دوای زیاتر له هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق، سه‌رئه‌نجام سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك و له دووه‌م دانیشتنی خۆیدا به رێكه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ئوسامه نوجه‌یفی كرایه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌م وتاریدا جارێكی تر "لایه‌نه‌كانی تووشی شۆك كرد"، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی" له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لیسته‌كان نیگه‌رانی له به‌رانبه‌ر وتاره‌كه‌ی بیندرا بۆ رۆژی دواتر ئوسامه په‌شیمانی پێوه دیاره و له ئێستادا نه‌رمی ده‌نوێنی"، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وا ده‌یگۆرین".
نه‌جات ئه‌حمه‌د
دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا، دوای زیاتر له هه‌شت مانگ سه‌ركرده عێراقیه‌كان گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك، تا جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمار‌و نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئوسامه نوجه‌یفیش وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لاویش وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی و ستراتیژی عێراق كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانی نازاندرێت و بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی عێراق دیاری بكرێت، له‌یه‌كه‌م دانیشتنی خۆشی‌دا ئوسامی نوجه‌یفی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریكراو له یه‌كه‌م وتاری ده‌ستپێكیشیدا كه له هۆلی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شی كرد، هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كانی تووشی شۆككرد، له‌مباره‌یه‌وه ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكدا وتی" وتاره‌كه‌ی ئوسامه نوجه‌یفی بۆ ده‌نگده‌رانی لیستی عیرَاقیه بوو نه‌ك بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، چونكه ده‌نگده‌رانی لیستی عێراقیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌نگیان به سوسامه‌و لیستی عێراقیه داوه، وتاره‌كه‌ش نه‌ك بۆ كورد ته‌نانه‌ش بۆ شیعه‌كانیش جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به كوده‌تایه‌ك بهاتبوایه سه‌ر حكوم به‌و جۆره وتاری نه‌ده‌خوێنده‌وه‌و جۆرێك له نه‌رمی ده‌نواند تا سه‌ره‌نجی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌لای خۆیدا رابكێشی، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئوسامه وتارێكی زۆر توند‌و هه‌ڵچونی پێوه‌دیار بوو"، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵوێستی رابردووه ئوسامه نوجه‌یفی ده‌بیندرا هه‌رده‌م دژی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی كورد كاری كردوه، بۆیه ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باسی له‌وه كرد كه‌وا "وتاره‌كه‌ی ئوسامه نوجه‌یفی كه له په‌رله‌مان پێشكه‌شی كرد ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ربڕینی سیاسه‌تی خۆی و لیستی عێراقیه بوو ئه‌وه‌نده ده‌ربڕینی سیاسه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌بوو"، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه حاكم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌یووت" به‌و شێوه‌یه نابێت چونكه نه‌ك ئوسامه نوجه‌یفی ئێستا لیستی عێراقیه‌ش به‌و شێوه‌یه هێزی نه‌ماوه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باس لێوه‌ده‌كه‌ن ئێستا ئوسامه نوجه‌یفی په‌شیمانبوونه‌وه له وتاره‌كه‌ی ده‌بیندرێت، به‌ڵام ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێَت " گرنگه ئه‌و پیاوه له‌مه‌ودوا بزانین چۆن كارده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ئه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و پێویستیشه سیاسه‌تی پێشتری بگۆرێت كه هه‌یبوو، چونكه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی خۆی نه‌گۆرێت ئه‌وا ده‌گۆردرێت، مه‌به‌ستم ئه‌گه‌ر خۆی نه‌گۆرێت وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌بیندرێت ئه‌وا ده‌گۆردرێت"، ئارێز وتیشی" هه‌رچه‌نده له رۆژی دواتر له لێدوانه‌كانی له قسه‌كانی په‌شیمانێیه‌كی پێوه دیار بوو، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئوسامه دوو رێگه‌ی له پێشه ئه‌گه‌ر به رێبازی تایبه‌تی خۆی كار بكات ئه‌وا ته‌ئكید سه‌ركه‌وتوو نابێت ناتوانێت به‌رده‌م بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بێلایه‌ن و سیاسیه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی