دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی 13 له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، توانرا له رۆژانی 11 تا 17ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له هه‌ولێری پایته‌خی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری نزیكه‌ی دوو هه‌زار ئه‌ندام له ژێر دروشمی (نوێبوونه‌وه، دادپه‌روه‌ی، پێكه‌وه‌ژیان) ئه‌م كۆنگره‌یه ببه‌ستن و دوای 7 رۆژیش له گفتوگۆ توانرا 51 كه‌س وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و 9 كه‌سیش وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی جارێكی تر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێرن.
رۆژانی كۆنگره‌ی پارتی چۆن بیندرا
كۆنگره‌ی 13 پارتی جیاوازتر له كۆنگره‌كانی تر ده‌بیندراو جگه له به‌شداری ئافره‌ت به رێژه‌ی 30% رێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌نج ده‌بیندرا كه تاكه ئومێدی ئه‌و دروشمانه بوون كه پارتی هه‌ڵیگرتبوون، تا بتوانن له رۆژانی گفتوگۆی نێو كۆنگره جێگه‌ی په‌نجه‌یان ببیندرێت، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی هه‌مووانی بۆ كۆنگره راده‌كێشا به رۆژ گفتوگۆ‌و ئێوارانیش به ئاهه‌نگ گێران تا دره‌نگانی شه‌و به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی به‌رێ ده‌كرا، له چوارچێوه‌ی ئاساییشێكی توندوتۆڵی پاراستنی نێو هوڵ و ده‌ره‌وه‌ی هوڵ كه پێشتر ئه‌ركی كۆنگره‌یان له رووی ئه‌منیه‌وه پێ سپێردرابوو، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری پارتی راگه‌یاند" به‌ر له به‌ستنی كۆنگره له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی ئاسایش و پاراستن كار بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی رۆژانی كۆنگره كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنگره‌یه‌كی دوور له كێشه به‌رێوه بچێت"، خاڵێكی تری ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی پارتی ئاماژه‌دانی رسته‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسین بوو كه سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی پارتی له ووته‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌دا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌و میوانه ناوخۆیی و بیانییه‌كانی كۆنگره‌دا خستییه ڕوو، ئه‌مه‌ش وایكرد كه كاردانه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوخۆیی و جیهانی لێ بكه‌وێته‌وه‌و ببێته مانشێتی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه‌و ماڵپه‌ره به‌نێوبانگه‌كانی دونیا، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌رچه‌نده ئاماژه‌كردن به مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد به‌دڵی به‌شێك له‌میوانه‌كانی نێو كۆنگره نه‌بوو و له‌وی ئه‌و میوانانه بێده‌نگیان لێ‌كرد، به‌ڵام له‌دواییدا نیگه‌رانی خۆیان له بوونی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌كۆنگره‌ی پارتی له‌سه‌رزاری سه‌رۆكی پارتی له‌میدیاكان ده‌ربڕی.
كۆنگره‌كه بی جێگر‌و سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رێوه‌چوو
هه‌ریه‌ك عه‌لی عه‌بدولڵا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی و جه‌وهه‌ر نامیقیش وه‌ك سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری كۆنگره‌ی 13ی پارتی نه‌بوون كه ئه‌مه به‌یه‌كێك له خاڵه نێگه‌تیڤه‌كانی كۆنگره هه‌ژماركرا بوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداربوو، سه‌باره‌ت به جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ك سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌رچه‌نده جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی له راگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه‌كردبوو كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه له‌ئێستادا بۆخۆی دانیشتووه وه‌ك چاودێرێكی سیاسی ته‌نیا له دووره‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كان ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتییه‌وه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان قبوڵ نه‌كراوه، پارتیش له‌و مه‌سه‌له‌یه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له كۆنگره‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و ئاگادار له پارتی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بنووسین، ده‌یووت" ئه‌مه نه‌قسێك بوو كه باس له‌و پیاوه نه‌كرا له كۆنگره، چونكه كاك جه‌وهه‌ر سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی بوو ته‌مه‌نێكیشی له‌و حزبه به‌سه‌ر بردووه"، هه‌رچه‌نده وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه پارتی به‌فه‌رمی جه‌وهه‌ر نامیقی بۆ كۆنگره بانگهێشت كردبوو، به‌ڵام" له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره جه‌وهه‌ر نامیق سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردبوو، بۆیه سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی ده‌یووت" كاك جه‌وهه‌ر بۆیه چوو بوو بۆ ده‌ره‌وه نه‌وه‌ك براده‌ران كاریگه‌ریان لێبكردبوایه بیانهێنابوایه بۆ نێو كۆنگره"، له‌باره‌ی هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی جه‌وهه‌ر نامیق و بڕیارنه‌دان له‌چاره‌نووسی ئه‌و كه له‌ساڵی 2004 ه‌وه پۆستی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جێهێشتووه، فایه‌ق تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌ی سێزده‌ی پارتی وتی "ئه‌و له كۆنگره وه‌ك میوان بانگهێشت كرا، به‌ڵام كۆنگره هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و نه‌دا" زیاتر وتیشی "ره‌نگه مه‌كته‌بی سیاسی نوإ كاتێك هه‌ڵبژێردرا بڕیارێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی جه‌وهه‌ر نامیق بدات".
