من تاڵ تاڵ خوری سه‌ر پێستی به‌رخێك بووم
خوری، خوری تۆپه‌ڵ كرام
شل بوومه‌وه، خڕ بوومه‌وه، چنرام چنرام
ئه‌و ده‌شت و ده‌شت
ئه‌و لادێ و شار
بێ تێرمیناڵ، بێ ناسنامه، گه‌ڕام گه‌ڕام
قه‌حپه‌یه‌ك هات منی رست و بووم به‌به‌رماڵ
به‌بێ ویست و بێ مه‌به‌ستم
یه‌كه‌م نوێژی سه‌قایان
له‌سه‌ر ران و سمت و به‌رۆك و روومه‌تی رووت دابه‌ستم
تازه ده‌مناسی.. !؟
پیاوێكی ئیماندار، منی كرد به‌مافوور
بۆ ژێر رانی نه‌رم و لووسی ژنه به‌گزاده‌یه‌ك رایخستم
دوای ئاهه‌نگی شه‌هوه‌تبازی
ئه‌ویش هات و به‌ئاوی ئه‌لوه‌نه‌وه
ده‌ستنوێژی گرت، هێنده‌ی نه‌برد
حه‌لیمزاده، له‌سه‌ر سینگ و ده‌فه‌ی شانم لێی راكشا
هه‌تا نوێژی به‌ری به‌یان
ئۆقره‌ی نه‌گرت، هه‌ر هه‌ڵده‌كشاو هه‌ر داده‌كشا.. !
هێشتا نامناسی.. ؟!
من سووره‌تی پێش فاتیحا بووم
به‌مه‌ستووره‌و خانزاد بڵێن
به ده‌ستنوێژی زه‌رده‌شتیانه، به‌ده‌م ئایه‌تی ئاوێستاوه
ده‌یانخوێندمه‌وه
من لای لایه‌ی منداڵێك بووم
به‌ر له‌كاتی خه‌وتنان
له‌جێی مێخه‌ك، به‌بۆنی من سه‌رمه‌ست ده‌بوون
لای لایه‌كه‌م وه‌ك سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) بوو
به‌ڵام پاكتر له‌وه‌ی
دڵدار له (كۆیه) بینووسێ.. !
من ستیانی خه‌جێیه‌كی بریندار بووم
به‌ڵام هه‌موو برینه‌كه‌م سووكه ژان بوو
چونكه دڵی هه‌مووتانم له‌گیرفان بوو
چونكه من ته‌نها (ئه‌ڵوه‌ن) م میوان بوو.. !
كوا خوشكه سه‌عدیه
كوا كاك جه‌له‌ولا
بۆ نه‌هان، بۆ پاییزی پڕ با و بریق و ئال و واڵا
توخوا نه‌مزانی
ئه‌وانیشیان برده‌وه دیاله
به‌سه‌لاح داوده بڵێن
چیتر به‌ئاوی ئه‌ڵوه‌ن هه‌ڵنده‌داو نه‌یكا به‌بنێشت و مۆسیقا‌و لیكی
چونكه هه‌مووی بوون به‌خۆراكی عه‌قڵی به‌عسیانه‌ی مالیكی
هێشتا ماوه قسه بكه‌م
جا كوا من چیم وتوه
جارێ هێشتا فه‌رشم بۆ گه‌وره‌یه‌ك رانه‌خستووه
سه‌رسینگم هه‌موو نه‌وتبا
به‌رده‌مم له‌هه‌نار ته‌ژی با
ناو هه‌ناوم باغ و ره‌زبا
ئه‌و دیووم سنوورێكی وه‌ك باشماخ با
زۆر خۆشتر بوو من ئه‌و شه‌ڕه‌م له‌گه‌ڵ كرابا
به‌ڵام ئه‌وه‌شم له‌جوانترین به‌دبه‌ختیه
من گۆڕه‌پانی شه‌ڕی گه‌ورانم
چونكه من له‌سه‌ر سنووری ئیرانم.. !
ئه‌ی نه‌فخی سوور بۆ لێناده‌ی. ؟
ئه‌ی خودا
له‌به‌ر خاتری زه‌بوورو ته‌ورات و ئینجیل و قورئان
محه‌مه‌دی مه‌هدیمان بۆ بنێره
خاكی ئه‌مۆ ئه‌وو هی ئێمه‌نییه‌و
پڕ خێر‌و بێره
* * *
شه‌رمه‌زارم، بریندارم، تۆ شیعرێكی باڵا به‌رزی
تۆ خانزادی كوردستانی، قودس و دڵ نه‌ما،
تۆ په‌راسووی كوردستانی
ئه‌مانه قسه‌ی قۆڕی چه‌ند شاعیر‌و نووسه‌رێكی ده‌ربارن.. !
* * *
كوردستان‌م سێ به‌سێ فرۆشتبێ
ماڵه‌و ماڵم وه‌كو فه‌رش راخستبێ
ده‌ست به‌رناده‌م له‌و كیژۆله‌ی
له‌خانه‌قین، تۆزێ چاوم لێ داده‌گرێ
ئه‌مانه دواین گۆرانی هه‌رزه‌كارانی عه‌وله‌مه‌ن
* * *
هه‌ر كه‌رێك بزه‌ڕێ، م ئالیكیم
هه‌ر منداڵێك له‌دایك بێ
من خه‌مخۆرو مامانی ویم
هه‌ر ناپیاوێك هه‌ڵه بكا
ده‌روه‌ستی دێم
من قه‌ڵغانی به‌رده‌م هه‌زار مالیكیم.. !
* * *
ئێستا ده‌مناسی و ده‌زانی من كێم و چیم
من ژنێكی چاو خومارو ئه‌ویندارم
من دایكی رۆڵه‌یه‌كی عه‌شق جوان و شه‌رمه‌زارم
من كوڕێكی هه‌رزه‌ی تازه موو كردووم
من هه‌میشه پێده‌كه‌نم، كه‌ده‌مێك ساڵه له‌هزری گه‌وره‌كاندا مردووم
من پیره‌ژنێكی بی بۆڵه بۆڵم
پیره‌مێردێكی بێ كۆكه‌كۆكم
من له‌هه‌مووشتان ئه‌هوه‌نترم
له‌گه‌ڵ هه‌مووشتان كۆكم
من جوامێرێكم، دژی رق و قینم
من خانه‌قینم.. !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
