له‌و ماوه‌یه‌دا قسه‌و باسێكی زۆر له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان و رووپه‌ری رۆژنامه‌كان سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی فره‌ژنی كرا. شاراوه نییه یه‌كه‌مجار له‌مێژووی كورددا فره ژنی له‌نێو ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو بۆ پیاوه هه‌ژاره چاوبازه‌كانیش گواسترایه‌وه، كه‌ئه‌وسا شتێك نه‌بوو ناوی مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ و شتی وابێ.
به‌كورتی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه من دوو رای جیاوازم هه‌یه، یه‌كه‌میان من په‌سه‌ندی فره ژنی ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تا چیتر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو به‌رپرسانه له‌وه زیاتر شه‌رمه‌زار نه‌بن كه‌دوو ژن و سێ ژنیان هه‌یه‌و به‌ناچاریش ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن، هێنده‌ش به‌دوای سكرتێره‌كانیاندا نه‌سووڕێنه‌وه‌و زوو زوو ئاڵ‌وگۆڕیان پێ نه‌كه‌ن، چونكه زۆر ناخۆشه له‌سه‌ر كورسیه‌كی به‌رز دابنیشی و زروف ناچار به‌ئیحراج بوونت بكا، دووه‌میان رقم له‌فره ژنییه، چونكه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ده‌رزه‌نه رێكخراوێكی ژنان كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن، با ره‌نج به‌خه‌سار نه‌بن.. ! ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ كێ هه‌یه ئه‌مرۆ بتوانێ تاكه ژنێك بێنێ، نه‌ك دوو ژن و سێ ژن مه‌گه‌ر به‌رپرسێك و پاره به‌ده‌ستێكی زۆر نه‌بێ، دووباره ئه‌مه‌شیان گوناهێكه كه كردوویانه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه دوو قسه‌ی خێریان كرد.
ئه‌گه‌ر به‌خێرایی سه‌یرێكی ره‌وشی ئافره‌تی كوردی خۆمان بكه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌و چه‌ندین ساڵه‌و به‌تایبه‌تیش له‌شه‌ڕی براكوژییدا چه‌ند ئافره‌ت هێشتا گه‌نجن و بێوه‌ژن كه‌وتوون، باری ئابووریان خراپه، له‌ماڵه باوك ره‌زا قورس و له‌ماڵی خه‌زووران زیاده‌ن، كێ خه‌می ئه‌وانه ده‌خوا، ئاخۆ كام رێكخراوی ئافره‌تان توانیویه‌تی بژێوی ژیانی چوار بێوه‌ژن دابین بكا.. ؟!
هه‌ر له‌ته‌نیشت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ی شه‌پۆڵێكی یه‌كجار زۆر قه‌یره كچمان هه‌یه، كه‌خه‌می هه‌ر یه‌كێكیان به‌قه‌د خه‌می ماده‌ی 140 گرانه، هه‌مووشیان خاوه‌ن هه‌قن و مافی خۆیانه ژیان له‌گه‌لڕ مالڕ و مندالڕ به‌سه‌ر به‌رن، چونكه ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دایك و باوك و برا ره‌زا گران بوون، ئه‌ی ئه‌مجاره كێ خه‌می ئه‌وانه ده‌خوا.. ؟!!
ریپۆرتاژێكم بینی، ته‌نها له‌ماڵێكدا چوار قه‌یره كچ هه‌یه، شه‌وو رۆژ ناڵه‌یانه، بێوه‌ژن هه‌یه، كه‌س به‌خێوی ناكا، خه‌ون ده‌بینێ.. هه‌رچۆنێك بێ شه‌ڕ له‌به‌تاڵی باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه به‌خێر بگه‌ڕێته‌وه..
من هه‌رگیز له‌گه‌لڕ فره ژنی نیم، هه‌میشه به‌ناڕه‌وای ده‌زانم، چونكه پیاوی ئێمه هه‌رگیز ناتوانێ له‌نێوان دوو ژن‌دا ته‌وازنێكی موژده‌به‌خش دابنێ، به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكا، ئه‌مه‌یان كاره‌ساته، به‌ڵام به‌رووه‌كه‌ی تر سه‌یر ده‌كه‌ی ئه‌وی تریشیان هه‌ر ماڵوێرانییه، ئه‌مه واقیعی خه‌ڵكی ئێمه‌یه، كێ ده‌توانێ كێشه‌ی قه‌یره‌مان بۆ چاره بكا، ئه‌مه ئه‌رز، كێ ده‌توانێ ژیانێك بۆ ئه‌و هه‌موو بێوه‌ژنه دابین بكا، ئه‌مه‌ش ئه‌رزو ئه‌مه‌ش گه‌ز، ئیدی بۆچی خۆمان له‌و واقیعه تاڵه دوور بگرین، ئێستا خۆشم به‌ته‌واوی ناتوانم رای خۆم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه بده‌م چونكه ئه‌ویش هه‌ر كاره‌ساته.. !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