له‌باره‌ی عه‌لی عه‌بدوڵلاش وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرا كه له‌به‌ر باری ته‌ندروستی نه‌یتوانیوه به‌شداری كۆنگره بكات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه، سه‌رچاوه باڵاكه‌ی پارتی وتی" له ئێستا ئه‌و پیاوه خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانیه‌تی و ده‌شیزانی نابێته‌وه به جێگر بۆیه نه‌هاتبووه بۆ كۆنگره"، ئاماده نه‌بوونی عه‌لی عه‌بدوڵلا له كۆنگره‌ی 13 پارتی به یه‌كێك له كه‌موكوڕیه‌كانی كۆنگره هه‌ژماركراوه، بۆیه وه‌ك ئه‌وه‌ی باسیشی لێوه ده‌كرێت له‌نێو به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نیگه‌رانیان له به‌شدار نه‌بوونی ده‌ربریبوو، به‌ڵام به بیانووی نه‌ساغی و ته‌واو نه‌بوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و بابه‌ته‌یان له كۆنگره داخستبوو.
بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌ت ده‌چێته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
له‌مێژووی سیاسی ئه‌و حزبه مه‌كته‌بی سیاسی ئافره‌تی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌هۆی بوونی تێڕوانێكی تر له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت و خودی نێچیرڤان بارزانیش به‌شداری ئافره‌تی له‌كایه‌ی سیاسی وڵات به زه‌روور وه‌سفكرد له میانه‌ی وته‌كه‌شی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی ئاماژه‌ی به به‌شدار ئافره‌ت دا، تواندرا (5) ئافره‌ت بچنه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌و جگه له فریاكه‌وتنی كۆتا بۆ ئافره‌ته‌كان هه‌ریه‌ك له (به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان و چنار سه‌عدعه‌بدولڵا) به ده‌نگی خۆیان پێگه‌ی خۆیان له نێو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كرده‌وه‌و هه‌ریه‌ك له (شیرین ئامێدی و ئه‌ڤین هروری و نازه‌نین محه‌مه‌د وسو) ش به كۆتا توانیان بگه‌نه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان رێژه‌یه‌كی له‌مجۆره بگه‌نه شوێنی ده‌سه‌ڵات و دواجار بگه‌نه مه‌كته‌بی سیاسی، له‌مباره‌یه‌وه چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی وتی" كاتی پارتی بڕیاری ئه‌وه‌ی دابێت ئافره‌ت بچنه سه‌ركرایه‌تی ئه‌وكات بێگومان ئاساییه ئافره‌ت بچێته مه‌كته‌بی سیاسی، چونكه مه‌سه‌له‌ی ئیداره‌كردن و ئه‌و به‌رپرسیاره‌ته سه‌ختر نیه له ئیداره‌كردنی به‌شه‌كانی تری وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان، بۆیه هیوادارم یه‌ك دوو ئافره‌ت بچنه نێو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و پێشموایه له هه‌ندێك بڕیار پێویستمان به ده‌نگی ئافره‌ت ده‌بێت له‌و پۆستانه و تا به‌شداری راسته‌وخۆ له بڕیاره سیاسیه‌كان بكه‌ن و پێشموایه جگه له‌كاك نێچیرڤان، زۆربه‌ی هه‌ڤاڵان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیش به باوه‌ڕه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵ بكه‌ن".
