ئه‌م نه‌زمی نوێی جیهانی و جیهانگیری و تاكجه‌مسه‌رییه‌ی ئێستا قاو و باویه‌تی و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌مریكا درمی نه‌هامه‌تییه‌كان ئه‌گوێزێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی گه‌لان، له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ئه‌م ورده‌واڵانه‌ی سوپه‌رماركێته‌كانی ئه‌مریكا وه‌به‌ر نه‌هاتبوون، گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردی نێوان دوو سه‌ربازگه گه‌وره جیهانییه‌كه به‌ناو (بلۆكی سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیستی) بوو، جگه له‌و وڵاتانه‌ی له یه‌كێك له دوو سه‌ربازگه‌كه‌دا بوون هه‌ندێك وڵاتانی تر هه‌بوون ناویان لێنرابوو بێلایه‌ن و تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و ----- ئه‌م وڵاتانه‌ش نه‌ك به‌ده‌ر نه‌بوون له ژێر كاریگه‌ریی یه‌كێك له‌و دوو سه‌ربازگه‌یه‌ی به خاوه‌ندارێتی هه‌ردوو زلهێزی ئه‌مریكا و شوره‌وی پێكهێنرابوو، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو سه‌ربازگه‌یه ڕۆڵ و كاریگه‌ریی دیاری تیایاندا هه‌بوو و ئابورییانی وابه‌سته‌ی خۆیان كردبوو.
ململانێی نێوان ئه‌و دوو سه‌ربازگه‌یه به تێكشكانی په‌یمانی وارشۆ و سه‌ركه‌وتنی ناتۆ به سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و تیرۆریزمه‌وه كۆتایی هات، دوایین قورسایی شه‌ڕ و ململانێی ئه‌مریكا و شوره‌وی له ئه‌فغانستاندا یه‌كلا بۆوه، له سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی وڵاته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرای ئه‌مریكا له كاروباری ناوخۆی ئه‌فغانستان پیاده كرا، ده‌یان كه‌س و گروپ و تۆڕی ئیسلامیی دروست كران و به تایبه‌تی له ڕێگه‌ی میسر و سعودیه و ئه‌ماره‌ته‌كانی تری كه‌نداو وپاكستانه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتی ئه‌فغانستانیان كردن، هه‌مو پاڵپشتێكی مادی و مه‌عنه‌وی و هه‌واڵگری ولۆجیستیی بۆیان فه‌راهه‌م كرا و به ناوی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كوفره‌وه له‌باتی هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیری و ئارامی، له ژێر ئاڵای ئیسلامدا دۆزه‌خێكی بێئامانی له وڵاته‌كه‌دا هه‌ڵخرا، كه گۆماوی خۆێن و وێرانه‌بوون و داڕمانی ئابوری و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای به دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌مریكا، نكوڵی له ڕۆڵی كارای له دروستكردنی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی به‌ناو (موجاهیدینی ئه‌فغان و عه‌ره‌ب) ناكرێت، به كۆمه‌ڵ لاوانی وڵاتانی عه‌ره‌بیشیان بۆ جێبه‌جی كردنی سیاسه‌تی نه‌گریسی خۆیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێنده‌ر ئه‌كرد و ناویان لێنرابوو – عه‌ره‌بئه‌فغان –، بۆ (جیهاد) كردن كارئاسانییان بۆ گه‌یاندنیان به مه‌یدانی شه‌ڕی دژ به حكومه‌تی ئه‌فغانستان بۆ ئه‌كردن له ڤیزا پێدان و خه‌رجی و پڕچه‌ككردن و گواستنه‌وه‌یاندا بۆ پاكستان و دوای مه‌شق پێكردنیان له‌وێشه‌وه له سنوری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه دزه‌یان پێئه‌كردن و ئاودیوی مه‌رگه‌ساتیان ئه‌كردن.
هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌كرا وه‌كو دارده‌ستێك و به‌كرێگیراوێكی تاسه‌ر سوودیان لێوه‌ربگیری بۆ شێواندنی ئارامی و ئاساییش له هه‌موو كات و شوێنێك له سه‌راپای جیهاندا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه گرنگی و بایه‌خی زۆریان پێدرا، یه‌كێك له‌وانه – ئوسامه بن لادن – بوو كه گه‌نجێكی سه‌ره‌ڕۆ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ش بوو.
