ئه‌ری هیچ كامێك له‌ئێمه بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ی ساڵی داهاتوو ماسته‌رپلانمان چ ده‌بێت و به چ جۆرێك خزمه‌ت بۆ شاره‌كه‌مانه‌وه بكه‌ین. ئه‌ری ئێوه ده‌زانن كه شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش تووشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده بووه و هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گشتی هه‌یه. ره‌نگه ئه‌و پیره مێردانه‌ی كه رۆژانه هاتوو چۆی مالی خوا ده‌كه‌ن له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی سالی نوی زۆر دوعایان كردبێت و ماسته‌ر پلانێكی تریان بۆ كاره‌كانی خۆیانه‌وه دانابێت یاخوود نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ته‌واوی ویژدانی خۆیان كردبێت، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه ده‌رفه‌تێكی كه‌میان ماوه له ژیاندا. به‌لی بڕوا ناكه‌م كه هیچ كامێك له ئێمه بۆ مه‌سه‌له‌ی كاره‌كانی خۆمان ماسته‌ر پلانێكی وه‌كو ئه‌و پیره مێرده‌شمان دانابێت بۆ خۆمان، كه كاری سه‌ره‌كی ئه‌و پیره مێردانه نزا كردنه له‌خوا. به‌رده‌ڕه‌ش شارۆچكه‌یه‌كه خه‌ریكه له پیری ئه‌و پیره مێرده‌ی كه من لێره‌وه باسی لێوه ده‌كه‌م خراپتری به‌سه‌ر داهاتووه، به‌لام هیچ كه‌س نیه به دلسۆزیه‌وه كاری بۆ بكات گه‌نجی بكاته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكات. گه‌نج كردنه‌وه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش كارێكی وا ئاسان نیه كه ته‌نها به ده‌و بگوترێت، گه‌نج كردنه‌وه واتا قیرتاو كردنی هه‌موو كۆچه و كۆلانه‌كان، گه‌یاندنی پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و دروست كردنی زێرابی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پیسای و گڵێشه‌كانی نێو سه‌نته‌ری شارۆچكه و به‌رده‌م دوكانه‌كان. ئێستاكه به‌رده‌ڕه‌ش زۆر له پیاوێكی پیری نه‌خۆشی (كه‌چه‌ڵ، كوێره، شه‌ڵ، لاڵ) ده‌چێت و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گشتی و ته‌واو هه‌یه بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه: بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌چه‌لیه‌كه به‌رده‌ڕه‌ش پێویستی به چاندنی كۆمه‌لێك دار‌و دره‌خت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیمای شاره‌كه جوان ببێته‌وه. له باره‌ی كوێراتیه‌كه‌شه‌وه ده‌بێت ئه‌و شاره شه‌وانه رووناكی گلۆپه‌كان و رێكخستنی كاره‌باكه‌ی به قه‌د رۆژی رووناك بێت نه‌ك كه ئێستاكه چاو چاو نابینێت له زۆر شوێندا. له‌باره‌ی شه‌ڵ یاخوود سقه‌ت بوو نه‌كه‌شه‌وه ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری دروست كردنی پێ بۆ به‌رده‌ڕه‌ش بكرێت ئه‌وه‌ش مانای قیرتاوكردنی هه‌موو شه‌قامه‌كانی شاره به‌شێوازێكی نوی و سه‌رده‌میانه، مه‌به‌ستم له شه‌ڵ بوون ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌ڕه‌ش هیچ رێگایه‌كی چاكی نیه خه‌لكی پێدا هاتوو چۆی بكات. ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی لالیش ده‌پرسی لێره‌دا من مه‌به‌ستم له زمانی خه‌لكه‌كه‌یه و هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك و خه‌لكێكی دلسۆز تاكو ئێستاكه دروست نه‌بووه له‌و شارۆچكه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لوێست وه‌ربگرێت له‌مه‌ڕ كه‌م ته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌ت كه له‌و شاره‌دا ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شاره پڕ نه‌بێت له لاڵ و كه‌سانێك ببنه زمان حالی شاره‌كه تاكو ئێستاكه ده‌بوایه له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌یان بكردبوایه كه ماوه‌ی 2 سالی رێكه یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و شاره ئه‌نجام نه‌دراوه. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌نده‌یه مانای لالی نه‌گه‌یه‌نێت ئه‌ی چیه ئه‌ز حه‌یران.
tayargoran@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
