فكر و ئه‌قڵی لیبَراڵیزمی نوێ و شێوه ده‌سه‌ڵاته ته‌كنۆكراتییه‌كه‌یشی بووه به هۆی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌ر گوێی زه‌مین، كه‌چی له‌به ده‌رگای سه‌را، رۆشنبیرێك به هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵه به بۆن و تامی دژ به شوعییه‌ت، لافی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئابووری كوردستان به ملیارد په‌ت به ئابووری جیهانی گرێدراوه، زۆرێك له حزبه سۆسیالدیموكراته‌كان خه‌ریكی بازرگانی به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و ده‌ڵاڵی بۆ كۆمپانیا و چه‌كفرۆشتنن ده‌كه‌ن، كه‌چی كه‌ڵه"فه‌یله‌سوف"ه‌كه‌مان وتی: با ئابووری كوردستان به بازاڕی جیهان ببه‌سترێت...هیچ حزبێكی سۆسیالدیموكرات له ئۆروپا خاوه‌ن كۆمپانیا نییه! هه‌ر ئه‌م فه‌یله‌سوفه سه‌رسوڕمانی خۆی به شوعی كوژێك و خاوه‌ن یاسای دژ به سۆسیالیسته‌كان (بسمار) ده‌ربڕێ! (نوقته) !
له‌ولاوه خه‌لته‌ی ئه‌قڵ و فكری ته‌كنۆكرات و لیبڕال به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل ره‌وته ئیسلامییه‌كانی ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی، وه‌ك شه‌ریكه دزی"محترم و شاره‌زا"ی ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا و پارێزه‌ری دڵسۆزی تاوانه‌كانی، هاواری عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده"بلیمه‌تن"به بێ سۆسیالیزمی زانستی، به‌بێ سیاسه‌ت و ئابووری هه‌ره‌وه‌زی!
ئیمڕۆ ئه‌و شوێنه كه گوایه بانگه‌شه‌ی ئازادی و چاكسازی ده‌كات، كرا به مزگه‌وت!!
ئایا ئه‌و به‌ڕێزانه چه‌ند له‌گه‌ل خۆیان و خه‌ڵك راستگۆن؟
ئایا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له نسێی حزبه ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن كۆمپانیاكان بۆ سێبه‌ری ئۆپۆزیتسیونی ناو په‌رله‌مان هه‌نگاو بنێن، خێر ده‌بینن؟!
ئه‌وه‌ی زاڵه و بره‌وی هه‌یه ئه‌مانه‌ن: شه‌ڕی خاوه‌ن فكری گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌ره‌ست له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی ئاژاوه‌چی و توندوتیژ.له‌م ناوه‌ڕاسته گه‌نجه بێ كار، بێ دواڕۆژ، بێ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی لایه‌نی كه‌می جیهانبینی راسته‌قینه‌ی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، بوون به سوته‌مه‌نیان و یاری به چاره‌نووسیان ده‌كرێ!
ئه‌و به‌ره‌یه وه‌ك گۆڕانه‌كه‌ی ئۆباما ره‌نگ زه‌رده‌و عه‌داڵه‌ته‌كه‌ی، درێژه‌پێده‌ری ناعه‌داڵه‌تییه‌كه‌ی حكومه‌تی ئاژاوه‌چی، توندوتیژ و تێكده‌ری هه‌رێمه.
ئایا ئه‌وه‌ی بازاڕ گران بكات، له‌پڕ ببێت به‌خاوه‌ن ملیونان دۆلار، ناعه‌داڵه‌تی بكات، ئاژاوه‌و كێشه‌و گرفت بۆ هه‌زاران خێزان و كه‌س درووست ناكات؟
ئایا ئه‌وه‌ی كلاشینكۆف له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنێت، توندڕه‌و نییه؟
ئه‌و ئازادییه كه له مزگه‌وتی ده‌رگای سه‌را بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، كۆیلایه‌تییه‌كه‌ی سعودیه و سودان وئه‌ردۆغانه!
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه به‌ناوی ته‌كنۆكراته‌وه بانكه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ، هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌ڵدێری هه‌زار به هه‌زارمان ده‌بات!
ئه‌و رۆشنبیره لیبڕاڵانه كه بوون به به‌شێك له سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵات و ئازادییه، به ئه‌متیازه‌وه گه‌نده‌ڵن و نه رێگا‌و نه دوارۆژمان بۆ رۆشن ده‌كه‌ن و ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