ئیدی شیرین ئامێدی تاقانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی نابێت
له‌ماوه‌ی رابردوو به تایبه‌تی له هه‌ریه‌ك له كۆنگره‌ی 11و 12پارتی شیرین ئامێدی وه‌ك تاقه ئافره‌تی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌بیندرا و وه‌ك ئه‌وه‌ی له ژماره 182 گۆڤاری (شه‌قام) یش ئاماژه‌ی به‌و دابوو كه‌وا" دڵخۆشی له سه‌ركرایه‌تی پارتی ئه‌وه بووه كه هه‌رده‌م هاوكاری بوونه‌و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوكاریان كردوه تا چه‌ندان شیرین ئامێدی تر دروست بكه‌ن" ئامێدی باسی له‌وه‌ش كردبوو كه" هیچ هه‌ستم به‌وه نه‌كردوه كه ئاسته‌نگ له رێگای كاركردنیدا هه‌بووبێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تی تر ئاسته‌نگیان بۆ دروستكردبی نه‌ك پیاوه‌كان"، هه‌رچه‌ند شیرین ئامێدی له كۆنگره‌ی 13 پارتی توانی به كۆتا جارێكی تر بگاته‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی بیندرا چوار ده‌سته خوشكی بۆ زیاد بووكه كه دوانیان له‌وانه به ده‌نگی خۆیان بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسیشی لێوه ده‌كرێت ده‌شگه‌نه ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌وهۆیه‌ش شیرین ئامێدی ئیدی به تاقانه‌یی نابیندرێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
ئافره‌تێك ده‌بێته به‌رپرسی لق
له‌چوارچێوه هێنانه پێشی ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت بۆ نێو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دوو له‌و ئافرتانه به ده‌نگی خۆیان و سێیه‌میشیان به ده‌نگی كۆتا ده‌گه‌نه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی باسیشی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌مجاره ئافره‌ت ده‌چێته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و هه‌شیانه ده‌بێته به‌رپرسی لق و مه‌كته‌به‌كان، له‌مباره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر ئیمینكی باسی له‌وه ده‌كرد كه تائێستا به فه‌رمی هیچ كه‌س بۆ هیچ پۆستێك ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه" راسته تائێستا هیچ كه‌س به‌فه‌رمی بۆ هیچ پۆستێك دیار نه‌كراوه، به‌ڵام كاتێك تۆ كار بۆ ئه‌وه بكه‌ی ئافره‌ت بێته سه‌ركرایه‌تی ده‌بێت ئه‌و توانایه‌شی هه‌بێت لق و مه‌كته‌به‌كان به‌رێوه‌ببات، یان هه‌ر كارێكی تری پێبسپردرێت"، له‌باره‌ی ئایا یه‌كێك له كاندیه‌كان چنار سه‌عده بۆ به‌رپرسی لقی دوو چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا وتی" ته‌نها قسه‌ی خه‌ڵكه و دیعایه‌یێكه له ئێستا بۆ من ده‌كرێت و تا ئێستا زانیاریه‌كی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بیستووه".
پارتی وته‌بێژی ده‌بێت
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق هه‌ر حزبێكی كوردی كۆنگره‌ی به‌ستبێت دواتر كه‌سێكی له سه‌ركردایه‌تی وه‌ك وته‌بێژی حزبه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردوه تا بتوانێت له هه‌موو باره‌كانی ژیانی سیاسی و گۆانكاریه‌كان وه‌ڵامی راگه‌یاندكاره‌كان بداته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ش له ئێستادا زۆربه‌ی حزبه‌كان وته‌بێژیان هه‌یه، ته‌نیا پارتی نه‌یتوانیبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كاروانه بڕوات، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌دوای كۆنگره‌ی 13ی‌دا پارتی وه‌ك جۆرێك له كرانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌نیازه یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی بكات به ووته‌بێژی حزبه‌كه‌ی، له‌مباره‌یه‌وه‌ش چنار سه‌عد عه‌بدولڵا وتی" بێگومان هه‌ر كاتێك پێویست بێت ئه‌وا بڕیارێكی دروسته حزب ووته‌بێژی هه‌بێت و به گشتی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ئه‌وكاتیش ووته‌بێژێك ده‌ستنیشان ده‌كرێت".
