ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو ده‌كرێت هه‌میشه ده‌سودایه‌ره‌ی به‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه هێنده‌ی سه‌رقاڵی قه‌تیس و خه‌فه كردنی خواستی ڕه‌وای پێشمه‌رگه دێرینه سه‌رسه‌خته‌كانی حزب بوونه چاره‌كی ئه‌وه بیریان له دابینكردنی داواكانیان نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام كه سه‌غڵه‌ت ده‌بن ئیتر ده‌یانه‌وێت خۆیان بكه‌ن به فریشته كه له ڕاستیدا وانین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێنده‌ی بیریان له به پێشمه‌رگه كردن و دانانی مێژووی وه‌همی وپله‌ی باشی خانه‌نشینی بۆ ئه‌حباب و ئه‌ربابی خۆیان كردۆته‌وه چاره‌كی ئه‌وه‌ش بیریان له باشتر كردنی بژێوی پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختی مه‌یدانی خه‌بات نه‌كردۆته‌وه تا بێمنه‌تانه بتوانن سنگ ده‌رپه‌ڕێنن و شانازی به كاره‌كانی خۆیانه‌وه بكه‌ن، له‌م ڕووه‌وه خوا هه‌ڵناگری هه‌روه‌كو خۆشیان له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌یانیان كردووه: (ڕۆژانه هه‌موو كاتی خۆیان بۆ ماف و كێشه‌ی پ.م دێرین و كه‌مئه‌ندام ته‌رخان كردوه)، منیش سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ربڕینه‌یاندام به‌ڵام ئه‌و پاشبه‌ندییه‌ی كه له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه و ده‌ڵێ: (بی مقابل) ! ئه‌مه‌یان سه‌د له سه‌د وانیه و ناڵێم پاره و پولیان چنیوه‌ته‌وه به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه قسورتان بۆ داشكاندنی ماف و خه‌باتی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان نه‌كردووه بۆ ئه‌ژمار كردنی خه‌بات و مێژوویان بۆ خزمه‌ت كه‌سوكار و ئه‌تباعه‌كانی خۆتان.
باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه هه‌ندێك كه‌سیان نه‌ناسیوه و ---- تا دوایی، به‌ڵام توخوا تو ئه‌و ویژدانه‌ی بۆ خزمه‌تی مه‌رامه‌كانی خۆتان به‌كارتان بردووه، كه‌ستان هه‌ن مام جوامێر نه‌ناسن و نه‌زانن چه‌ندێك له خۆتان جوامێرتره؟ یان مام ئه‌سكه‌نده‌ری ماندونه‌ناس كه له كاتی خۆی شه‌رمم به خۆم ده‌هات منیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به فیئه‌ی سی هه‌مان موچه و له هه‌مان جێگادا وه‌ربگرم، من هه‌تا ئه‌وانم نه‌ده‌بینی خۆم به مه‌غدور ده‌زانی كه حاڵی ئه‌وانم ده‌بینی ئێوه‌م به مه‌لعون ده‌زانی كه چ غه‌درێكتان ده‌رهه‌ق به هاوڕێكانتان ئه‌نجام داوه! خۆ هه‌مووشتان پۆڵا زیندانی و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی باش ده‌ناسن، تو ویژدانه‌كه‌ی خۆتان پێمان بڵێن چیتان بۆ خۆی كردوه كه جگه له‌وه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌ردووكمان و به هه‌زار ناری عه‌لی به (ملازم یان نقیب) خانه‌نشین كرا كه پێشمه‌رگه‌ی پێش ساڵانی هه‌شتاكانه و دانه‌بڕاویشه و له پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانی حزبه و 14 ساڵ ته‌مه‌نی له زیندانه‌كانی به‌عسدا له پێناوی حزبدا به‌سه‌ر برد، ئه‌و قاره‌مان و ماندوو