زۆر هه‌یه خۆیان به شۆڕه‌سواری (یه‌كسانی، ئازادی، برایه‌تی) ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی چینایه‌تی ئه‌و زاراوانه بكه‌ن و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌ریده‌بڕن و هه‌ر به ته‌ماوی ده‌یهێڵنه‌وه؛ له‌نووسین و له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دارو"رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ و ناسیاسی"ییه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه‌و له‌گه‌لیدا یه‌كێكیان به نه‌زانییه‌كی تایبه‌ته‌وه، شۆڕش و ئامانجه‌كانی كه جیاوازن، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ده‌كه‌ن (شۆڕش بە چەمکە مۆدێرنەکەی مانای گەڕانەوەی چەمکی ئازادییە بۆ ناو سیاسەت و دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و دەستاودەست پێکردنیانە لەڕێگای ھەڵبژاردنی ئازادەوە و بنیاتنانی عەدالەت و یەکسانیی کۆمەڵایەتیی و کردنی نرخی ئینسانە بە نێوەندی ھەموو پێوەرەکان.) .لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم بۆچوون و هه‌ڵویستی (بلزاك) ێكی كۆنه‌په‌ره‌ست، كاسۆلیك و لایه‌نگری پاشایه‌تی پێشی پتر له200ساڵ زۆر له‌و به‌ناو"رووناكبیر"انه پێشكه‌وتووترو واقعیتر و روونتره.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا نوسه‌ران به ئاماژه به نامه‌كه‌ی پێشوویان بۆ تاڵه‌بانی ده‌ڵێن: ئێمە لەو نامەیەدا وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی تەنها مەبەستمان ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات بوو لە خۆبەدوورگرتن لە هەموو جۆرە بەکارهێنانێکی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران‌و دروستبوونی دۆخێک کە لە دەرئەنجامدا بە هیچ کەس‌و لایەنێک کۆنترۆڵنەکرێت‌و ئاسایشی کۆمەڵایەتیمان بخاتە مەترسییەوە.
ئه‌و نارۆشنبیرانه باسی خستنه مه‌ترسی (ئاشتی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان) ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆزگا پێمان بڵێن كامه ئاشتی؟ ئاشتی جه‌رده‌یی داهاتی گشتی؟ ئاشتی باڵاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت؟ ئاشتی هه‌ژاری؟ ئاشتی بێكاركردن؟ ئاشتی گرێبه‌ستی كاركردنی كاتی؟ و زۆری تر...؟ كامه‌یان؟!
پڕۆفیسۆر و پێشنوێژی بۆ بازاڕی ئازاد
ئه‌و"فه‌یله‌سوفانه روویتری دراوه عه‌نتیكه‌كه‌ی ئیسلامییه‌كانه، بۆ نموونه مه‌به‌ستم پرۆفیسور و دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی كه ده‌ڵێ (دەکرێت بڵێین ئیشەڵا بەرەو بازاڕی ئازاد دەڕوا )
بۆچی ئه‌م ته‌كنۆكراته ئیسلامییه له‌بواری دارایی، نازانێ بازاڕی ئازاد، چی به‌سه‌ر جیهان هێناوه؟ نازانێ گرانی، هه‌ژاری، بێكاری، جه‌نگ و وێرانی له شێوه‌ی به‌ڕێوبردنی ئابووری سه‌رمایه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و خه‌باتی ژێرده‌سته‌كان دژ به ئامانجه‌كانی بازاڕی ئازاده‌كه‌یانه؟!
ئێمه شێوه‌ی رێكخستنی كار‌و بازار ده‌خه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه‌و پێمانوایه ئه‌وه بووه به هۆی ئاژاوه‌و تێكدانی ژیانی خه‌ڵك.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌زموونه‌كه‌مان تێكدراوه!
سه‌رۆكی هه‌رێم له وتاره‌كه‌یدا به‌یادی راپه‌ڕین له هه‌ولێر وتی: (ئه‌م ئه‌زموونه تێك ناچێت و كه‌سیش ناتوانێ تێكی بدات) .
له وڵامدا ده‌ڵێین: ئه‌م ئه‌زموونه به خوێن و به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌مدیده هاتووه‌ته كایه‌وه، به‌ڵام دز و جه‌رده‌و مشه‌خۆر و ملیونێری له‌پڕ و زه‌به‌لاح و خاوه‌ن ڤیلای خه‌یاڵی به‌رهه‌مهێناوه‌و له‌گه‌لیدا زوڵم و بێویژدانی چینایه‌تی كه رۆژانه خه‌ڵكی هه‌ژار به هه‌زار شێوه باجی ده‌دن، بۆیه شایه‌نی ئه‌وه نییه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه (بۆ نموونه: نابێ ده‌ستكورته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان وه‌ك سواڵكه‌ر مامه‌ڵه بكرێن ("یارمه‌تیدانه‌كه‌یان"له30هه‌زار ده‌كه‌ن به75هه‌زار دینار! ئایا ئه‌وه چاره‌سه‌ره؟) و شه‌ڵه‌قاندنی به روح و هیمه‌تی مرۆڤی پێشمه‌ركه و قوربانیانی راپه‌ڕین و زیندانییه سیاسییه‌كان ئه‌ركی مێژووییه و ده‌بێ له لانه كه‌مه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ پێشه‌وه ببرێت:
1- جێبه‌جێكردنی (یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) .
2- جێبه‌جێكردنی (یاسای كار) .
3- گشتگیركردنی كه‌رته تایبه‌ته‌كان.
4- داماڵینی عه‌سكه‌رتاریا له ژیانی رۆژانه.
5- دابینكردنی مافی ئازادییه دیموكراتییه‌كان.
6- به‌رفراوانكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ڕه‌پێدانی ژێرخانی پیشه‌سازی و گشتوكاڵی.
7- نزیككردنی داهاتی به‌رپرسه‌كان له‌گه‌ل داهاتی هاوڵاتیان سه‌لام عه‌بدوڵڵا
8- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
