ئه‌وه‌ی گوێم لێبووه یان خوێندوومه‌ته‌وه له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌كانی دنیا ئه‌مانه‌ن:
هه‌ر هه‌موویان سه‌رۆكی مێژوویین، ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بن ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو په‌كی ده‌كه‌وێت، ئاخر هه‌ر هه‌موویان خزمه‌تكاری میلله‌ت و بێ نموونه‌ن و له‌ناو دڵی میلله‌ت سه‌ریانهه‌ڵداوه و له‌به‌ر گرنگی كه‌سایه‌تی و سه‌رقاڵیان، دوور له خه‌ڵك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر هه‌موویان شه‌رعی، میهره‌بان و برا بچوكن و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێو هاولاتیان ناكه‌ن.هه‌ر هه‌موویان ژیانیان به قوربانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری كردووه‌و، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و سوێند ده‌خۆن كه هه‌وڵ بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌ژاری ده‌ده‌ن.ئه‌وجا هه‌ر هه‌مووشیان ئیماندار و خۆشه‌ویسترین و روح سووكترین كه‌سی وڵاتن.سه‌رۆكه‌كان هه‌ر هه‌موویان جێگای رێز و حورمه‌تن و خۆیان به باوك ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌مینێ، نه‌ك هه‌ر ئاسایش و ئارامی وڵات به‌ڵكو گه‌ردوونیش سه‌روخوار ده‌بێته‌وه.
هه‌موو سه‌رۆكه‌كان پیشه‌كه‌یان تا مردن به قۆنته‌رانت وه‌رگرتووه‌و هه‌میشه گه‌ل به‌خۆی ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن و هه‌ر هه‌موویان وه‌ك خه‌ڵك پاره له گیرفان هه‌ڵناگرن، به‌ڵام به ملیارد دۆلاریان هه‌یه.
هه‌ر هه‌موویان له سه‌رووی كێشه‌كانن و خیانه‌ت له"ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیكردن" ناكه‌ن و تا مردن ئه‌مانه‌ته‌كه‌یان ده‌پارێزن و بۆ رۆژ ته‌نگانه، هه‌ر هه‌موویان كوڕ و كچ یان نزیكترین خزمی خۆیان وه‌ك جێگری ئاماده ده‌كه‌ن (جه‌مال موباره‌ك، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌عه‌د حه‌ریری، عوده‌ی سه‌دام، پاشا عه‌بدوڵڵای ئه‌رده‌ن، پاشای مه‌غرب، كوڕه پاشا یه‌ك له‌دوا یه‌كه"خزمه‌چییه‌كانی حه‌ره‌مه‌ین"ی سعودیه‌و پاشا پایه به‌رزه‌كانی به‌نداوی عه‌ره‌بی موباره‌كه‌كانی و هه‌ر وا پاشاكانی به‌ریتانیا، سوید، سپانیا، فینله‌ند، نه‌رویژ و به‌لژیك و هۆڵه‌ند..و له‌وانه‌یه چه‌ند سه‌رۆكێكی تریش هه‌بێ!
هه‌ر هه‌موویان شانازی ده‌كه‌ن به خزمه‌ته‌كه‌یان له‌پێناو نیشتمان و به"به‌رێكه‌وت" له‌ناو ته‌لار ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و پاسه‌وان، خزمه‌تچی، كاروانێك ئۆتۆمبیلی گرانبه‌هایان هه‌یه.
هه‌ر هه‌موویان نیزام و یاسا ده‌پارێزن، بۆیه دژ به هه‌ر شێوه‌یه‌كی فه‌وزا، ئاژاوه و به‌ربه‌ره‌كانین، ، موسته‌شاری جۆربه‌جۆریان هه‌یه.هه‌زاران ساڵه به خه‌ڵك ده‌ڵێن: به ره‌نگزه‌ردكراوه‌كانی مێژوو و منداڵه‌كانیان ده‌ڵێن: سه‌برتان هه‌بێت...په‌له مه‌كه‌ن...هێدی هێدی گوزه‌رانیتان باش ده‌كه‌ین و له‌ولاوه له‌شكرێكیان هه‌یه له‌بریاندا ده‌ڵێن: "خوا" ئه‌وه‌ندی به‌شی داون...تاقیتان ده‌كرێته‌وه...له‌و دنیا پاداشتان ده‌درێته‌وه!
حه‌قیقه‌ت ته‌نها له لای ئه‌وان ده‌ستده‌كه‌وێت و ته‌نها حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك، ته‌له‌فزیونی سه‌رۆك، وته‌كانی سه‌رۆك و ژیانی حه‌قیقه‌ت و راستییه و شایانی گوێگرتنه...هه‌موومان به قوربانی سه‌رۆك!
وێنه‌كانی هه‌موویان فه‌رمانبه‌رایه‌تی، باره‌گای حزب و رێكخراوه‌كانی و گۆڕه‌پانه‌كان هه‌ڵده‌واسرێ.
هه‌رهه‌مووشیان به ئاره‌زووی خۆیان پیشه‌كه‌ی به‌جێ ناهێڵێت، هه‌میشه"سوبحانه‌ڵڵا" وا بووه خه‌ڵكی"فه‌وزه‌وی، به‌ڵته‌چی-ته‌وربه‌ده‌ست-، ئاژاوه‌چی، حه‌سود، خایه‌ن، پیلانگێڕ، تاونبار، قین له‌دڵ" به چه‌ك یان به قۆنده‌ره یان له‌به‌رده‌م توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران، كوژراون یان هه‌ڵهاتوون و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به تۆبزی لێوه‌رگیراوه!
ئێستا هه‌موویان خۆیان له بن عه‌لی و موباره‌ك ده‌بینن، به‌ڵام تاقه یه‌كێكیان غیره‌ت ناكه‌ن داوای لێبوردن بكه‌ن له خه‌ڵكی هه‌ژار، كرێچی، قه‌رزار، بێكار و پیشه‌كه‌یان به‌جێ بهێلن.هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان توند توند به كورسی ده‌سه‌ڵات گرتووه...پیرۆزتان بێت، خه‌ڵك ئیره‌ییتان پێ نابات!
بژی خوا، سه‌رۆك، نیشتمان و هه‌زار"ره‌حمه‌ت" له گۆڕی سه‌رۆك عیدی ئه‌مین...هه‌ر هه‌موویان زیاد یان كه‌م وه‌ك ناوبراوی"خوالێخۆشبو و به‌هه‌شتی"ن، تۆش له ماڵی ئامنه‌وه، بڵێ ئامین!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