تره یان ئێوه، ئایا هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش شایسته نیه بای ئه‌وانه‌ی خۆتانی بۆ بكه‌ن كه به فیعلی پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌كداری نێو داروبه‌نده‌نه‌كانی باره‌گاكان بوو، خێرتان ده‌گات تۆزێك به ویژدانه‌وه وه‌رنه مه‌یدان هه‌رچه‌نده ڕووی هاتنه مه‌یدانتان كه‌مه، ئه‌گه‌ر وانیه فه‌رموون لیستی خانه‌نشینییه‌كانتان ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌و وه‌خته به كه‌یفی خۆتان لوتبه‌رزانه هه‌روه‌كو له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌تاندا هاتووه، دڵڕه‌ش و بێ‌ویژدان و كۆمه‌ڵه سیفاتێكی تر بده‌نه پاڵ خه‌ڵكانێك كه بێویژدانییه‌كانتان ئاشكرا ده‌كات ’ شه‌رمه خۆتان وه‌سفی خۆتان ده‌كه‌ن (من مدح نفسه فهو كدّاب) و ستاییشی ئه‌نجومه‌نی باڵا و به تایبه‌ت هاوڕی حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌راغی و هاوڕی عه‌تا پێویست ناكات، كه خۆتان ناوتان هێناون چونكه ئه‌وه نیشانه‌ی گومانه نه‌ك گومان ڕه‌واندنه‌وه، ئه‌و سیفه‌تانه‌ی ده‌یده‌نه پاڵ هه‌قبێژان ته‌نها له كه‌سانێك ده‌وه‌شێته‌وه كه ناحه‌قی ده‌كات، ئه‌وه‌ی نووسینێكی له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه بنووسێت له نووسینی كه‌سانێك ناچێت ڕۆژێك له ڕۆژان پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا بووبێت، ئه‌م جۆره نووسینه پڕ له ستاییش و به‌خۆداهه‌ڵدانه له كۆڵه‌پشتی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێریندا جێگای نابێته‌وه، جا دڵشاد كۆیی حه‌وه‌جه‌ی برسێتی بكرێت یان ئاشتی گه‌رمیانی به‌سه‌ر عاره‌بانه ئیفلیجییه‌كه‌یه‌وه چاو له ڕێتان بێت ئه‌مانه به‌لای ئێوه‌وه هیچیان گرفتێك نین به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه ناشه‌فافن له كاروباره‌كانتاندا و ناشه‌فافییش هێمای گه‌نده‌ڵییه و ئه‌گه‌ر واش نیه فه‌رموون ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز لیسته‌كانتان بۆ هاوڕێكانتان ئاشكرا بكه‌ن تا منیش لای خۆمه‌وه له‌گه‌ڵ لیسته پیس و په‌ڵۆسه‌كانی ڕابردووتاندا به‌راووردێكی بكه‌م، ئه‌گه‌ر په‌ندتان وه‌رگرتبێت و چاكسازیتان تێیدا كردبێت ئه‌وسا هه‌موو ئه‌و دڵڕه‌ش و بێویژدانانه‌ی كه ئێوه باسیان لێوه ده‌كه‌ن با سه‌ڵاوات له ڕَوحی شه‌ریفتان بده‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌واڵێكم به‌رگوی كه‌وت گوایه له‌سه‌ر نووسینێكی ناڕازێتی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین نیاز وابووه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، ئه‌و هاوڕێیه‌ش ئاگاداری كردمه‌وه و منیش پێم ڕاگه‌یاند و وتم: بڕوا مه‌كه چونكه ئه‌گه‌ر باس له سكاڵا بكرێت ئێمه‌ومانان زۆر له دواوه‌ی مه‌مۆی هه‌ولێر و فه‌تاح كتكه‌یی كه‌ركوك و هێمنه ڕه‌شی سلێمانیداین.
كرته له‌سه‌ر ئه‌م لنكه بكه
http://www.penusakan.com/kur/bo-raber-reshid-le-7izby-shw3y-kurdistanewe.htm
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
