕێزی) له خه‌ڵك ناو به سه‌گ شوبهاندی، ئه‌مشه‌ویش 12 \ 2 \ 2011 له شیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی (كه‌ی – ئێن – ئێن) دا كه میوانداریی سه‌ردار عه‌بدوڵای په‌رله‌مانتاری عێراقی سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕانیان كردبوو بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌واڵ و گفتوگۆ و شیكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی تونس و میسر و ئه‌و باهۆزی گۆڕانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، دیاره بۆته پیشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی هه‌رجاره‌و له‌باتی شاره‌زا و پسپۆڕ و چاودێری سیاسی كه‌سێكی حیزبیی سه‌ر به خۆیان به فه‌یله‌سوف بكه‌ن و بیكه‌نه پاڵه‌وانی شاشه‌و میوانداری بكه‌ن و له باتی شیكردنه‌وه، قوڕه‌شێلی پێشهات و پاشهاتی بارودۆخی سیاسی جیهان و ناوچه‌كه و ناوخۆی پی بكه‌ن.
سه‌ردار عه‌بدوڵا له دیمانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویدا، سه‌رۆ قادر ئاسا له هه‌مبه‌ر توڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ڕاپه‌ڕیو، نمونه‌یه‌كی – چیخۆف – ی هێنایه‌وه بۆ به‌راوردی ڕه‌وشی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵك دژ به سته‌می سستمی دیكتاتۆره حوكمڕانه‌كان، به‌م شێوه‌یه: ( (كه‌سێك به‌سه‌ر گالیسكه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت و گه‌له‌گورگ په‌لاماری ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گورگه‌كان له كۆڵ خۆی بكاته‌وه هه‌ڵده‌ستی ئه‌و خواردنه‌ی پێیه‌تی بۆیان فڕی ده‌دا، نازانی به‌و خواردنانه گورگه‌كان تێر و پڕ وزه ده‌بن و باشتر په‌لاماری ده‌ده‌ن، چونكه بۆ خۆی هاتوون ---) )، من نازانم نمونه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا هی كێیه و له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئه‌مه‌یان بۆ كاك سه‌ردار خۆی جێده‌هێڵم، به داوای لێبووردنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌متوانیبی ده‌قاوده‌ق قسه‌كانیشیم گواستبێته‌وه به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كاكڵه‌ی واتا و ده‌ربڕین و به‌راوورده نالۆژیكیه‌كه‌ی ئه‌وه.
پێم وایه ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو په‌نجه‌ی لاوازی له چمكی كراسی سیاسه‌ت گیر بووبی، ده‌زانی ئه‌م به‌راوورده یان له نه‌زانینه‌وه وه یان له سوكایه‌تی كردن به خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری، به هیوام له نه‌زانینه‌وه بووبی و ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت سوچ له قه‌باحه‌ت خراپتر، چونكه له‌و نموونه‌یه‌دا كه‌سه‌كه بێتاوانه و به بێهۆ و بێ‌زیان گه‌یاندن به گورگه‌كان په‌لامار ده‌دری و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ناچاره پارووی ده‌می خۆی بكاته قوڕگی په‌لامارده‌ره‌كانه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كان نه بێزیانن و نه بێهۆش په‌لامار ده‌درێن، به‌ڵكو تا بیناقاقایان نغرۆیه له سته‌مكاری، كه‌سه‌كه و له حه‌ژمه‌تا بۆ خۆپاراستن له ده‌سدرێژیی، بژێوی خۆی ده‌كاته قوربانیی نه‌زعه‌ی دڕندانه‌ی گورگه‌كان و گورگه‌كانیش تینووی خوێنین و به‌وه‌نده وازی لێناهێنن و مه‌به‌ستیانه پێستی بگروون، دیاره خه‌ڵكی هه‌ڵمه‌تبه‌ر و ڕاپه‌ڕیو دڕنده نین به‌ڵكو سنوور بۆ دڕندایه‌تی دڕنده‌كان داده‌نێن، له كاتێكدا سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كان ده‌سدرێژیی ده‌كه‌نه سه‌ر قووتی ڕۆژانه‌ی به‌شمه‌ینه‌تان و ده‌یكه‌نه پاره و له بانكه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م لێكچواندنه سه‌رومڕ بێتام و بێمانایه، گورگ سروشتێكی دڕندانه‌ی هه‌یه و له هه‌موو دڕنده‌كانی دیكه جیاوازتره و خاوه‌ن ئاكارێكی دزێوه، چونكه ته‌واوی دڕنده‌كانی تر له كاتی برسێتیدا په‌لامار ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌نده‌ش په‌لامار ده‌ده‌ن تا ورگی خۆیان و بێچوه‌كانیانی پی تێر بكه‌ن، به‌ڵام گورگ به تێری و بێسۆنگه و بێهۆ نه‌زعه‌ی دڕندانه‌ی خۆی به جه‌سته‌ی نێچیره‌كانی هه‌ڵده‌ڕێژی و بێئه‌وه‌ی پێویستیش بكات په‌لامار ده‌دا، جا كه‌ی ڕه‌وایه خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی برسیی له پێناوی ژیانێكی مه‌مره و بژیدا به گورگ بناسرێندرێن.
