موزاده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون له دوای ساڵونیوێكی نێو په‌رله‌مانی كوردستان، له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتیدا، به بڕوای چاودێرانی سیاسی" هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێن ناكرێت ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ته‌ماشایان بكه‌ین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و چونكه تا چه‌ند كاران و ده‌توانن ئه‌لته‌رنایڤ بن، ئه‌وه جێگه‌ی پرسیاره".
نه‌جات ئه‌حمه‌د
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 25/7ی په‌رله‌مانی كوردستان، و پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان، هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك به‌شداریان له حكومه‌تدا نه‌كردو خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك له نێو په‌رله‌مان نمایشكرد، عه‌لی كریم سه‌رۆكی ئه‌نیستیۆتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، پێیوایه كه ئۆپۆزسیۆن" له‌دوای 25/7 له كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه وه‌ك ئۆپوزسیۆنێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی نزیكه‌ی 35 كورسی ده‌بێت، ئه‌مه به فه‌رمی له رووی یاسایه‌وه ناوی خۆیان ناوه ئۆپوزسیۆن و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشن، به‌ڵام چه‌نده ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروستن چه‌ند به فعلی توانیویانه لایه‌نێكی تر بن بۆ خه‌ڵك و به‌دیلێكی تر و پرۆسه‌یه‌كی تربن ئه‌مه قسه‌یه‌كی دیكه‌یه"، عه‌لی كه‌ریم وه‌ك چاودێرێكی سیاسی قسه‌ی بۆكردین و ووتیشی" زۆر به‌ساده‌یی ده‌كرێت بلێین له رووی ئه‌و هه‌نگاوه پراكتیكیه‌ی كه ناویانه‌و ده‌ستكه‌وتیان هه‌بوو له هه‌ڵبژاردن و داكۆكیان له پرۆژه‌كانی خۆیان كردوه ده‌كرێت به گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بڵین ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام ئایا ئۆپۆزسیۆنێكی به راستی سه‌ركه‌وتوون؟ من پێموایه له‌وه‌دا پرسیارمان هه‌یه وده‌بێت بوه‌ستین"، ئه‌و چاودێره سیاسیه ووتیشی" پێموایه ئه‌وانه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ن به‌ڵام ته‌ندروست نین، چونكه كاتێك له‌وڵاتێك هێزێك ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌ی به‌دیلی پێیه پلانی تر ده‌خاته روو له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كان قسه‌ی جدی و دوورمه‌ودایی پێیه و هه‌ستده‌كه‌ی ئه‌قلێكی تر و ئه‌خلاقێكی تره پرۆژه‌یه‌كی تر و هێزو تێزێكی تره، ئه‌وانه ئۆپۆزسیۆنن به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنێكی زۆر زۆر سه‌ره‌تاین و به‌كرده‌وه نه‌یاتوانیوه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی دوورمه‌ودا بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیسته‌می سیاسی و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان بن"، به‌ڵام رێبین ره‌سوڵ وه‌ك چاودێرێكی تری سیاسی پێیوایه كه" دیاره ئێستا له كوردستان چه‌ند كیانێكی سیاسی هه‌ن خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێنن، به‌ڵام له راستیدا ئۆپۆزسیۆن پێش ئه‌وه‌ی ناو‌و چه‌مك و زاراوه بێت ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی سیاسیه"، كه‌چی دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌یووت" خۆی ئۆپۆزسیۆن شتێكی ئاسایه‌و زۆر سه‌یر نیه، چونكه هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و له ئه‌نجامه‌كه‌شی كۆمه‌لێك خه‌ڵك ده‌نگی هێنا و ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی كه ده‌نگیان پێدراوه و هه‌ندێكیان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورسیان زۆرتر بووه‌و هه‌ندێكیشان ده‌بنه به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵات به‌هۆی به‌شداربوونیان و به‌شه‌كه‌ی تریش ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وكات ئه‌و جۆره هێزانه كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌مێننه‌وه كار له سه‌ر كه‌موكوریه‌كان ده‌كه‌ن تا له‌رێگه‌ی كه‌موكوریه‌كانیه‌وه تا له هه‌ڵبژاردنی تردا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان لێبستینه‌وه، به‌و پێیه هه‌ر یه‌ك له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌توانین به ئۆپۆزسیۆنیان هه‌ژمار بكه‌ین، به‌ڵام تا چه‌ند كاران و ده‌توانن ئه‌لته‌رناتیڤ بن ئه‌و جێگه‌ی پرسیاره"، به‌ڵام رێبین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌دات كه‌وا" هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێن ناكرێت ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ته‌ماشایان بكه‌ین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به تایبه‌تی حزبه ئیسلامیه‌كان كه له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان ده‌ناسێن و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن"، له‌باره‌ی حزبه ئیسلامیه‌كانیش ئه‌و چاودێره سیاسیه ده‌ڵێیت" حزبه ئیسلامیه‌كان هیچ كاتێك له هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆن نه‌بوونه و ناشتوانن ببنه ئۆپۆزسیۆن چونكه به‌رده‌وام مساوه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن له پێناو هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی حزبی زۆر بچووك یا ده‌ستكه‌وتی كه‌سیه‌تی زۆر بچووك، له‌به‌ر ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن هێزێكه له ده‌ره‌وه‌ی مساوه‌مه‌ی سیاسی و ته‌عبیر له ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ن كه نارازینه له‌و ده‌سه‌ڵاته و ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ مساوه‌مه‌ش بكات، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نه‌ك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێك كه‌س كه له‌ناو ئۆپۆزسیۆندا هه‌ن"، رێبین له باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت" به‌شێكی گرنگه له ئۆپۆزسیۆن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیكه له‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنێكی بێ سه‌ربه‌ره و ئۆپۆزسیۆنێكی نارێكخراوه، چونكه ستراتیژیه‌تی كاریان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن زۆر دیار نیه به پله‌ی یه‌كه‌م و ئامانجی سیاسیشیان زۆر روون نیه و ئه‌و كادیرانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی گۆڕانیش ده‌كه‌ن وه‌كو ئۆپۆزسیۆن نه‌ناسراون و وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش ده‌رناكه‌ون ئه‌وه‌ندی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌رده‌كه‌ون كه ره‌قێكیان هه‌یه به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، خۆی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی كه‌سی بێت و مه‌سه‌له‌كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه نه‌ك (حیساباتی شه‌خسی و حه‌ساده‌تی شه‌خسی) "، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا عه‌لی كه‌ریم ئاماژه به لایه‌نێكی تری ئه‌و كاریگه‌ریانه ده‌كات له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن و ده‌ڵێت" له هه‌رێمی كوردستان دۆخێك هه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی خۆی گواستۆته‌وه ناو هه‌موو حزب و كایه‌و پرۆژه‌و رێكخراوه‌كانی حزبه‌كان، بۆیه ده‌بینین كاتێك بۆچونێكی تازه‌ش دێت ماوه‌یه‌ك خۆی وه‌ك به‌دیل پێشكه‌ش ده‌كات دواتر وه‌ك ئه‌وانی تری لێدێته‌وه نابێته خه‌یارێكی تازه، بۆیه ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی كه له‌ناو یه‌كێتی و پارتی هه‌بووه به‌هه‌مان شێوه‌یه له‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كه ره‌نگده‌داته‌وه بۆ نموونه میدیای حزبی له حزبه‌كان هه‌بوو كه‌چی ئۆپۆزسیۆن هات به هه‌مان بیركردنه‌وه میدیان لای خۆیان دروستكردوه، لای پارتی و یه‌كێتی جۆرێك له زمانی توند‌و زبر هه‌بووه ئه‌و رۆشنبیریه بڵاوبۆته‌وه‌و هاتۆته نێو داموده‌زگای دیكه‌شه‌وه‌و لای ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌مه