ئه‌مساڵمان به‌سه‌دان خه‌ونی له‌بارچووه‌وه به‌جێهێشت، ئه‌مساڵیش به‌سه‌دان گیرفانی به‌تاڵ و ده‌یان خه‌ونی ره‌نگاڵه‌یی منداڵان و بیركردنه‌وه‌ی په‌مه‌یی ئاشقانه‌وه جێهێشت.. ئه‌مساڵیشمان به‌ده‌یان موئامه‌ره‌ی سیاسی و ته‌كه‌تولات و ته‌ره‌سوباتی گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌وه جێهێشت، ساڵمان به‌ڕێكرد، به‌سه‌دان به‌ڵێنه‌وه، ساڵمان به‌ڕێكرد به‌سه‌دان كه‌لێنه‌وه..
ئه‌مڕۆش دووباره، وه‌ك چه‌ندین باره‌ی رابردوو، به‌بوخچه‌یه‌ك خه‌ون و ئومێد‌و، به‌ده‌رزه‌نێك عه‌ریزه‌ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوو، به‌تۆپه‌ڵێك، واده‌ی جێبه‌جێنه‌كراوه‌وه، به‌گونیه‌یه‌كی پڕ له‌كتابی ته‌وقیع نه‌كراوه‌وه ده‌چینه ناو ساڵی تازه‌وه.
هه‌ندێكمان له‌سه‌ره‌تادا ئومێدی گه‌وره‌ی له‌هه‌گبه‌دایه، هه‌ندێكمان نیوه‌ناچڵ و به‌شێكمان به‌سه‌رخۆشی و به‌عزێكیشمان عه‌به‌سیانه یه‌كی یه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین، ئه‌م سیناریۆیه تازه نیه‌و ئه‌و نووسینه‌ی منیش ئیبداعی كۆتایی ساڵ نییه، ئه‌مه فه‌رشی ده‌سه‌ڵاتێكه كه‌ساڵه‌های ساڵه له‌به‌ر پێی راخستووین، ئه‌مه ئاوی جۆگه‌له‌یه‌كه ساڵه های ساڵه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانمان له‌به‌ر پێیان هه‌ڵڕشتووین، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی نه‌گۆڕی په‌رله‌مانێكه كه‌ساڵه‌های ساڵه بۆی چاپكردووین..
ئه‌مه سیناریۆی به‌رێكردنی ساڵه‌كانی ئێمه‌و پێشوازیكردن له‌ساڵی تازه‌ی ئێمه‌یه كه‌وه‌ك رێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین..
دیسان ده‌بێ بێینه‌وه سه‌ر ئاماره‌كان، پارمان رێژه‌ی بێكاری مناڵانی له‌هی پێرار زیاتر بوو، پارمان رێژه‌ی كوشتنی ژنی له‌هی پێرار زیاتر بوو، هی پێراریش له‌هی به‌رسترپێرارو ئیدی هه‌تا ئه‌وه هاوكێشه‌یه‌كی بیركاریه‌و شمولی مه‌سه‌له‌ی ته‌قاعودی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌مئه‌ندام و هی تر ده‌كات.
شانۆی پارمان له‌هی پێرار خراپتر بوو، پێرار گۆرانیمان له‌هی پار باشتر بوو، فێستیڤاڵی ساڵی یه‌كه‌ممان له‌هی یه‌ك به‌یه‌كی ساڵه‌كانی دواتر باشتر بوو، شیعریش هه‌روا، سینه‌ماش هه‌روا. كتێبه چاپكراوه‌كانی پارمان له‌هی پێرار خراپتر بوو، رۆژنامه‌كانی پێرارمان له‌هی پارمان زۆر بوێر تر بوون، گۆڤاره‌كانی پێرارمان له‌هی پارمان ره‌نگینتر بوو..
گیرفانی پاری هه‌ر هه‌موومان، له‌هی پێرار موفلیس تر بوو، هی به‌ستر پێرارمان فێنكتر بوو، ئاڵای زۆربه‌ی حزبه‌كانمان هی پێراریان له‌هی پاریان جوانتر بوو..
كه‌واته:
ئه‌مه‌یه كه‌ده‌ڵێن گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه وه‌ك میزی حوشتر، ئه‌مه‌یه خۆناسین و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی ئێمه، كه‌وه‌ك خۆر‌و مانگ دیاره چۆن ده‌چینه دواوه.. باڵه‌خانه‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێ بێ قات و ریبات بچیته ژوورێ ته‌نانه‌ت گه‌ر (ره‌بۆ) شت بێ، پاركمان بۆدروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێ بیكه‌یته ژوانی عه‌شق، ده‌ستت له‌نێو ده‌ستی یارت بێ..
ره‌نگه ریزبه‌ندی نووسینه‌كه‌م تێكه‌ڵاوبێ، به‌ڵام سه‌یركه، هه‌ژده ساڵه حكومه‌ت و پیاوین به‌ڵام هۆلێكی سینه‌مامان نییه، كه‌چی فێستیڤاڵی سینه‌مامان هه‌یه به‌ده‌رزه‌نێك فیلم كه‌له‌ژماره‌یان له‌فیلمه‌كان هۆلیۆد زیاتره.
به‌كورتی ئه‌مه‌یه حاڵ و وه‌زعی ئێمه، خۆ پیاو به‌ویژدانیش قسه بكا باشه، ره‌نگه ته‌نها تاوان هی ده‌سه‌ڵات نه‌بێ، میلله‌تیش نه‌خۆشه، میلله‌تیش به‌شێك تاوانی به‌رده‌كه‌وێ، كوره خه‌ریكه نزیك قیامه‌ت ده‌بینه‌وه ئێستاش نازانین له‌سه‌ر جاده بڕۆین، ئێستا وا ده‌زانین كه‌له‌ناوه‌ڕاستی شار‌و له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه جوانانه ئوتومبێل به‌خێرایی لێبخوڕین ده‌بین به‌جۆنتراڤۆڵتا.. !
با به‌س بێ، هه‌ر گوێش مه‌دێ، ساڵی نوێت پیرۆز بێ ئه‌زیزم.. !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