گه‌لانی تونس و میسر و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش قۆڵیان لێهه‌ڵماڵیوه بۆ كۆتایی هێنان به دیكتاتۆریه‌ته خۆسه‌پێنه‌كانی وڵاته‌كانیان، هیچ هێزێكی ڕێكخرا و یان حیزبێكی سیاسی، وه‌یان ده‌ستێكی ده‌ره‌كی هانی نه‌داون بۆ ئه‌وه‌ی بڕژێنه مه‌یدان و شه‌قامه‌كان، بۆیه هه‌ر كه‌سێك، گروپێك و حیزبێك خۆی بكاته خاوه‌نی وه‌رچه‌رخانه مێژوییه‌كانیان ده‌یه‌وێت ڕوخساری پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بشێوێنێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌ستێكی ڕه‌ش له پشتی ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌یه و خه‌ڵك ناچار ده‌كات به گژ مه‌رگدا بچنه‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی ڕه‌شی حوكمڕانه بێویژدانه‌كانه كه له باتی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ( (به‌شی خۆم بۆ خۆم، به‌شی تۆش ده‌خۆم) ) یان پیاده ده‌كرد نه‌ك وه‌كو كه‌سه به‌ر شاڵاوكه‌وتووه‌كه‌ی گورگه‌كان نانی خۆی بكاته قوڕگی گورگه‌كان به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ناهه‌قی به‌رامبه‌ر نه‌كه‌ن و له خت و خۆڕا نه‌یكوژن، كه‌چی دیكتاتۆره‌كان وڵاته‌كه‌یان ته‌ژی كردووه له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی و تاكڕه‌وی و نیشتمانفرۆشی و كورسی په‌رستی و زیندوو كردنه‌وه‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه و حزبی سه‌ركرده و سه‌ركرده‌ی فیرعه‌ونی، هه‌تا وڵاتیان نقوم كردووه له پۆلیسی نهێنی و كردوویانن به زری بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و دانانی له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانه‌وه، زۆرێك له‌و دیاردانه له كوردستانی ئێمه‌شدا بوونیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌سه‌ڵاتداران فریای خۆیان نه‌كه‌ون ئه‌وا ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كاسه‌ی توڕه‌ییان لێوان لێوه و لێی ده‌ڕژی، ئه‌گه‌ر لێشی ڕژا و باره‌كه به دیوێكی تردا وه‌رچه‌رخا، هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكیش بێته ئاراوه مه‌رج نیه ئه‌و په‌یامه‌ی كاك سه‌ردار بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆی ڕایگه‌یاند ڕاست ده‌ربچێت، چونكه وه‌كو ئه‌و ئیدیعای ده‌كات – گۆڕان – ه‌كه‌ی ئه‌و خاوه‌ندی هه‌موو شتێكه و به‌ر له‌وان كه‌سی دی نه‌یوێراوه له پێستی خۆی بجوڵێت و وا ده‌زانی كه ئه‌وان خۆیان له كاتی خۆیدا وتوویانه: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌گۆڕی، ئه‌دۆڕی، هه‌روه‌كو ڕایگه‌یاند = له 25 \ 7 \ 2009 = ه‌وه ئۆپۆزیسیۆن سه‌ری هه‌ڵداوه، پێم وایه بیری چووه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقدا به‌ر له‌وان هه‌ڵوێستیان نواندووه و په‌لاماردانیان له بادینان شایه‌تی حاڵه، هه‌روه‌ها ئه‌وه پارتی چه‌پی كوردستان و یه‌كێتی كۆمه‌نیسته‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بوون پێشتر ( (هاواری خه‌ڵك) ) یان ڕاگه‌یاند و ساڵانێك به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی – بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان – ده‌ڕژانه سه‌رجاده و خۆپیشاندانیان ده‌كرد و به گژ سته‌می سستمی حوكمڕانیی كوردستاندا ده‌چوونه‌وه، ئه‌گه‌ر كاك سه‌ردار پی بزانێت له‌و سه‌روبه‌نده‌ی پارتی چه‌پی كوردستان ئه‌ندامی ده‌ستگیر ده‌كرا، ئه‌وسا سه‌ركرده‌كانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ركرده‌ی ئه‌وسای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون كه هه‌ڵسووڕاوه ناڕازییه‌كان له ئه‌دای حوكمڕانیی، ڕاپێچی زیندانی ئاساییش ده‌كران، بۆیه جوانتره و باشتریش وایه ئه‌گه‌ر هاتین با به ویژدانه‌وه بێینه حزور.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كه سه‌غڵه‌ت ده‌بن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به نانیشتمانی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و پاراستنی ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مانیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌موو ته‌ڕحێكی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به نانه‌ته‌وه‌یی و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئه‌زمونه‌كه‌مان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وا ده‌زانن نیشتمان و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری كارتی (سه‌وز و زه‌رده) له به‌ڕكی ئه‌واندایه، كاك سه‌رداریش:
1 \ بێئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕابردووی یه‌كگرتوو له‌به‌ر چاو بگری به ئێستای كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووشه‌وه.