ئوسامه ئه‌گه‌ر خه‌لقه‌نده‌ی ئه‌مریكاش نه‌بێت ئه‌وا بێگومان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستیه‌تی و له (حوجره) ه‌كانی سی ئای ئه‌یی ئه‌مریكاوه ئاراسته كراوه و ئه‌كرێت كه ئه‌مڕۆكه ته‌واوی گه‌لانی جیهانیان به بوونی ئه‌و تۆقاندووه و وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌میشه پیشانی وڵاتانی دنیا ئه‌درێت، جا لێره‌وه بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆره له جیهاندا و خۆی تیرۆر و تیرۆریست به‌رهه‌م ئه‌هێنێت و هه‌ر به ناوی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریزمیشه‌وه به سۆنگه‌ی ئه‌و مڵۆزمه به‌رهه‌م هاتووانه‌ی كۆمپانیاكانی خۆیه‌وه هه‌ر كاتێك بخوازێت خۆی ده‌هاوێژێته نێو هه‌ر وڵاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی تێدا بێت، جگه له مڵۆزمی تیرۆریست له‌وه پێش كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دیكتاتۆریه‌ت له‌گه‌ڕدا بوو، وێڕای پشتیوانی ته‌واوی خۆی له قووتكردنه‌وه و سه‌پاندنیان به‌سه‌ر گه‌لانی وڵاتاندا، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه وه‌كو كورده‌واری خۆمان وتوویانه: (به به‌ردێك دوو چۆله‌كه ده‌پێكێت) و دووڕووانه ڕه‌فتار ده‌كات كه له لایه‌كه‌وه به‌ناوی گۆڕینی سیستمه كۆنه‌په‌رسته دیكتاتۆره‌كانه‌وه به مكیاژ و شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌وه خۆی وه‌كو فریادڕه‌سێكی گه‌لان نمایش ده‌كات و ده‌ست ده‌خاته كاروباری وڵاتانه‌وه و گه‌رای خۆی تێدا داده‌نێت، له لایه‌كی تریشه‌وه په‌یامی هه‌ڕه‌شاوی به گوێی گێتیدا ده‌دات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌هه‌ر پێكدادانێك له سیاسه‌ته‌كانیدا توانای سه‌ركوت و بڕست لێبڕینیانی هه‌یه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ئاكامی ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی له زۆری به‌رهه‌م و خراپی دابه‌شكردندا زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له دیواربه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌هێنێته كایه‌وه كه دایان ده‌ماڵێت له چه‌مكی هاوڵاتی بون و ئینتیمای نیشتمانی، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه كه‌مینه‌یه‌ك ته‌واوی كایه‌كانی ژیان به ده‌سته‌وه ده‌گرن و گه‌مه به قووت و پیرۆزییه‌كانی زۆرینه‌یه‌كی ڕه‌های خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ئاستی ژیانیان كه‌وتۆته ژێر هێڵی هه‌ژاری و نا‌ئومێد بوون له ژیان ده‌بێته یاوه‌ریان تا به حاڵه‌تی نامۆیی و نامۆبوون ده‌گات و ناچاری ئه‌وه‌یان ده‌كات له ژینێكی سه‌ختی ئاسۆ وون وه‌ڕس و بێزار بن و بیر له دابین كردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی نادیار بكه‌نه‌وه، له‌م خاڵه لاوازه‌وه په‌تای تیرۆر ژه‌هری خۆی ده‌ڕژێنێته جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی برسی و تینووی هه‌ژارانه‌وه و بۆ مه‌رامی سیاسه‌تی قاتوقڕ و كوشتوبڕ به‌كار ده‌برێن و بنكه و پێگه‌ی تیرۆریستییان پی به‌هێز ده‌كرێت.
