ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی بوومایه هه‌ر ئێستا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆم ده‌نووسی به‌لام خۆشبه‌ختانه كه نیمه. بۆیه وه‌ك پێشنیارێك بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌لێم كه پێم باشه و بۆ خۆشت باشتره، كه له ئه‌مڕۆ به دواوه ده‌ست له كار بكێشیته‌وه. ئاشكرایه كه پێمان نایه نێو ده‌ستپێكی سالێكی نوێوه‌و ماوه‌ی دووسالی رێكه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش نه‌یتوانی یه‌ك تاقه پرۆژه‌ش پێشكه‌ش به شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش بكات. جا كاتێك من ئه‌و پێشنیاره به ئێوه‌ی به‌رێز ده‌ده‌م هۆكاره‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تۆ هیچت بۆ به‌رده‌ڕه‌ش نه‌كردووه، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم ماسته‌ر پلانێكی باشتان رێكخست به‌شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی سه‌رده‌میانه‌ی زۆر جوان و هه‌موو ته‌نزیمی شارۆچكه كه‌شتان رێكخست، وه‌لی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌بوو كه كار به‌و پلانه‌وه بكه‌ن و پرۆژه بۆ به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجام بده‌ن. به‌هۆی ئه‌و هۆكاره‌وه داوای نووسینی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ت لی ده‌كه‌م. ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تۆ وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆمبێكه بۆ نێو چاوی حكومه‌ت له بواری خزمه‌تكردن به به‌رده‌ڕه‌شه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌لوێستێكی زۆر جوانه له به‌رامبه‌ر هه‌موو خه‌لكی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و دڵنیام ئه‌مه وا ده‌كات كه یه‌كه‌م كه‌س من شانازیت پێوه بكه‌م. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ر به‌خۆشت به‌هۆی هاتنی سالی نوی و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان شانسی نه‌مانت له‌و پۆسته نزیك بووته‌وه. من دڵنیام به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆتان ناوی خۆتان له مێژوو تۆمار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر دا نه نانی بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆت، بۆ خزمه‌تكرنی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستان له كار كێشاوه‌ته‌وه. شتێكی كه‌م نیه كه ماوه‌ی دووسالی رێك شاره‌وانی شارۆچكه‌یه‌ك توانای ئه‌نجام نه‌دانی پرۆژه‌یه‌كی نه‌بێت، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی تۆ تیرێكه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی چاوێك به خه‌لك و هه‌ژارانی به‌رده‌ڕه‌ش بخشێننه‌وه‌و ئیدی له‌مه‌و دوا به‌رده‌ڕه‌شیش حیسابی شارۆچكه‌یه‌كی بۆ بكرێت. به دڵنیاییه‌وه ده‌یلێم كه ئه‌گه‌ر خودی خۆشم سه‌رۆكی شاره‌وانی بوومایه و ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه توانای كاركردنم نه‌بوایه ئێستاكه له‌مێژه بوو ده‌ستم له كار كێشابووه‌وه. به‌رێز سه‌رۆكی شاروانی تۆ كه ئه‌و پۆسته‌ت وه‌رگرت دڵنیام كه به نیازی خزمه‌تكردن به به‌رده‌ڕه‌شه‌وه وه‌رگرت و بۆ مێژووش ده‌یلێم كه تۆ ده‌ست پاكترین سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی له‌و ناوچه‌یه، به‌لام بوودجه‌یه‌كی باشت بۆ رێك نه‌خرا كه كاری پی بكه‌ی و هیچ كارت بۆ به‌رده‌ڕه‌ش پی نه‌كرا، بۆیه لێره‌وه داوات لێده‌كه‌م كه كه به نووسینی نامه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ت خزمه‌ت به به‌رده‌ڕه‌ش بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌لكی به‌رده‌ڕه‌ش بزانن كه خه‌تاكه له تۆ نیه و به‌رپرس و لایه‌نی په‌یوه‌ندار تی بگه‌ن كه بۆچی ده‌ست له كار ده‌كێشیته‌وه. ئو مێده‌وارم كه سبه‌ی هه‌والی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ت له رۆژنامه بخوێنمه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