2 \ بێئه‌وه‌ی – لیستی زه‌حمه‌تكێشان و سه‌ربه‌خۆكان – كه من و ئه‌ویش كاندیدای لیسته‌كه بووین و شاڵاوی ڕاگه‌یاندنمان بۆ ئه‌نجام ده‌دا له هه‌ڵبژاردنی 2005 دا بێنێته‌وه یاد.
3 \ بێئه‌وه ئاوڕ له چه‌ندین چالاكی و جموجۆڵی ناڕه‌زایه‌تی پارتی چه‌پی كوردستان و یه‌كێتی كۆمه‌نیسته‌كان و پارتی چاره‌سه‌ری كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بداته‌وه كه خۆپیشاندانیان ساز ده‌دا و ده‌ڕژانه سه‌ر جاده‌كان.
3 \ بێئه‌وه‌ی بپرسی لیستی سپی سه‌ربه‌خۆكان له هه‌ڵبژاردنیئه‌مجاره‌دا چه‌ند به كوله‌مه‌رگیی پێكهێنرا له نێوان پارتی چه‌پی كوردستان و یه‌كێتی كۆمه‌نیسته‌كان و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و چۆنیش له‌بار برا و له‌ناو چوو؟
4 \ بێئه‌وه‌ی پێبزانێت دروشمی پارتی چه‌پی كوردستان – ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌گۆڕی، ئه‌دۆڕی – له كه‌یه‌وه خۆی سه‌پاندووه، كه ئه‌وسا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه ناوی لێنرابوو نه ناوكیشی بڕابوو.
میوانی به‌ڕێزی ئه‌مشه‌وی (كه‌ی – ئێن – ئێن) هه‌موو فه‌زڵه‌كان بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ته‌ئكیدیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ڕۆژی 24 \ 7 \ 2009 هیچ له ئارادا نه‌بووه و منیش دڵنیای ده‌كه‌مه‌وه كه وانیه، هه‌روه‌ها هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی پارتی چه‌پی كوردستان له پێشڕه‌ویی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا لایه‌نی زۆری بۆ باری دارایی و ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه و له هه‌مان كاتدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه په‌نایان وه‌به‌ر فێڵی سیاسی و نه سازش بردووه و، نه قبوڵی ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیان كردووه تا به‌خششی له داگیركاریی موڵكی گشتی به‌ركه‌وی.باشتر وابوو دانی به‌وه‌دا بنایه كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی جیابۆوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی دوو سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان و وه‌ڕیزهاتوو و درێژه پێده‌ری گۆڕانخوازانی به‌ر له چه‌كه‌ره كردنیه‌تی و بۆیه ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌كه‌ی باڵێك له گۆڕانخوازان، هه‌رچه‌نده دره‌نگیش له‌دایكبوو به‌ڵام به په‌ینی سیاسه‌تی چه‌وت و پاڵپشتیی دارایی یه‌كێتی زوو پێگه‌یی و گه‌وره بوو، ئه‌وانه‌ی كه باس له گۆڕانخوازیی بكه‌ن به‌شێك نین له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه به‌ر له‌وه‌ی هه‌مزه ئاغا چاویشی ترووكابی سمێڵ سووری زۆر و زه‌وه‌ند هه‌بوون، به‌ڵام ئاغا نه‌بوون.به هیوام له داهاتوودا به‌ڕێزی و هاوه‌ڵه‌كانی خۆیان له هه‌ڵه و غروری سیاسی ببوێرن.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