ماوه‌ته‌وه، له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وه‌ك پارتی و یه‌كێتی كێشه‌ی دیموكراسیه‌ت هه‌یه ناتواندرێت به ئاسانی سه‌ركرده‌كان گۆڕانكاریان پێبكرێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و لای ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان چ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان حزبه ئیسلامیه‌كانیش هه‌مان كێشه هه‌یه، چونكه ناتوانین بڵین دیموكراتی چه‌سپیوه له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان بۆ ئۆپوزسیۆن داده‌نێن و سه‌ركرده‌كانیان به هه‌ڵبژاردن نه‌بنه سه‌ركرده‌یان و وه‌رگرتنی بڕیاره‌كانیان به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ناروات، لای ئه‌وانیش شه‌فافی له سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌یه له پارتی و یه‌كێتی جاروبار هه‌یه، ده‌بینین لای پارتی و یه‌كێتی پرۆژه‌ی ستراتیژی نیه لای ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش نیه و پلانی دوورمه‌وداش نیه، ئه‌مانه هه‌موو خاڵی هاوبه‌شی نه‌رێنیانه بۆیه به نموونه‌ش باسمكرد، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم له كوردستان براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆنن به‌ڵام نه‌بوونه به‌دیلێكی جیاواز‌و هه‌لێكی تر بۆ خه‌ڵكی كوردستان تا میلله‌ت ژیانی تازه‌و سیسته‌م و حكومه‌ت نوێیان له‌سه‌ر بنیات بنی، به‌ڵكو بۆ پارتی و یه‌كێتی ته‌نیا ئه‌وانه ئۆپۆزسیۆنن، واته به‌داوای لێبوردنه‌وه ده‌ڵێم ئۆپۆزسیۆن وه‌كو پارتی و یه‌كێتی نه‌یانتوانیوه جیاببنه‌وه‌و لایه‌نێك پێشكه‌ش بكه‌ن له‌و لایه‌نه خراپانه رزگاریان بێت كه پارتی و یه‌كێتی كاتی خۆی پێیانه‌وه ناڵانده‌وه ".
له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌و پاشكۆی ئۆپۆزیسۆنیش عه‌لی كه‌ریم ده‌ڵی" كاتی تۆ بڵێیت پاشكۆی ئۆپۆزشیۆن ده‌بێت ئه‌وانه پاشكۆی شوێنێكی تریش بن، ده‌كرێت ئۆپۆزسیۆنێك هه‌بێت پاشكۆی ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام پێموایه قسه ئه‌وه نیه ئه‌وان پاشكۆی ده‌سه‌ڵات بن یان شوێنێكی تر بن بابه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌وانه نه‌بوونه‌ته هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و به خه‌ڵكی كوردستان بلێین ئه‌و پلانمانه بۆ 10-15 سالێكی تره ئه‌و كاركردنمانه له‌و بوارانه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌بینین گلیه‌ییان له كه‌سه‌كان هه‌یه بۆ نموونه له بارزانی و تاڵه‌بانی گلیه‌ییان هه‌یه له په‌رله‌مان هه‌یه واته نه‌یاتوانیوه‌و پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیان هه‌بێت بۆ گۆرینی سیسته‌م ئه‌وانه ته‌نیا پێشنیاری مه‌تاتی و پلاستیكیین كه زۆرجار نازاندرێت چۆن جێبه‌جَی بكرێت، زۆرجار وا هه‌ست ده‌كه‌ین به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه قسه‌ی ئۆپۆزسیونانه ده‌كات نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌و پرۆژه‌و به‌دیلی جوانتریان پێبێت تا خه‌ڵكی كوردستان سه‌رسام بكات بۆ پرۆژه‌ی ستراتیژی دوورمه‌ودا به بیری جوان كه ده‌توانێت خزمه‌تیان بكات، زۆرجار ده‌بینین براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن قسه‌ی مه‌تاتیان هه‌بووه نه‌یانتونیه‌وه ببنه لایه‌نێكی تر بۆ خه‌ڵكی كوردستان"،
رێبین ره‌سولیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا ده‌سه‌ڵات ئاماده بوو مساوه‌مه له‌سه‌ر هه‌ندێك شت بكات له‌به‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت قبوڵی بكات، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین جۆرێكه له كاردانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به‌رانبه‌ر به هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سی نێو ده‌سه‌ڵات، بۆیه گۆڕان ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش بێت ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنێكی نارێكخراوه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن لاوازن له