هیچ كاتێك بازاڕی عه‌داله‌تی كۆمه‌یلایه‌تی ئه‌وه‌نده گه‌رم نه‌بووه. -عه‌داله‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كانی پارتی و یه‌كێتی، گه‌ڕه‌كی فیرعه‌ون، دۆلار‌و ملیونێرو خاوه‌ن كۆمپانیای زه‌به‌لاحی سه‌یریان لێ هه‌ڵكه‌وت و به ده‌سه‌ڵات و پاره وپه‌یوه‌ندییه‌كانیان گێژ بوون و ئاگایان له ژیانی راسته‌قینه‌ی"براو خوشكه‌كانیان"نه‌ماوه، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ به‌رده‌سته‌كانیان"خێر"پێشكه‌ش به خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
- عه‌داله‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی گۆڕان پێمان ناڵێ چۆن، بۆیه هه‌ر قاوخه.خواتان بێت فكری لیبراڵ دیموكرات و ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنۆكرات و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتی چ عه‌تارێك دۆزیوه‌ته‌وه؟!
- زمان و قه‌ڵه‌می سه‌ددان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ته‌ته‌ڵه ده‌كات، خه‌ریكی عه‌داڵه‌تی ماستاوكردن و شا ته‌كاندن وپێهه‌ڵدانن!
- رۆشنبیره لیبڕڵه‌كان و تازه سۆسیالدیموكراته‌كانیش ده‌م له عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و"ته‌نانه‌ت" ئازادیش ده‌كوتن، به‌ڵام كه باسه‌كه گه‌رم ده‌بێت وباسی سیستێم و فكر و بیری عه‌داله‌ت و چۆنییه‌تی هه‌نگاونان دێته‌پێش، ده‌بن به چه‌قۆكێش و رێگریده‌كه‌ن و هه‌زار نه‌فره‌ت له سۆسیالیزمی زانستی ده‌كه‌ن!
- زۆربه‌ی نووسه‌ر، رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسه‌كان خۆیان له هه‌ڵویستوه‌رگرتن ده‌دزنه‌وه.ئه‌مانه‌ش خه‌ریكی عه‌داڵه‌تی گیرفانه‌كانیانن و ده‌ڵێن ئێمه هیچمان پێناكرێ!
-ئیسلامییه‌كان پاش1400 ساڵ هێشتا هه‌ر خه‌ریكی (ته‌رازووی یه‌كسان-ئه‌ی ئه‌وه‌ی له دیوه‌كه‌ی تری ته‌رازووییه‌كه‌ی؟!-...به‌یه‌كچاو ته‌ماشاكردنی به‌رتیلوه‌رگر و به‌رتیلده‌ر)، ئه‌مانیش ئه‌گه‌ر خێریان هه‌بوایه، باری ژێرده‌سته‌كان پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه ئه‌وه‌نده لێژ نه‌ده‌بوو.ئه‌م به‌ڕێزانه تازه به تازه به چه‌قۆی بن لادن یان به لیبرالییه‌كه‌ی یه‌كگرتو یان به وزه‌ڵاته‌ی"میانڕه‌وه‌ی"و سه‌له‌فییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و كۆنه‌پارێزی بزووتنه‌وه وه‌عدی پاداشتی ئه‌و دونیامان ده‌ده‌نێ.
له‌م ناوه‌ڕاسته هه‌ژاره‌كان ته‌ماشای چاوه‌ڕوانییه‌كانی منداڵه‌كانیان و كیرفانیان وردده‌بنه‌وه، خه‌م دایان ده‌گرێ، هه‌ست به‌نامۆبوون ده‌كه‌ن، بۆیه هیچیان بۆ نامێنێته‌وه‌و به ره‌نگزه‌ردی شوكری خوا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن خۆی چاكی ده‌كاته‌وه!
له‌م ناوه‌ڕاسته كه‌مایه‌تییه‌ك ده‌مێننه‌وه نه بۆ پاره و نه بۆ ده‌سه‌ڵات و موزایه‌ده‌كردن ماونه‌ته‌وه: ئه‌مانه باش له یارێكه سه‌رده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن به‌ر به لێشاوی درۆ‌و ده‌ڵه‌سه‌كان بگرن.
عه‌داله‌تفرۆشه‌كان له‌خۆشییه‌وه خه‌نیون، رۆژ رۆژی خۆیانه، به‌ڵام هه‌ر كه باسی ئابووری كه‌رتی گشتی و هه‌ره‌وه‌زی بكرێت، روونتر بڵێم داوای (خۆماڵیكردنی ئاسیاسێل، كۆڕه‌ك، بازرگانی، نه‌خۆشخانه، زانكۆ...هتد تایبه‌ته‌كان) بكرێ، هه‌ر هه‌موویان خۆیان كه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌نگه‌ری ئازادی كه‌رتی تایبه‌ت و له‌پێناویدا هاواری (ئازادی، ئزادی، ئازادی!...نابێ مافی تاك پێشێل بكرێ) ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: اعوز بالله، ئه‌وه سۆسیالیزمه...باوی نه‌ماگه!
دووڕووی، فرتوفێل، پاشقوڵدان، خۆگێلكردن و گێلكردنی خه‌ڵك له راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بووه به"مۆدێل"، هه‌ڵویستفرۆشتنی"نیشتمانپه‌روه‌ری و خه‌باتگێڕی قه‌زافییه‌كان" بوون به گاڵته‌جاڕی ناو خه‌ڵك و درۆی شاخداری"وه‌زعی كوردستان وه‌ك فڵان و فیساره وه‌ڵات نییه" زۆر بێتام و له‌زه‌ته...ئه‌وه خه‌ریكه خه‌ڵكی مه‌كه‌ی بنه‌ماڵه ئه‌بدییه‌كه‌ی خادمه‌كه‌یان به‌ر شه‌ق و تف و نه‌عله‌ت ده‌ده‌ن، پاشا له‌ترساندا 140ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ هه‌ژاره‌كان: بۆچی له سعودیه‌ش هه‌ژار هه‌یه؟!
ئه‌م ئه‌زموونه حه‌قیقه‌تێ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداره خاوه‌ن كۆمپانیا"نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان" له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌رخست و رسواو بێحورمه‌ت بوون و تازه به هیچ دوو له‌شكری تریش له هه‌زاران نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌قڵ و فكره قه‌ڵه‌مفرۆشه‌كان پینه‌وپه‌ڕۆ ناكرێت.
سوپاس بۆ قه‌زافی كه تاكه كه‌سه"شایه‌نی"سه‌رۆكایه‌تیكردنه، چیرۆكی (مشكه ئازاكان) ی به‌بیرهێنامه‌وه، ئاخر ئێمه‌ش وه‌ك (شی شی) و هاوڕێكانی له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا داوای عه‌داله‌ت له پشیله‌كان ده‌كه‌ین نه‌ك عه‌داله‌تی هه‌ڕاجخانه‌كان!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
