هه‌ڵیده له‌داخی ئه‌و خۆشیه‌ی كه له‌ئازادی به‌زیاد بإ، هه‌موومان تێر ئاوین، هه‌ڵیده له‌باتی ئه‌وه‌ی دۆی قه‌راغ و ماستاوی هه‌ولێر هه‌ڵده‌ین، هه‌ڵیده بۆ مژینی سێوه‌كانی ناو ئاوی دوكان و به‌هه‌شته‌كانی كابینه نهێنییه‌كان، بینۆشه بۆ ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ی كه نه‌پانتاییان دیاره‌و نه‌ده‌شت و ده‌ر بۆ پیاوێكی عه‌شایر، بینۆشه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌وانه‌ی به‌فرۆكه‌ی تایبه‌ته‌وه شه‌وانی به‌زم ره‌قس و سه‌مای عیراقی و دوبه‌ی به‌نهێنی دێننه ئێره‌و خه‌ڵكیش هه‌ر خه‌ریكی هه‌ڵدانه‌وه‌ی سلكێتی كاره‌بان، ته‌نها یه‌ك پێكی تر بۆ مه‌رگی ماده‌ی 140 و به‌هه‌ده‌رچوونی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و قسه زل و زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌م رۆژگاره، هه‌ڵیته‌كێنه قه‌زات له‌ماڵم بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌هه‌ر كه‌لێنی شاخێكدا ته‌پاڵێكیان هه‌ڵڕشت و هه‌ژده مۆنیكایان به‌سه‌ر گه‌له‌وه حیساب كرد، بیخولێنه‌وه ئه‌ی ژنه شه‌هید، گه‌ر پیاوه‌كه‌ت ئازابا له‌بن تاشه به‌ردێكدا خۆی ده‌شارده‌وه‌و خۆی بۆ ئه‌م رۆژه به‌هه‌شتیه هه‌ڵده‌گرت، سالار توتمانی هاوڕێم ده‌ڵێ جگه‌ره‌یه‌كم بۆ داخی ئه‌و قه‌یره كچه داگیرساند، كه به‌غیلی به‌ژنی چواره‌می سه‌گبابێكی كۆنه به‌عسی ده‌هات، چونكه ئه‌زمه‌ی شووه‌و هاشه‌ی ژن كوشتنه له‌سه‌ر سه‌یركردنی هه‌یفا وه‌هبی، با (گه‌زیزه و به‌دیعه دارتاشیش) هه‌ر له‌نێو گه‌رده‌لوولدا بناڵێنن..
پێكی سێیه‌مت هه‌ڵده بۆ ئه‌و كرێكاره كاره‌باچییه‌ی سإ سه‌عات دوای مردنی هه‌ر به‌ئاسمانه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی مابۆوه، كه‌چووبوو شار رۆشن كاو منداڵێك له‌به‌ر رووناكی سه‌عی بكا، ته‌نها یه‌ك پێكی تر بۆ ئه‌و ژنه شه‌هیده‌ی چاوه‌ڕوانی فرۆشتنی یه‌ك جام ماست بوو، بۆئه‌وه‌ی خوا پێداوێك شه‌و بۆ به‌رپرسێك بیكا به‌ماستاو..
نیو پێكی تریش بۆ ئه‌و له‌سه‌دا حه‌فتاو قسووره‌ی بودجه‌ی هه‌رێم هه‌ڵده، كه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌و 123 وه‌زیر به‌ناو خانه‌نشینن، نازانم پاره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانیش چه‌نده، كه‌چی سإ رۆژ پاره‌ی ئافره‌تێكی داماوی كورێكی تیرۆركراوی، ده‌كرێته مه‌كره‌مه بۆ بودجه‌ی هه‌رێم..
بینۆشه، گوناه نییه به‌ئاگابین له‌و زوڵمانه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه له‌گه‌لڕ ئافره‌ت و مندالڕ و قه‌یره كچ و گه‌وره كوڕ‌و پیرو په‌ككه‌وته ده‌كرإ..
شه‌رمه بۆ حكومه‌تێك ئێمه نه‌توانین تۆزی نازی رابگرین و به‌باڵایدا هه‌ڵنه‌زنێین، توخوا یه‌ك پێكیش بۆ من دانإ بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌بناری قه‌ندیل فرۆكه‌ی تورك نیوه لاشه‌ی كرد‌و، به‌چكه ورچێك تیماری كرد‌و كوردێك به‌هانای نه‌هات و ئه‌و رۆژه‌ش سه‌رۆك كۆماری عیراقی هه‌میشه فیدرالڕ، مه‌رحه‌بای كوڕه‌كانی تۆزاڵی ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌بوو كوردستانی دیسان به‌زۆر لكێنراو به‌عیراقه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌ستی خۆمان، سڵاوی له سه‌فه‌رێكی نادیاری مالیكی كرد كه به‌بإ پرسی كورد سه‌ردانی تورك و فارسی كرد‌و له‌وێشه‌وه سلاوێكی بۆ موقته‌دا نارد، هه‌ڵیده له‌به‌ر نازی چاوبازان، هه‌زاران كچۆڵه‌ی ده‌رچووی زانكۆ له‌مه‌تبه‌خ ته‌عین كران، هه‌ڵیده بۆ ئه‌و منداڵه‌ی له‌ناو ئاره‌قه‌ی خۆیدا به‌ده‌م مقه‌بای جگه‌ره‌فرۆشییه‌وه خنكا..! هه‌ڵیده بۆ زیاده‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌نێوان ده‌یده‌ن و نایده‌ندا سه‌ما به‌نرخی په‌تاته ده‌كا..! هه‌ڵیده به‌خۆشی ئه‌و ره‌تڵه هۆڕنه‌ی كه‌به‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسییه‌وه كردیانه شه‌وبه‌رات..!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
