زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو كاتێك روو به‌رووی ئه‌و جۆره پرسیاره بوومه، كه‌وا بۆكی ده‌نووسم؟ به‌ر له‌وه‌ی وه‌لامی قسه‌كانی ئه‌و هاوڕێیه‌م بده‌مه‌وه، له پێشه‌كیه‌كه‌ی گوتی ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه به‌رژوه‌ندیه‌كی تایبه‌تی خۆت له رێگای ئه‌و نووسینانه‌ته‌وه بكه‌یت ئه‌وه زۆر هه‌له‌یت، چونكه كاره‌كانی تۆ هه‌میشه ره‌خنه گرتنه. هه‌رده‌م له رێگای زۆرێك له نووسینه‌كانته‌وه دلی به‌رپرسانت له خۆت ره‌نجاندووه. ئاخر تۆ دلی به‌رپرسان له خۆت ده ره‌نجێنی تاكو ئێستاكه له خۆت پرسیه‌وه كه بۆكی ئه‌م كارانه ده‌كه‌یت. ئه‌ری خه‌لكی به‌رده‌ڕه‌ش به هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی تۆ وه ده‌زانن كه تۆ بۆیان له به‌رپرسان ده‌گری؟ ئه‌ری تاكو ئێستاكه هیچێك له‌و خه‌لكه‌ی كه هه‌میشه خۆت كردۆته هێزێكی به‌رگری بۆیان، تاكو ئێستاكه ئه‌وانیش وه‌ك تۆ به‌رگریان له تۆ كردووه؟ ئه‌ری تا چه‌ند له‌و خه‌لكه وه‌ك پێزانینێك سوپاش گوزاری تۆیان كردووه؟ له راستیدا ئه‌و قسه و پرسیارانه‌ی ئه‌و هاوڕییه‌م بوونه جێگای پرسیار و بیر كردنه‌وه‌ی قوولی منیش. به‌لام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و كاته هه‌ندێك وه‌لامی تایبه‌تیم پێی دایه‌وه. ئاخر ئه‌و نازانێت كه له‌ژێر دروشمێكی خۆمدا، هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه به‌نێو مێشكمه‌وه هاتوو چۆی ده‌كرد بۆمن گرنگ نه‌بوو. به‌لای منه‌وه ویژدان گرنگترین شته بۆ مرۆڤ. خۆ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته خه‌لكی به‌رده‌ڕه‌ش به تێكرا دژایه‌تیشم بكه‌ن بۆ نووسینه‌كانم من ویژدانی خۆم و پیشه‌كه‌ی خۆم كه رۆژنامه‌گه‌ریه به‌لاوه گرنگه. خۆشبه‌ختانه له ئه‌خلاقیاتی كاری رۆژنامه‌نووسیه‌وه فێری ئه‌وه نه‌بوویمه كه بۆ رازی كردنی دلی به‌رپرس و كه‌سانێك كار بكه‌م، به‌لكو به‌پێچه‌وانه‌وه من پێم وابێت، ده‌بێت بۆ ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ی هاولاتیان و گه‌یاندنی كه‌موكوڕیه‌كان بۆ ده‌سه‌لات كار بكه‌ین. ئه‌مڕۆ بواری كاری رۆژنامه‌نووسی تاكه فاكته‌ره بۆ وه‌دی هێنانی گۆڕانكاریه‌كان و هۆشیار كردنه‌وه‌ی جڤاك، به‌لام بۆ سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بێت دووباره بیر له ویژدان بكه‌ینه‌وه. بۆ وه‌لامی پرسیاری ئه‌و هاوڕێ یه‌شم هه‌ر ده‌لێم ویژدان. من بۆ ویژدان ده‌نووسم، به ویژدان ده‌ژیم، ده‌خوازم به ویژدانیش بمرم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
