حزبه توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیسته كوردستانیه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنیان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لیسته‌كان ته‌نیا له‌كاتی بانگێشه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كان نه‌ته‌وه‌ی توركمانیان له‌بیره‌و وه‌ك رێكلامێك به‌كاریان ده‌هێنن، وه‌ك سه‌ركرده‌ی حزبه توركمانه‌كانش ئاماژه‌یان پێدا" تا ئێستا له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هیچ بۆ توركمانه‌كان نه‌كراوه له‌وه‌ی كه پێشتر هه‌بووه"، له به‌رامبه‌ریشدا عارف قوربانی نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" ده‌بوو بارزانی پێشنیاری بكردبایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان جێگر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بده‌ین به‌و پێكهاتانه، به‌و جۆره چاوی میدیا‌و ناوه‌نده گرنگه‌كان و رای گشتی جیهانمان ده‌هێنایه سه‌ر كوردستان ".
نه‌جات ئه‌حمه‌د
توركمان ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كان
سه‌ركرده توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه لیسته كوردییه‌كان ته‌نیا توركمانه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنن، له‌مباره‌وه دڵشاد چاوه‌شلی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان باسی له‌وه ده‌كرد كه‌وا " لیسته‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌موو داوایه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌كرد له‌وانه‌ش توركمانه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌كانیان و ده‌سته‌به‌ركردنیان، به‌ڵام ئه‌و لیستانه ته‌نیا ئه‌و قسانه‌یان وه‌ك رێكلامێك بۆخۆیان ده‌كرد و تا ئێستاش كاریان به به‌ڵێنه‌كانیان نه‌كردوه‌و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئێستا له په‌رله‌ماندان و بوونه‌ته خاوه‌نی كورسیه‌كان"، چاوه‌شلی وتیشی" ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تا ئێستا له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هیچ بۆ توركمانه‌كان نه‌كراوه له‌وه‌ی كه پێشتر هه‌بووه"، به‌ڵام عه‌بدولقادر بارزگان سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵی " له به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌مووانه، بۆیه بۆ ئاشووریه‌ك و توركمانێك وه‌كو یه‌كه، پێشموایه مافی توركمانه‌كانیش له زۆربه‌ی رووه‌كانه‌وه‌ش دابینكراوه ئه‌وه‌تا توركمان ته‌له‌فزیۆنی هه‌یه توركمان په‌روه‌رده‌و و رۆژنامه‌ی هه‌یه به گوێره‌ی ژماره‌ی توركمان هه‌بوونی هه‌موو ئه‌ومافانه كه‌م نییه بۆ توركمانه‌كان دواتر له هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌موو تاكێك وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت نه‌وتراوه ئه‌مه‌یه مافی كورد‌و ئه‌مه‌یه مافی توركمان و كلدۆو ئاشوریه‌ك دواتر وه‌ك ده‌بینین له رووی خێزانیه‌وه توركمان و كورده‌كانیش تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بووینه و جیاوازی نییه"، هه‌روه‌ها بازرگان وتیشی" هه‌ر لیستێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌كاتی هه‌ڵبژانه‌كان رێكلام بۆخۆی بكات و هیچ زه‌ریبه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه و هه‌موو به‌ڵێنه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه"، كه‌چی سامی شه‌به‌ك سه‌رۆكی حزبی لیبڕاڵی توركمانی ده‌یووت" له هه‌ڵبژارنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لیسته‌كان بۆ ئه‌وه بوو كه هێزی خۆی له گۆڕه‌پانه‌كه پیشان بدات و ئه‌و به‌لێنانه‌ی كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كان ده‌درێته ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه جێبه‌جی ناكه‌ن"، سامی شه‌به‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه" كاتی خۆشی حزبه كوردییه‌كانمان ئاگادار كردوه كه به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه له توركیا كۆبونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی یه‌كتر، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست حزبه كورده‌كان به ده‌نگ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێمه نه‌هاتن هه‌ر كه‌سه به‌جیا كاریان كرد، بۆیه به‌و شێوه‌یه شكایه‌وه".