ئه‌دای نوێنه‌رایه‌تی و نه‌یانتوانیوه رۆلی راسته‌قینه ئۆپۆزسیۆن ببینن له به‌دیهێنانی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت كه ده‌بوایه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌ی ئۆپۆزسیۆن به ده‌ستی بهێنن"، رێبین ووتیشی" حزبه ئیسلامیه‌كان نابنه پاشكۆی ئۆپۆزسیۆن به‌ڵكو ئه‌وان پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتن، هێزه ئیسلامیه‌كان له كوردستان له پێناو هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا جۆرێك له ناوه‌ندێتی ده‌گرن كه هه‌م له نێوان ده‌سه‌ڵات بن هه‌میش له‌لای ئۆپۆزسیۆن بن له‌كاتێكدا زانیان ده‌سه‌ڵات به‌هێزه ده‌چنه لای بۆ نموونه له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكاره‌كان خۆیان به ئۆپۆزسیۆن نازانن خۆیان پێ به‌شێكه له ده‌سه‌ڵات و دوای هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی، له هه‌ندێك لایه‌نیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان ده‌ناسێنن چونكه ده‌ترسێن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، چونكه كاتێك گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسێۆنێك ده‌ركه‌وت ئیسلامیه‌كان هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و جه‌ماوه‌ری كه ده‌نگیان به‌وان دابوو كه ئیسلامیش نه‌بوو خه‌ڵكی تری تووره‌ده‌كرد ئه‌مجاره ده‌نگیان به‌وانه‌دا، ئه‌مجاره پێویست نه‌بوون ده‌نگیان پێبده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلامیه‌كان جۆرێك له نا ته‌ره‌دودیان پێوه دیاره له بۆچوونه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن بڕیاری یه‌كلایه‌نه بده‌ن، ئه‌وكاته ئیسلامیه‌كان موسداقیه‌تیان شكا له ئاستی ده‌نگه‌كان له كوردستان، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوو‌و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان مساوه‌مه‌یان كرد له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور كاتێك ئه‌وان خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌دا كه‌چی سه‌بقه‌یه‌كی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتدا به‌ستبوو تا ده‌ستووره‌كه تێپه‌رێنن له په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه موسداقیه‌تی ئۆپۆزسیۆن له‌و پرۆسانه ده‌رده‌كه‌وێت چونكه ئه‌وانه پرۆژه‌ی چاره‌نووس سازن، به‌ڵام ئه‌وان رازیبوون به تێپه‌راندنی ئه‌و جۆره ده‌ستووری به‌رانبه‌ر به هه‌ندێك شت كه له رووی ئایدۆلۆژی و سیاسییه‌وه بۆخۆیان وه‌ك ده‌ستكه‌وت سه‌یریان ده‌كرد كه‌چی ئه‌وانه له رووی جه‌ماوه‌ریه‌وه زه‌ره‌رێكی گه‌وریان له بزووتنه‌وه‌وی ئۆپۆزسیۆندا".
دكتۆر كامه‌رانیش ده‌لێت" ئۆپۆزسیۆن مانای وا نیه كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هاورا نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش به‌ره‌وپێشبردنی بزاڤی كوردستانه، مانای واش نیه ئۆپۆزسیۆن دژی هه‌موو كاره‌كانی ده‌سه‌ڵات بێت له هه‌ندێك شت كۆكن له هه‌ندێكیشیان كۆك نین له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵی كۆك نین ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن كاری باشتریان له‌سه‌ر بكات، ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد یه‌كده‌گرنه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له هه‌ندێك جۆره كاركردنی حكومه‌ت جیاواز بیر بكه‌نه‌وه له‌وانه‌یه ئۆپۆزسیۆن جۆرێك به‌رنامه‌ی هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش جۆرێكی تر و بۆیه ئه‌وكات له رێگه‌ی پیشاندانی كه‌موكوریه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنی ئاینده به پێی ئه‌و به‌رنامه‌و پرگرامه‌ی هه‌یانه ده‌نگی زیاتر بێنن، بۆیه له كوردستان خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌ماشای پێكهاته‌و سیاسی له كوردستان ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بێت ده‌بێت تا سه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌وه‌ی تریش دژی ده‌سه‌ڵات و له 100% ئۆپۆزسیۆن بێت".
