گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ڕۆژانه ژاوه‌ژاوێكی نه‌شاز شه‌قامه‌كانی شار داده‌پۆشێت و گه‌لێك جار ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێوانی شوفێران و ڕوودانی كاره‌ساتی هاتوچۆ و پێكدادان، ئه‌ویش ( (ویقه‌ویقی) ) بێزاركه‌ری ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیس و ئاساییش و ئامبوڵانس _ اسعاف _ ه، كه سه‌رباری ویقه‌ویق و هاتوهه‌را نانه‌وه و تیژپه‌ڕیی، ڕۆنگسایدیش ده‌ئاژوون.
ئه‌م ئێواره‌یه 6 \ 2 \ 2010 ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 40: 5 خوله‌ك من و هاوڕێیه‌كم به كارێك له حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی وه‌ستابووین و پۆلیسی پاسه‌وانی به‌رده‌رگاكه‌ش له ژووره‌وه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی خواردنی ئێواره بوو، به تیژڕۆییه‌وه به‌ده‌م ویقه‌ویقه‌وه ئامبوڵانسێكی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خۆی كرد به نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا به هاوڕێكه‌م وت: به گۆڕی شه‌هیدان ئه‌م هه‌رایه‌ش ده‌كات و نه‌خۆشی خه‌ته‌ریشی پی نیه، هه‌ردووكمان چۆنێتی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئامبوڵانسه‌كه و وه‌ستانه‌كه‌شی سه‌رنجی ڕاكێشاین و به وردی دیقه‌تمان دا، هاوڕێكه‌م ڕووی ده‌می لێكردم و به پێكه‌نینه‌وه وتی: وه‌ڵا هیوا عاقڵی، خۆ هه‌موویان به پێی خۆیان دابه‌زین!
به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كه‌وه سه‌رنجی پۆلیسه پاسه‌وانه‌كه و هاوڕێكه‌مم به‌لای خۆمدا ڕاكێشابوو كه به سۆنگه‌ی ئه‌و ئامبوڵانسه‌وه هاته‌وه یادم، بۆیان گێڕامه‌وه كه: له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ئامبوڵانسێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ لێقه‌وماوانه به تیژڕۆییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر و به ویقه‌ویقی مه‌رگئامێزه‌وه هه‌فته‌ی جارێك و دووجار له چه‌مچه‌ماڵه‌وه به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕۆییشت، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م (پیشه) یه گومان له لای پۆلیسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركی چه‌مچه‌ماڵ دروست ده‌كات، بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن له بۆسه‌دا بن بۆی، ڕۆژێكیان پێشی لێده‌گرن و ناهێڵن به‌شێوه‌ی جاران به‌رزه‌گی بانان بۆی ده‌ربچێت، دوای خۆسوور كردنه‌وه و چه‌له‌حانێیه‌كی زۆری كاكی شوفێر و ده‌نگه‌ده‌نگ له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كاندا، پۆلیسه‌كان هه‌ر سوور ده‌بن له‌سه‌ر پشكنینی، له دواییدا ته‌ماشا ده‌كه‌ن له‌بری نه‌خۆش كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های شۆڤڵی بار كردووه و به مه‌به‌ستی قاچاقچێتی و كڵاو له سه‌ر نانی زاڵگه‌كان ئه‌م حیزه‌فێڵه ده‌گرێته به‌ر، هێشتا به ته‌واوی له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و باسه نه‌ببوومه‌وه، ئه‌و ئامبوڵانسه‌ی كه به پڕتاو خۆی كردبوو به ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا به هه‌مان شێوه‌ی پێشووی به ویقه‌ویقه‌وه چووه ده‌ره‌وه!
به‌هیوام ئه‌م نووسینه‌م سزای شوفێری ئامبوڵانسه‌كه‌ی به دواوه نه‌بێت و به‌ڕێزی نه‌بێته نێچیری دیارده‌یه‌ك كه ساڵانێكه بۆته باو، به‌ڵكو داواكارم له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و بنبڕ كردنیدا بن به‌و ته‌رزه‌ی خۆیان پێیان باشه، تا چی تر ژن و منداڵ زاره‌تره‌ك نه‌بن و شوفێرانیش سه‌ریان لێنه‌شێوێنرێت و شه‌قامه‌كانیش هه‌راسان نه‌كرێن، بێگومان ئه‌مه له لایه‌كی تره‌وه دۆخێكی نائارامی شار پیشانی ده‌وروبه‌ریش ده‌دات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیس و ئاساییشه‌وه پیاده بكرێت.
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