سه‌رۆ قادر وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی نامینی
دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتی یه‌كه‌می مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆ قادری به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامی كۆنگره په‌سند نه‌كرا، دواتر به‌هۆیه‌وه سه‌رۆ قادر هۆڵه‌كه‌ی جێهێشت و بۆ رۆژی دواتر له‌لایه‌ن ئازاد حه‌سیب قه‌ره‌داغیه‌وه جارێكی تر به كۆمه‌ڵێك ده‌ستكارییه‌وه راپۆرته‌كه پێشكه‌شكرایه‌وه ئینجا قبوڵكرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستاشدا له راسپارده‌ی كۆنگره‌دا هاتووه ده‌بێت به‌رپرسی لق و ناوه‌نده‌كان ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رێوه‌یان ببات، به‌م هۆیه‌وه‌ش سه‌رۆ قادر له‌و پۆسته نامێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی نێو پارتیش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن له ئێستادا بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته هێمن هه‌ورامی باشترین كه‌سه بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكرێت، بۆیه جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی هه‌ڵبژرێردراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی تازه‌ی پارتی به (، ) ی وت" هه‌رچه‌نده به فه‌رمی كه‌س بۆ به‌رپرسی لق و مه‌كته‌به ناوه‌ندیه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام لقه‌كان و مه‌كته‌به ناوه‌ندییه‌كان ده‌بێت ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ببێت به به‌رپرسیان و سه‌رپه‌رشتیان بكه‌ن"، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی ده‌یووت" بۆ ئه‌م كاره له‌وانه‌یه هێمن هه‌ورامی ته‌كلیف بكرێت، چونكه هێمن هه‌ورامی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه توانی بگاته ئه‌و پۆسته‌ی ئێستا تێیدایه‌و كاری باشیشی له‌بواری راگه‌یاندندا كردوه".
پارتی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری داده‌مه‌زرێنێت
له كۆنگره‌ی 13 پارتی 146 ئه‌ندامی كۆنگره خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پاڵاوتبوو كه 51 ئه‌ندام وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌رچوونه و 9 ئه‌ندامیشیان وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستنیشان كراون، ئه‌وه‌ی بووه جێگه‌ی سه‌رنجی زۆرێك له ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ی 13 و زۆرێك له چاودێرانی سیاسی ده‌رنه‌چوونه‌وه‌ی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر بوو كه به‌شێك له چاودێرانی سیاسی به قاموسه‌كه‌ی پارتی ناوی ده‌به‌ن، هه‌رچه‌نده محه‌مه‌دی مه‌لا قادر یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه جارێكی تر خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارتی پاڵاوتبوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌هێنانی رێژه‌ی پێویستی ده‌نگ نه‌یتوانی بچێته‌وه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانیش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كه دوای ده‌رنه‌چوونی، محه‌مه‌دی مه‌لا قادر زۆر توڕه بووه یه‌كسه‌ر چۆته ماڵه‌وه و به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و پێی راگه‌یانراوه كه له ئه‌نجومه‌نێكی تازه كه به‌نیازه دایمه‌زرێنن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری جێگه‌ی باش بۆ محه‌مه‌دی مه‌لا قادر له‌و ئه‌نجومه‌نه داده‌نرێت، به‌هۆیه‌وه‌ش ئه‌مه تاكه چانسی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ده‌بێت تا دووباره ده‌ست به‌كاری سیاسی بكاته‌وه له نێو پارتیدا، له‌مباره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی تازه‌ی پارتی، وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه باسی له دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه تازه‌یه ده‌كرێت، بۆیه وتیشی "ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری داده‌مه‌زرێنین و ئه‌وه‌شمان له په‌یره‌وی تازه‌ی ناوخۆی پارتی جێگیر كردوه"، جه‌عفه‌ر ئیمینكی له‌باره‌ی ئه‌ندامانی نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وتیشی" ئه‌نجومه‌نه‌كه له كۆمه‌ڵێك كادیری پێشكه‌وتووی پارتی كه پێشتر به‌رپرسیاره‌تیان هه‌بووه له ئۆرگانه جیاجیاكانی حزب و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و په‌رله‌مان و سه‌ركرایه‌تی پارتی و دواتر له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب كارده‌كه‌ن و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كاره‌كانیان و به‌رنامه‌یان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلاده‌كرێته‌وه"، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه باڵاكه‌ی پارتی ده‌یووت" دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ته‌نیا بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یه كه له كۆنگره نارازیبوونه‌و جارێكی تر پارتی ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كۆیانبكاته‌وه".
مه‌كته‌بی سیاسی دوای كرێسمس دیاری ده‌كرێت
دوای حه‌وت رۆژ پارتی توانی كۆنگره‌كه‌ی كۆتایی پێبهێنی وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ستنیشان بكات له رۆژی دواتر كه ده‌كاته 18/12/2010 له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه 13 لێژنه پێكهێندران و مه‌سه‌له‌ی دانانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش دواخرا بۆ دوای سه‌ری ساڵی نوێی 2011.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره 184 گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