توركمانه‌كان: گۆران كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانمان ده‌كه‌ن
سامی شه‌به‌ك سه‌رۆكی حزبی لیبڕاڵی توركمانی باس له‌وه‌ده‌كات كه" لیسته‌كان به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانیان له په‌رله‌مان كار ده‌كات، ئێستا لیستی گۆڕان له په‌رله‌مان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانمان كه‌مبكاته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان بهاتبونایه پارێزگاریان له ئێمه‌ی حزبه توركمانه‌كان بكردبووایه، خۆ مووچه‌ی هه‌موو حزبه توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبكرێته‌وه به‌قه‌د یه‌ك مووچه‌ی حزبه كوردیه‌كان وه‌رناگرن"، دڵشاد چاوه‌شلیش ده‌ڵی" ئه‌وه‌ی كه ده‌مانبیست له به‌رنامه‌ی كاری خۆیان ئاماژه‌یان به گرنگی دان به نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌دات تا ئێستا هیچ كاری پێنه‌كراوه‌و هیچ دیارنیه كار بكه‌ن ئه‌وان ئێستا به شتی تره‌وه خۆیان خه‌ریك كردوه‌و به‌لێن ده‌ده‌ن جێبه‌جی ناكه‌ن له ئێستادا خه‌ڵك چاوی كراوه‌یه هه‌موو شت حساباتی بۆ ده‌كرێت ئایا ئه‌وانه‌ی به‌لێنمان پێده‌ده‌ن و دواتر جێبه‌جێ ناكه‌ن ئێمه‌ش جارێكی متمانه‌یان پێناكه‌ین".
توركمانه‌كان و موبارده‌كه‌ی بارزانی
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیه‌ی له خواروی عێراق دژ به مه‌سیحیه‌كانی عێراق ئه‌نجامدرا روویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارامی عیرَاق هانایان بۆ هێناوه، به‌وهۆیه‌وشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له موباده‌ره‌یه‌كی تازه باسی كردوه كه‌وا یه‌كێك له پۆسته سیادیه‌كانی وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بدرێت به نه‌ته‌وه‌كانی مه‌سیحیه‌كان و توركمانه‌كانی عێراق، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بدولقادر بارزگان سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان له هه‌رێمی كوردستان باسی ده‌كرد" موبارده‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌نگاوێكی زۆر باشه، به‌ڵام هه‌قیشه ئه‌مه له‌نێو هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوی بۆ بندرێت"، سامی شه‌به‌كی سه‌رۆكی حزبی لیبڕاڵی توركمانیش به‌هه‌مان شێوه باسی ده‌كرد كه" ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه ئه‌و موباره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له كوردستانیش جێبه‌جێبكرێت ئه‌گه‌ر ئێمه له‌عێراق سێیه‌م نه‌ته‌وه بین خۆ له هه‌رێمی كوردستان دووه‌م نه‌ته‌وه‌ین تا ئێستا هیچ مه‌ركه‌زێكی گرنگ نه له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به توركمانه‌كان نه‌دراوه"، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش له‌باره‌ی موبارده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، عارف قوربانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ له وتارێكدا كه له ژماره 1355ی رۆژنامه‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی "موبارده‌كه‌ی دووه‌می بارزانی به‌وه‌ی كه مه‌سیحیه‌ك و توركمانێك بكرێت به جێگری سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، پێویست بوو له‌و ئان و ساته‌دا كه جیهان چاوی بڕیووه‌ته ئه‌و ڕه‌شه‌كوژه‌ییه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌سیحیه‌كان ده‌كرێت، ده‌بوو بارزانی پێشنیاری بكردبایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان جێگر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بده‌ین به‌و پێكهاتانه، به‌وجۆره چاوی میدیا‌و ناونده گرنگه‌كان و رای گشتی جیهانمان ده‌هێنایه سه‌ر كوردستان و ئه‌وه ئێمه‌ین و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌یه جێگه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانی تیاده‌بێته‌وه و ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ده‌بێته شوێنی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌یی هه‌موو جیاوازه‌كان " قوربانی هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی" به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوا رۆژی ناوچه كوردوستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت كه ئاسانتر بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌لایه‌ك به‌هۆی دروستبوونی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له‌وه‌ی توركمان و مه‌سیحیه‌كان بكه‌ونه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی كوردانه‌وه و له ئاستی ناوه‌خۆیدا به‌وه‌ی مه‌سیحی و توركمانیش ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست ده‌بێت و دڵنیایی ئه‌وه وه‌رده‌گرن كه داهاتوویان له‌گه‌ڵ كورد دایه و ژیان و به‌خته‌وه‌ریان به‌ستراوه‌ته به هه‌رێمی كوردستانه‌وه" له كۆتایشدا باسی له‌وه كردوه كه" ده‌بێته شانازیه‌كی گه‌وره‌ش بۆ كورد كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌شدارن له به‌رێوه‌بردنی وڵات و ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و ئاوه‌دانیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
