كابرای رۆدۆسی
كاتێ یه‌كێك له گه‌شتێكی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ناسیاوه‌كانی باسی بازدانێكی گه‌وره‌ی خۆی ده‌كا كاتێ ده‌گاته دوورگه‌ی رۆدۆس و له‌و كاته كه ده‌یویست ناوی شایه‌ته‌كانی بڵێ، یه‌كێك له گوێگره‌كان پێی ده‌ڵێ: (ئێره رۆدۆسه، فه‌رموو بازه‌كه‌ت بده!)
جیهانگیری له به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كامان!
ئه‌و جه‌ماوه‌ره كه دژ به گرانی بازاڕ، گه‌نده‌ڵی، بێكاری و ناعه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێ، هێشتا نازانێ هاوكات دژ به سیستێمی ئابووری جیهانی خه‌باتده‌كات؛ نازانێ ئه‌م بارودۆخه به‌رهه‌مێكی له‌به‌رچاوی دكتاتۆرییه‌تی ره‌های سه‌ندوقی دراوی جیهانی و بانقی جیهانی و بۆرێه و مه‌نیجه‌ره ئابووری و سیاسی و میدیاكانیانه، بۆیه داخوازییه باڵابه‌رزه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌رزه‌كارانه و خێرا له‌به‌رده‌م (لقی 4 ی پارتی و باره‌گاكانی تریان له كه‌لار و سه‌ید سادق) ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و به روونی هه‌ندێ لایه‌ن به ئایه‌ت هێنانه‌وه‌و سیاسه‌تی یاری به چاره‌نووسیان ده‌كرێ!
خیانه‌تكردن له داخوازی هه‌ژاره‌كان...نه‌فره‌ت له جیهاده‌كه‌تان!
مه‌لایه‌ك له به‌ر ده‌رگه‌ی سه‌را وه‌ك مه‌لا كرێكار"به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه"وتی (ئه‌مه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن جیهاده) !
ئیسلامییه‌كان یه‌كێك له‌و هێزانه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له ناڕه‌زایه‌تییه‌كه وه‌ربگرن.لێره‌دا ئێمه وه‌كو كابرای رۆدۆسی، پێویستیمان به شایه‌ت نییه‌و با حزب یان رێكخراوێكی ئیسلامی ته‌نها ناوی یه‌ك ده‌وڵه‌ت و حكومه‌یه‌تی ئیسلامی بهێنن كه له‌ناو گه‌نده‌ڵێ، ناعه‌داڵه‌تی، بێكاری و تاوان و دواكه‌وتوویی نغرۆ نه‌بێ (سعودیه؟ سودان؟ ئیران؟ ئه‌فغانسانه‌كه‌ی جارانی قاعیده؟ توركیا؟!
گه‌رچی ئیسلامییه‌كان توانیان هه‌زاران كه‌س له به‌ر ده‌رگه‌ی سه‌را بۆ نوێژه‌ی هه‌ینی كۆبكه‌نه‌وه‌و به‌مه (بازوو نیشاندان) ێكی سه‌ركه‌وتوویان پیشاندا، نه ئه‌ڵته‌رناتیفن و نه به حوكمی مێژوو ده‌توانن ببن به ئه‌ڵته‌رناتیڤ...رۆژی جومعه، به‌رده‌رگه‌ی سه‌را بێحورمه‌ت كرا، ته‌پوتۆزی ئه‌سپه‌كانی ئاین و قه‌ومی قه‌عقاع و سه‌عدی لێهه‌ستا
رۆژی جومعه، رۆژێكی شووم بوو، ئه‌و رۆژه بوو كه زه‌لیلی، برسێتی، ره‌نگ زه‌ردی و ده‌ربه‌ده‌ریم پێ باشتر بوو له‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی مێرده‌زمه به پاڕانه‌وه، دوعا، وه‌هم به‌سه‌ر شه‌ره‌فمه‌ندی مێژووی سه‌را به‌رزببێته‌وه...تف له جیهاده‌كه‌تان...تف له‌وه‌ی یاری به هه‌ست و سۆزی لێقه‌وماوانی وڵاته‌كه‌م ده‌كات!
به‌هه‌مان شێوه پرسیار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین: ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، سۆسیالدیموكرات و له‌پڕ ته‌كنۆكرات ده‌توانن ناوی تاقه یه‌ك حكومه‌تی ته‌كنۆكرات بهێنن كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی پاراستووه؟ جه‌رده‌و چه‌ك و تلیاق و جه‌نگ فرۆش و ناعادڵ و گرانفرۆش نه‌بێت؟ ئێوه‌ش پێكه‌وه له‌گه‌ل ئه‌ولاده‌كانی قه‌عقاق، سه‌وداكاری به به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وای خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
هێشتا ئیسلامییه‌كان (به ئیسلامییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان) یش و له‌گه‌لیاندا خوازیارانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنۆكراتی، كاتیان هه‌یه بۆ موزایه‌ده‌كردن، گێلكردن و چاوبه‌ستنی خه‌ڵك.
به‌رته‌سككردنی سه‌قفی داخوازییه‌كان بۆ هێرشكردن بۆ باره‌گاكانی پارتی خه‌یانه‌ته به داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و بردنیان به‌ره‌و ئاقاری كرده‌وه‌یه‌ك كه زه‌ره‌و زیانی گه‌وره‌ی به بزووتنه‌كه گه‌یاندو حكومه‌تیش به به‌هێزكردنی كه‌شوهه‌وای میلیتاریستی و به به‌كارهێنانی چه‌كی بكوژ و ده‌ستگیركردن و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن، بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه:
ئه‌قڵ و فكری راستڕه‌و باڵاده‌ستی هه‌یه‌و بوون به به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونه‌كه.
