
راسیزم لە سێنتڕاڵی حكومەتەكانی ئەنقەرە، تاران و دیمەشق دژ بە كوردستانیان زاڵە و ئێمە لەسەرەڕێگای پێگەیاندنیانین بۆ مرۆڤێكی نوی كە بە سووكی بۆ مرۆڤی تر ناڕوانێت. ئەو حكومەتانە سەدان ساڵە بە كردەوە بە چاویكی نزم بۆ مرۆڤی كوردزمان دەڕوانن و هەوڵیانداوە مێژووكەی بسڕنەوە و كەسایەتییەكەی بشێوێنن. ئیمڕۆ ئێمە وەك خەڵكی كوردستان هەوڵدەدەین تەواوی ناوچەكە لەو ئەقڵ و فكرو رەوشت و رەفتارە رەگەزپەرەستییە رزگاربكەین، ئەلفبێی برایەتیان فێربكەین، جیهانبینی ئەپارتەهاید و سەرتاپای فەلسەفەی مرۆڤی باڵا و مرۆڤی نزمی ئاغای نیتشە تێكدەدەین.
وەك بڵێ مێژوو بۆ هاوسەنگی دەگەڕێ و تۆڵە لە ستەمكاران دەكاتەوە: هەر سێ وڵاتی(توركیا، ئیران و سوریا) لەناو كێشەو گرفتی ناعەداڵەتی كۆمەڵایەتی و چەوساندنەوەی گەلان و ئەقڵییەتی ئەپارتەهایدو مەزهەبی نغرۆ بوون و بۆگەنییان هەموو ناوچەكەی گێژدەكات و لەولاوە گەلێكی ژێردەستەیان بە حوكمی جیوپۆلیتیكی شوێنەكەی، بووە بە دڵی زیندووی تازەگەری و ویژدانی مرۆڤایەتی و هێشتا لە سەدەی هەژدە پەنگمان خواردووەو لەنێو دەشت و شارو چیاكانمانەوە، تازە بە تازە هاواری برایەتی و یەكسانی بە گوێیان دەدەن!
ئایا دەتوانین ساڵی 2011بكەین بە ساڵی زمانی دایكمان؟
ئێمە پێشنیاری ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە دەكەین:
1-چارەسەركردنی كێشەی شەرعییەتی نوێنەرایەتی(كۆلەكتیڤ) بەناوی هەموو گەلی كوردستان رۆڵی لابەلاكەری هەیە. دەبێ كۆنگرە نەتەوەییەكان هیچ نەبێت لەسەر ئاستی زمان یەكبگرن و پێكەوە ئەم كارە ئەنجام بدەن(یەكتری سڕینەوە، خۆسڕینەوەیە!)
2-خۆڕێكخستن و دابەشكردنی ئەركەكان.
3- هەموو سەنگ و توانای حزبەكان بخرێنە خزمەتی كاروچالاكی جەماوەری ئاشتیخوازانە!
4- ماسمیدیاو رێكخراوەكانی تاراوگە بەچالاكی هەمە جۆر جەخت لەسەر مەسەلەی دامەزراندنی قوتابخانە و مافی سرووشتی و مرۆییمان لە خوێندن بە زمانی دایك بكەن.
5- رێكخستنی كۆنفرانسێك بۆ هەموو كوردستان و كۆنفرانسێكی نێونەتەوەی لە دەرەوەی وڵات بە ئامادەبوونی رێكخراوە ناحكومییەكان.
بەم هەنگاوانە دەتوانین هەوڵەكانی ئێستاماندا بەرەو ئاستێكی باڵاتر ببەین و ئیمساڵ بكەین بە ساڵی راپەڕینی زمانی دایكمان!
سەلام عەبدوڵڵا
7/1/2011
salam abdula
khanaqin, kurdistan
Tel: 07700595583
07701929872
07480227829
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