له‌باره‌ی موزایه‌ده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوونیش عه‌لی كه‌ریم پێی وابوو كه" یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ مه‌رج نیه هه‌رده‌م له گۆڕان خیتابیان یه‌ك بێت"، بۆیه وتیشی" ئه‌وه هه‌قیقه‌تێكه به‌ڵام پێشم وانیه كه هه‌موو جارێك هه‌ر وا بێت، كه ئۆپۆزسیۆنه هه‌قیقه‌ته‌كه به ژماره دیاری ده‌كرێت، به ده‌نگی جه‌ماوه‌ری دیاری ده‌كرێت دیاری قه‌باره و قورسایی گۆڕان جیاوازه له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، چونكه ژماره‌ی كورسیه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت راسته بڕیاری خۆیان لای خۆیانه به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مووجار یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ له گۆڕان بن زۆرجار خیتابیشان جیاوازبووه، ده‌بینین براده‌رانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو موراعاتی زیاتری ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن تا براده‌رانی گۆڕان، ئه‌مه‌ش گرنگ نیه چونكه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی باشیان هه‌بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ره‌واكه‌ی و ماف و ئازادییه‌كانی ئیتر ده‌سه‌ڵات یا ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌ش بكات گرنگ نیه"، دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌روه‌ها وتی" كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریان له پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌كردوه كه‌واته ئه‌وانیش وه‌ك گۆڕان بوونه‌ته ئۆپۆزسیۆن ئه‌وا تا پێش 25/7 له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بوونه، به‌ڵام ئێستا به‌شداریان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌كردوه و به‌ڵام چه‌نده‌ش ئۆپۆزسیۆنن ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره؟ راسته ئه‌وانیش مافی خۆیانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بن و هه‌ندێك ده‌سه‌كه‌وتیان هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش دواجار حزب و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌نستیوتی كورد بۆ مافه‌كانی مرۆڤ عه‌لی كه‌ریم باسی له لایه‌نێكی تری ئه‌و واقعه‌ی نێو هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، وتی" براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت شێوازی هاوبه‌ش به رێگه‌ی دیموكراسی بدۆزنه‌وه‌و بلێین ئێمه جیاوازیه‌كانمان ده‌پاریزێن و ئه‌و پاراستنه جیاوازیانه وامان لێده‌كات له‌سه‌ر هه‌ندێك به‌رگی ستراتیژی تۆكمه رێكبكه‌وین له‌وانه بیناكردنه‌وه پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر چه‌مكی دیموكراتیه‌كی راسته‌قینه كار بكه‌ن "، رێبین ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه" گۆڕان وه‌ك كیانی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان ده‌كه‌ن ئه‌وانه نه‌یانتوانیوه رۆلی ئۆپۆزسیۆن ببینن، ئه‌وانه له‌سه‌ر هه‌ندێك هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سیی و حزبی و ئایدۆلۆژی زۆر ته‌سك دوور له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌نانه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕانیش وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بڕیار ده‌ده‌ن"، رێبین ووتیشی"بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێو فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژیت، چونكه كاتی گۆڕان له یه‌كێتی جیابوویه‌وه به‌شێكی زۆری له‌و نه‌خۆشیانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه نێو گۆڕان و نه‌یتوانی خۆی له‌و نه‌خۆشیانه‌ی نێو یه‌كێتی پاكبكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه له‌نێو یه‌كێتی هه‌بوو به هه‌مان میكانیزم به هه‌مان ئه‌جنداوه هاتۆته نێو گۆڕان، كاتێك ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی دێته پشت بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی كه دژ به كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان كاریان ده‌كرد دژی پارتی وه‌ساته‌وه، به‌ڵام كاتی كه پارتی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌رچوو ده‌بینین وا خۆی پیشاندا كه ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوره‌یه نیه‌و گۆڕان كشایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێك له نا رێكخستن و فه‌وزا له ئاراسته‌كردن له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه كه من ئه‌و حاله‌ته به ئاسایی نابینم به‌ڵام گۆڕانیش به‌شێكه له واقعی كوردی".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره 183 گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
