به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی شوێنه نیشته‌جی بوونی هاوڵاتیان، له چه‌ند ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكرا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه تازه‌كان ئاماژیان پێدا" حكومه‌تی هه‌رێم له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان سست و كه‌مته‌رخه‌م بووه".
" هاوینان ته‌پ و تۆز و زستانیش له‌ناو قوڕ ژیان به‌رێ ده‌كه‌ین"، ئه‌مه سه‌ره‌تای قسه‌ی مام ئه‌حمه‌د بوو، مام ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری كه ده‌كه‌وێته باشوری رۆژ ئاوای شاری هه‌ولێر و له ئێستادا نزیكه‌ی له 60% هاوڵاتیان خانوویان لێ دروستكردوه، مام ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد كه" ئه‌و گه‌ڕه‌كه زیاتر له چوار ساڵه خه‌ڵكی لێده‌ژیت و كه‌چی حكومه‌ت به‌و زستانه هاتووه خه‌ریكی مه‌زرا و شه‌قام دروستكردنه، له‌به‌ری ئه‌وه‌ی به‌و هاوینه درێژه كاریان بكردبوایه كه یان به‌و زستانه ئێمه‌یان زیاتر له‌ناو قوڕ چه‌قاندووه"، مام ئه‌حمه‌د گله‌یی له سست به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرد و به كه‌مته‌رخه‌م ناوی ده‌بردن، زۆرن ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه له‌شاری هه‌ولێر دوای دروستكردنیان حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست ده‌كات به بردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان، هاوڵاتیانیش له‌به‌رانبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان گله‌یی خۆیان له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، مامۆستا عه‌لیش وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه سه‌ره‌راِی هه‌بوونی گله‌ییه‌كانی ده‌شیووت" ژیان له گه‌ڕه‌كه تازه‌كان ده‌رده سه‌ریه، چونكه حكومه‌ت زۆر به دره‌نگ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابین ده‌كات"، مامۆستا عه‌لی باسی له‌وه‌ش ده‌كرد كه‌وا جگه له خزمه‌تگوزارییه‌كان خۆ ئه‌و ماڵه‌ی ئۆتۆمبیڵی نه‌بێت زۆر كێشه، بۆیه ده‌یووت" ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه تازه‌كان هێڵی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه و به ناچاری له‌گه‌لڕ گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك خۆیان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، پوره فاتیمه‌ش له‌باره‌ی نه‌بوونی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه وتی" یه‌ك به‌حاڵی خۆمان ئه‌و حاڵ نییه له‌ده‌ست نه‌بوونی قوتابخانه تێیداینه و چونكه منداڵمان له هه‌ر دوو قۆناغی بنه‌ره‌تی و ئامادیی هه‌یه به‌راستی به‌ده‌ست هاتوچۆیان مردینه"، پۆره فاتیمه وتیشی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و گه‌ڕه‌كه نییه، بۆیه به‌ناچاری ته‌كسی تایبه‌ته‌مان بۆ منداڵه‌كانمان دابین كردووه"، هه‌ر چه‌نده له ئێستادا له گه‌ڕه‌كه تازه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستكراوه به دروستكردنی قوتابخانه‌كان، به‌ڵام بۆ به دوو ساڵی تریش ئینجا قوتابی ده‌توانێت وانه‌ی تێدا بخوێنێت، بۆیه له ئێستادا خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه تازه‌كان بۆ خوێندنی منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه گه‌ڕه‌كه‌كانی تر، بۆیه جه‌وهه‌ریش وه‌ك هاوڵاتیه‌كی گه‌ڕه‌كه تازه‌كان ده‌یووت" كاكه خواخوامان بوو له ده‌ستی كرێچیه‌تی رزگارمان بێت ئێستا دیسان بوینه‌ته‌وه كرێچی ئه‌وجاره به ده‌ست دابینكردنی كرێی ته‌كس بۆ منداڵه‌كانمان تابیان نێرینه قوتابخانه‌كان"، بۆیه وتیشی" له هه‌موو دنیا حكومه‌ت به‌ر له دروستكردنی گه‌ڕه‌كی تازه هه‌موو پێداویسته‌كانیان بۆدابین ده‌كات كه له كوردستان پێچه‌وانه‌یه ".
جگه له گه‌ڕه‌كانی ژیان ویه‌كی باداوان و رۆشنبیری و هه‌ولێر نوێی، زۆرن ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه تازه دروستكراون له شاری هه‌ولێر، به‌ڵام تا ئێستا هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئۆتومبێلی وه‌ك (كیا) و (ته‌كسی) نه‌فه‌راتیان نییه، تا هاوڵاتیان بتوانن به ئاسانی بگه‌نه بازاڕه‌كان و منداڵه‌كانیان بنیرَه قوتابخانه، بۆیه باسیان له‌وه ده‌كرد كه‌ئه‌وه ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر كه چه‌ند ئۆتومبێلێكی نه‌فه‌رات بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه تازانه دابین بكات، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردی كه كوڕه گه‌نجێك بوو، ئه‌و كاته‌ی ئێمه بینیمان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی پێلاوه‌كانی بوو، هه‌ردی له‌باره‌ی نه‌بوونی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه وتی" خۆناكرێت هه‌موومان ئۆتومبێلمان هه‌بێت، كاكه وه‌ڵڵا ئه‌وه وه‌زع نییه ئێمه‌ی تێدایه ده‌بێت چه‌ند كیلومه‌ترێك به پێیان برۆین تا ده‌گه‌ینه ئه‌و شه‌قامه‌ی كه ئۆتومبێلی نه‌فه‌راتی گه‌ڕه‌كه‌كانی تر پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش له هاتنه‌وه‌شمان ده‌بێت به‌و ڕێگه‌یه دووره بچینه‌وه، چییه؟ ئه‌وه چووینه بازاڕێكمان كردووه"، ئه‌و به پێكه‌نینه‌وه وتیشی" ده‌وه‌ره خاوه‌نی 10 منداڵ به‌و ئۆتومبێلێیشت نه‌بێت و پاره‌ی كرێی ته‌كسی تایبه‌تتیشت نه‌بێت و ماڵیشت له گه‌ڕه‌كێكی تازه‌ش بێت، ئه‌وجا باژۆ لۆ به‌حری".
هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌و به‌دواچوونه‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه تازه دروست كرابوون، له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكی گه‌یاندنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك رێگاوبان و ئاوره‌ڕۆ دروستكردن بوون به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند قوتابخه‌نه‌یه‌كیش بنیات نرابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا هاوڵاتیان گله‌ییان له دره‌نگی پرۆژه‌كان و كاته‌كان هه‌بوو و به‌ڵام هیچ هۆیه‌كی گواستنه‌وه له‌و گه‌ڕه‌كانه به‌دی نه‌ده‌كرا هاوڵاتیان و قوتابیه‌كان پۆل پۆل به پێیان ده‌چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نزیك خۆیان تا به‌و ئۆتومبێلانه هاتوچۆ بكه‌ن كه له گه‌ڕه‌كانی تری نزیك خۆیان پێیدا تێده‌په‌رین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
