سوپاس بۆ خوا پاش سی ساڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئحمێكی كرد بۆ به‌رده‌ڕه‌ش، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌شیش خه‌ریكه ئحمێكی تر له دوای ئه‌و ده‌كات.هه‌رچه‌نده كه ئێمه له سالی 2011 ده‌ین ئێستا وه‌لی وا بڕیاره له‌سه‌ر بوودجه‌ی سالی رابردوو به بڕی (3) ملیار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه‌وه ئه‌نجام بدرێت.سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش وه‌ك من زانیومه بریتیه له كۆنكریت كردنی كۆچه‌و كۆلانه‌كانی هه‌ردوو تاخی (خێله‌كی و شۆڕش) له دوای ئه‌ویش وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ كردووه نۆره‌ی تاخه‌كانی (شه‌هیدانی نوی، خه‌بات، كوردستان) كه له قۆناخی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات.بۆ پرۆژه‌كانی تریش هه‌دیه‌ته‌ن ئه‌لفاتیحه!!!
كاتێك كه زانیم شاره‌وانی هه‌ندێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه زۆر دلم خۆش بوو.گوتم ئیدی كار وه‌كو جاران نه‌ما، ده‌رگای خزمه‌تكردن كرایه‌وه، ئه‌ز چ بزانم كه ئه‌و هه‌موو پرۆژانه له‌سه‌ر بوودجه‌ی سالی رابردووه.ئه‌ز به دووری ناگرم كه له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌و ساله‌ی كه ئێستاكه تێیداینه دووباره وه‌كو سالانی پێشوو به‌رده‌ڕه‌ش بی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بمێنێته‌وه.ئینجا له سه‌ره‌تایی سالی 2012 بڕه پاره‌یه‌كی تر ته‌رخان بكه‌نه‌وه و بلێن ئه‌وه به‌شه بوودجه‌ی سالی رابردووه واته 2011 یه.ئه‌م كارانه‌ی شاره‌وانی وه‌كو ئه‌وه‌یه كه بیه‌وێت رابردووی خۆی پاك بكاته‌وه.وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ر له ئێستاكه‌وه كه سه‌ره‌تایی ساله به هاولاتیانی زۆرێك له تاخه‌كانی وه‌كو 730 و به‌رده‌ڕه‌شی بچووك و چه‌ند تاخێكی تریان گوت كه بۆ ئه‌و ساله‌ش خۆتان كڕ كه‌ن ئه‌مسالیش پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ئێوه نیه.ئه‌و بڕه پاره‌ی كه ئێستاكه بۆ به‌رده‌ڕه‌ش ته‌رخان كراوه كه 3 ملیار به ته‌نها به‌شی پرۆژه‌ی دروست كردنی شه‌قام و كۆچه كۆلانه‌كانی تاخی 730 ناكات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و تاخه به ته‌واوه‌تی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ببرێت.ئه‌و بڕه پاره‌یه هیچ له ئاست پێداویستی نیه بۆ به‌رده‌ڕه‌ش.من پێم باشه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌رده‌ڕِه‌ش به راستگۆیانه به خه‌لكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش بلێت كه ئایا هیچی له هه‌گبه دایه بۆ ئه‌مساله؟ یاخوود بوودجه‌ی ئه‌مساله‌ش 3 ملیاره و ئه‌ویش له سالێكی تر سه‌رف ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