ئه‌مێستا هه‌ر به چه‌كی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمیی، ئه‌مریكا له هه‌وڵی تێكه‌ڵ كردنی دۆسیه‌كاندایه و ده‌یه‌وێت پنتێك یان وێرگوڵێك له نێوان شۆڕش و شۆڕشگێڕی و تیرۆر و تیرۆریستی‌دا نه‌هێڵێته‌وه، هێزه یاخیبووه‌كان له سته‌م به تیرۆریست ئه‌ژمار ده‌كات و سته‌مكاریش به سته‌مڵێكراو ده‌شوبهێنێت، له كاتی خۆیدا له پڕچه‌ك كردن و پشتیوانی هه‌واڵگری و لۆجیستی و دۆست كۆكردنه‌وه و كه‌ناڵ دروست كردن بۆ به‌هێز كردنی ڕژێمی به‌عس بۆ سه‌ركوت كردنی گه‌لی باشوری كوردستان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شاربه‌ده‌ر كردنی به‌ئه‌مه‌كترین پۆلیسی ئه‌مریكی، ته‌واوی تواناكانی خستبووه گه‌ڕ كه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئێمه‌ی داكۆكیكار له خاك و نیشتمانی خۆمان له فه‌رهه‌نگی ئه‌مریكادا موخه‌ریب و موته‌مه‌رید و موسته‌عسی بووین و له یاساكانی به‌عسیشدا به یاسای – جرائم المخله بالشرف – حوكم ده‌دراین و له سێداره ده‌دراین و ڕاپێچی زیندانه‌كان ده‌كراین، ته‌نانه‌ت له سه‌رنگون كردنی كۆماری مه‌هاباد و ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و سه‌ركوتی ڕاپه‌ڕینی 1991 یشدا و خستنه‌وه سه‌رپێی ڕژێمه له‌رزیوه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، ئه‌مریكا ته‌واوی تواناكانی خۆی خستۆته گه‌ڕ و ئه‌سپی نامرۆڤانه‌ی تێدا تاوداوه، بۆیه ئه‌مڕۆكه‌ش نامۆ نیه ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خودی ئه‌مریكا خۆیه‌وه بێت یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی پیاوه گزگله‌كانیه‌وه كه هێزێكی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی وه‌كو پژاك و په‌كه‌كه به تیرۆریست دابنرێن و بخرێنه لیستی ڕه‌شه‌وه و گشت هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان وێڕای جیاوازییه‌كانی نێوانیان ته‌با بن له به خڵتان خوێن كردن و ناشیرین كردنی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌دا و شه‌و و ڕۆژ بنێنه سه‌ر یه‌ك بۆ پیلانگێڕیی له دژیان، ئه‌مه و له كاتێكدا هه‌موو دنیا ده‌زانێت توركیای كه‌مالیستی تاسه‌ر ئێسك ڕه‌گه‌زپه‌رست ده‌یه‌وێت نكوڵی له بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی پتر له 45 ملیۆنی باكوری كوردستان بكات و ناسنامه و خاك و زمان و كه‌لتور و كه‌له‌پور و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و جوگرافیا و مێژووی تیرۆر بكات، یان كۆماری ئاخوندیزمه‌كانی ئێرانی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی كه به‌رپرسه له به‌رقه‌رار كردنی بشێوی و نائارامی له دنیا و ناوچه‌كه‌دا و ڕۆژانه لاوانمان ده‌كاته مێوانی به‌ر په‌تی قه‌ناره، هێزێكی كوردی شۆڕشگێڕی داكۆكیكار له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان كه ناچاری چه‌ك هه‌ڵگرتن كراون له هه‌مبه‌ر سته‌می حوكمڕانی تاران به تیرۆریست ده‌شوبهێنرێن، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ئه‌مریكاوه نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێت له‌سه‌ر هه‌مان په‌ندی پێشیانی كوردی خۆمان ڕه‌سم كراوه كه ده‌ڵێت: (سه‌رچۆپی به‌ده‌ستی سه‌گه‌وه بێت، شایی لۆغان به‌ره‌و قه‌سابخانه ده‌بات)، لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و گزگله‌كانی ده‌یخوازن و ده‌یڵێن هیچی تێدا به‌دی ناكرێت جگه له به‌رژه‌وه‌ندخوازی و پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كان و فراوانخوازیی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكی و پته‌و و زیاد كردنی پێگه سه‌ربازییه‌كان.
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و پژاك له‌سه‌ر داكۆكی كردن له خاك و نیشتمان وه‌كو دوو هێزی تیرۆریست ته‌ماشا بكرێن پێویسته له‌مه‌ودوا ئێمه‌ش شانازی به تیرۆریست بوونی خۆمانه‌وه بكه‌ین و به‌نده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نم هه‌تا ئه‌وان تیرۆریست بن منیش نه‌ك تاكه هیوام سه‌ركه‌وتنی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه و به‌س، به‌ڵكو شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه تا مردن پشتیوانی‌یان لی بكه‌م و هه‌ر كاتێك پێویستیان به من بێت منیش وه‌كو ئه‌وان تیرۆریستێكم ئاو ڵێڵ ناكه‌م.
سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی بۆ گه‌ریلاكان و نه‌مریش بۆ شه‌هیدان
سه‌رشۆڕی و ملكه‌چی بۆ ئه‌وانه‌ی به تیرۆریست ناوزه‌دیان ده‌كه‌ن
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