تارمایی شوعییه‌ت!
نزیكه‌ی50ساڵه به‌سه‌ر به‌رنامه و یاسای ئه‌مریكی دژ به سۆسیالیزم تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام (ده‌زگای راسموسن) له9/4/2009 سه‌رئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی (سه‌رمایه‌داری یا سۆسیالیزم پێباشه) بڵاوده‌كاته‌وه، جیهان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت:20%ی هاوڵاتیان سۆسیالیزمیان هه‌ڵبژاردو وڵامی 27%"دڵنیانین"، 33%له‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌نی30ساڵن سۆسیالیزمیان هه‌ڵبژاردووه و30% یان"دڵنیانین".له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌مریكا رووی تری وڵاته‌كه‌یان پیشانمان بده‌ن، ئه‌وا وێنه‌ی ملیونان هاوڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قام و بن پرد و ژێرزه‌مین لانه‌وازن، رێژه‌ی بێكاری به‌رفراوانتر بووه‌و بیمه ته‌ندرووستی به گرێبه‌ستی كار به‌ستراوه‌ته‌وه، واته قه‌یرانه‌كه به‌توندی به‌رۆكی ئه‌مریكایشی گرتووه‌و ناتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.ئه‌مه له كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین له‌لایه‌ن حزبه چه‌په‌كانه‌وه حوكمڕانی ده‌كرێن و به‌رنامه‌ی سۆسیالیستیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
كورد هه‌موو برانه
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خۆڵ نه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك
ئه‌گه‌ر تاانه‌وێ به كرده‌وه بیسه‌لمێنین كه"كورد هه‌موو برانه-ئه‌ی مێینه‌مان هه‌یه-؟!"
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ببن به چرای رۆژهه‌ڵاتی ناوین
ئه‌وا تاقه وڵام به‌م قه‌یرانه ته‌نها و ته‌نها: ئابووری هه‌ره‌وه‌زییه، به كورتییه‌كه‌ی واته:
-ئه‌م خاك و ئه‌زموونه كه خۆتان ده‌ڵێن به خوێنی شه‌هیدان ئاودراوه، نابێ له ده‌ڵاڵخانه‌كانی زه‌وی، بازرگانی پێوه بكرێت.هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پارچه زه‌وی نییه، به خۆڕایی ئه‌م مافه‌ی پێ به‌ڕه‌وا بزانرێت و به خۆڕایی و به حورمه‌ت خانوو بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان درووست بكه‌ن!
- نابێ كوردستانیان به دوو شێوه‌ی جیاواز ره‌فتاریان له‌گه‌ل بكرێت، واته نابێ چاوچنۆكی و ئه‌قڵییه‌تی قازانجی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك بمێنێ!
ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ هه‌یه دژ به برایه‌تی و هاونیشتمانیبوونمانه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ دوو به‌ره‌و چین و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز دابه‌شكراوه.
ئاشتی و ئاشتی و سێ باره ئاشتی
ئه‌وه‌ی ئاشتی ده‌وێت، ده‌بێت:
جه‌نگی به‌رفراوانی چه‌ندین ساڵه‌ی حكومڕانی دژ به كوردستانیان كه قوربانی و ئاژاوه‌و بشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه (بێكاری، ته‌ڵاق، هه‌ڵهاتن، خۆكوشتن، نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌عتیاد، مردنی پێشوه‌خت) كه له ته‌نیشتیاندا ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌مایه‌تییه‌كی چاچنۆك، بێ ویژدان و ره‌وشت و كه‌رامه‌ت، رابگرێت...ئاشتی چه‌وسێنده‌ران بكه‌ن به ئاشتی چه‌وساوه‌كان!
ئه‌م هاوارو ناڕه‌زایه‌تییه ئیمڕۆ له سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ، ره‌نگدانه‌وه‌ی باری قورسی زۆربه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌یه كه ده‌یه‌وێت به‌ر به جه‌نگی هه‌ژاری، بێكاری، گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بگرێت و تۆش ئه‌ی سه‌رۆك: كات زۆر گرنگه‌و تا زووه بڕیار بده...هه‌ر من نیم وا ده‌ڵێم!
داخوازییه‌كانمان
1- دژ به ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی:
1- (به‌گشتیكردنی كه‌رته تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه، زانكۆ، پرۆژه‌كانی نه‌وت و گاز، ئاسیاسێل، كۆڕه‌ك و میدیاتیلیكۆم...هتد) .ب- یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.ج-كاره‌با و ئاو به‌خۆڕایی
2- دژ به گرانی:
ا-گاز و به‌نزین به نرخێكی ره‌مزی به جووتیاره‌كان بدرێ، عه‌لوه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن.
ب- رێگه‌كرتن له قاچاخچێتی به مه‌ڕوماڵات.ت- دیاریكردنی نرخی كاڵاكان
3- دژ به گه‌نده‌ڵی:
ا-كاراكردنی لیژنه‌ی چاودێری په‌رله‌مان و سه‌رچه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناسراو به ده‌ستپاكی و دڵسۆزی.ب- نزیكردنی مووچه‌ی به‌رپرسان له‌گه‌ل داهاتی زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم.
4- دژ به بێكاری:
ڕ-كه‌مكردنی كاتی كاركردنی رۆژ و شه‌و به‌بێ داشكان له موچه‌ی كارمه‌ندان.
ب- بوژاندنی كه‌رتی كشتوكاڵی به هه‌موو هێزو توانایه‌ك.ج- جێگیركردنی دامه‌زراندنی كاتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