عێراقی هه‌موو كار پێبكات ئه‌وا جیاوازتر ده‌بێت، هه‌رچه‌ند له ئێستادا له‌سه‌ره‌تای رێگاكه‌دایه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌و وتاره‌ی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كیش وتارێكی باش نه‌بوو "، دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش پێیوایه كه" هه‌رچه‌ند وتاره‌كه‌ی ده‌ستپێكی ئوسامه نوجه‌یفی توندبوو، به‌ڵام رۆژی شه‌ممه هاته‌وه له قسه‌كانی په‌شیمانی پێوه دیار بوو، بۆیه چاوه‌روانده‌كرێت له‌كاره‌كانی ئاینده‌ی بزانین ئه‌و پیاوه چۆن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باشتر بوو ئه‌توانێت سه‌ربه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ریش باشتریش نه‌بوو ئه‌وا بێگومان فاشیل ده‌بێت"، دكتۆر مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدات كه" خۆی ئوسامه به پێی رێكه‌وتنێك هاتووه، ئیتر ئه‌وه ده‌مێنێت بزانین ئوسامه له ئاست به‌رپرسیاره‌ته‌كه‌ی ده‌بێت بێگومان بۆ ئه‌مه پێویستمان به‌كات ده‌بێت تابزانین له ئاینده چۆن ده‌بێت، چونكه ئێستا ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌موو لایه‌ك بێت، به‌ڵكو بتوانێت خۆی بگۆرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به شێوه خۆی بمێنێته‌وه نه‌ك له‌گه‌ڵ كورد له‌گه‌ڵ شیعه‌ش سه‌رناكه‌وێت، لێشی بێده‌نگ نابین"، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئوسامه جه‌میل باسی لێوه ده‌كرد كه‌وا" ئوسامه نوجه‌یفی هه‌ڵوێستی گۆراوه‌و جۆرێك له پشیمانبوونه‌وه‌ی پێوه دیاره، به تایبه‌تی له دانیشتنه‌كانی دواتر وتی به‌ر له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه چه‌ند ووته‌یه‌كم هه‌یه له ووته‌كانیش جگه له باسكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له وتاره‌ی یه‌كه‌می باس نه‌كردبوو باسی كرد‌و جۆرێك له په‌شیمانبوونه‌وه‌ش پێوه دیاربوو"، هه‌رچه‌نده حاكم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆران باس له‌وه ده‌كات" نه‌ك ئوسامه نوجه‌یفی ئێستا لیستی عێراقیه‌ش به‌و شێوه‌یه هێزی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی له ئێستا له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بیندێت ئه‌وان بوونه‌ته كه‌مینه و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌وانی تر ده‌وره دراون"، ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆران پێشی وابوو" جاری پێشوو كورد وای لێ‌كرد لیستی عێراقیه به‌وجۆره ده‌نگه‌كانی بهێنێت، بۆیه پێموایه ئه‌مجاره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نابێت، ئوسامه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆرێت".
به‌ڵام ئارێزعه‌بدولڵا ئاماژه‌ی به‌وده‌دا كه" له یه‌كێك له بڕگه‌كانی وتاره‌كه‌ی ئوسامه ده‌ستوری عێراقی بێبایه‌خ كرد، به هه‌موو مادده‌و بڕگه‌كانیه‌وه‌و به هه‌موو هاوپه‌یمانیه‌كانیه‌وه‌و هه‌موو كاره‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌نگاوه‌كانیش به بێبایه‌خ وه‌سفكرد، ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ته‌نانه‌ت له‌به‌رانبه‌ر شیعه‌كانیش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكاو عێراق هه‌نگاویان بۆ نابوو هه‌مووی بێبایه‌خ كرد، له‌به‌ر ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی وتاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنیشه، له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌و پێویسته ده‌ربرینی سیاسه‌تی هاوپه‌مانیه‌تی كوتله سیاسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بێت"، ئوسامه جه‌میلیش وتی" له ئێستادا به ته‌واوی كۆنترۆلی په‌رله‌مانی كردوه به یه‌كسانی گوێ له هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌گرێت، راسته دوای چه‌ند دانیشتنێك ئوسامه گۆرانێكی زۆری به‌سه‌ر داهاتووه، به‌ڵام ئایا ئه‌و گۆرانكاریه له بنه‌ره‌تدا گۆراوه یان جۆرێكه له سیاسه‌تی ئه‌و پیاوه، ئاینده‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه به تایبه‌تی له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندو مه‌سه‌له‌ی شیعه و سووننه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ستراتیژی سه‌رۆكی وه‌زیران له‌وێدا ئه‌و پیاوه به‌دیار ده‌كه‌وێت بزانین سیاسه‌ت ده‌كات یان گۆراوه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بمێنیته‌وه نه‌ك كورد هاوپه‌یمانی نیشتمانیش لێی بێده‌نگ نابێت".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره 182 گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
