ئیسلامی سیاسی له كوردستان رۆژ له دوای رۆژ هزری تاكی كورد داگیر ده‌كات، به‌و پێوه‌ره‌ی كه ئێستاكه له ئارادا هه‌یه دواجار هه‌موومان ده‌بینه قوربانی ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌وه.زۆربه‌مان ئاگاداری ئه‌وه‌بووین كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاكه (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یوكگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له وتارێكی فه‌رمی خۆیدا بۆ سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان، به ڕاشكاوانه گوتی ئیدی واز له گه‌نده‌لی بهێنن تاوه‌ك ئیسلامی سیاسی نه‌بێت به به‌دیلتان.ئه‌گه‌ر بێت و لێكدانه‌وه بۆ قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكه‌یت زۆر به ئاشكرای ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مریكا به‌و هه‌موو گه‌نده‌لی و دیكتاتۆریه‌وه‌ش هێشتا سه‌ركرده‌یه‌كی ئێستای عه‌ره‌بی پی باشتره له ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسی له هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.لێره‌دا ئه‌و ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مه‌رجعیه‌تی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا، كه بریتیه له (ئیخوان و ئه‌لقاعیده) .له‌پال ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یری سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ده‌بینین تێكه‌و شێله‌یه‌ك له گۆڕێ‌دا هه‌یه.ئێمه زۆر جار بینیومانه كه حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به توندی به‌ره‌نگاری ئه‌و دیاردانه بۆته‌وه كه ولاته رۆژ ئاواییه‌كان و ئه‌مریكا دژایه‌تی كردووه یاخوود گرنگی پێداوه نمونه‌شم بۆ ئه‌وه (مه‌سه‌له‌ی ژنكوژی له هه‌رێمی كوردستاندا) له‌ژێر گوشاری ئه‌و لایانانه‌وه ئێستاكه حكومه‌تی هه‌رێم و زۆرێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌ستگا راگه‌یاندنه‌كان گرنگیه‌گی تایبه‌ت به‌و لایه‌نه‌وه ده‌ده‌ن.لی ئه‌ز تێناگه‌م بۆچی تاكو ئێستاكه ده‌ستگا راگه‌یاندنه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومه‌تی هه‌رێم و حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان نه‌یان توانیوه مه‌ترسی ئیسلامی سیاسی بۆ سه‌ر بیر‌و هۆش و ژیانی ئاینده‌ی خه‌لكی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه.ئه‌وه‌نده‌ی حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان كاریان بۆ سه‌ر هۆشیار كردنه‌وه له مه‌به‌ستی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد ئه‌گه‌ر بهاتبوایه ئه‌وه‌نده كاریان بۆ هۆشیاری جڤاك له‌باره‌ی ئیسلامی سیاسی بكردبوایه‌وه ئێستاكه 99% هاولاتی سڤیلی كوردستان یه‌ك به ده‌نگیان هاواری نه‌خێریان بۆ كاری سیاسی ئیسلامی سیاسی ده‌كرد له كوردستاندا.دوای ده‌ركه‌وتنی حیزبه ئیسلامیه‌كانی وه‌كو (یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) رۆژ له دوای رۆژ گروپی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی تر زیاد ده‌به‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان به ته‌یارێكی جیاواز له كاری یه‌كتر خزمه‌تی (ئه‌نسارولئیسلام و رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده و ئیخوان موسلیمین ده‌كه‌ن) .جگه له‌و ته‌یارانه‌ی كه باسم لێوه كرد ئێستاكه گروپێكی تر به‌نێوی گروپی سه‌له‌فی یاخوود (ته‌كفیری) له باشووری كوردستان سه‌ریان هه‌لداوه، كه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ مه‌ترسیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌و ره‌وته‌ی سه‌له‌فیه‌كان له باشووری كوردستان دوور جۆریان هه‌یه ره‌وتێكیان ته‌نیا كاری خودا په‌رستی ده‌كه‌ن و ده‌سه‌لاتی قورخیان له سنووری بادینان تێپه‌ڕی نه‌كردووه، كه له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێم و ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه جێگای گومان نین، به‌لام جۆری دووه‌م كه ته‌شه‌نه‌كردنیان له رێگای رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه بوو سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی بازیان و شاره‌زوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری خالی سنووری له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك (عومه‌ر بازیانی) و چه‌ند كه‌سێكی تر سه‌ری هه‌ڵدا كه ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمینن، كه وه‌كو سه‌ركرده له‌نێو ئه‌و ره‌وته كاریان كردووه‌و ئێستاكه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌یه.ئه‌وه‌ی ئاشكرا بێت ئه‌و ره‌وته‌ی سه‌له‌فی یه‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌و خۆیان له‌گه‌ڵ گروپی ئه‌نسارولئیسلام و ئیخوان موسلمیندا هه‌یه و به توند ڕه‌وترین ته‌یاری ئیسلامی هه‌ژمار ده‌كرێن له ناوچه‌كه‌دا له چالاكیه به‌رچاوه‌كانی ئه‌و گروپه كه‌نالی ئاسمانی (الاثر) بوو كه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك په‌خشه‌كه‌ی خۆی به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات و راسته‌و خۆ له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت له شاری ریازی ولاتی سعودیه‌وه.ئه‌وه‌ی كه ده‌زانرێت ئه‌وه‌یه كه تاكو ئێستاكه جیاوازییه‌كی ته‌واو له‌نێوان بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ گروپه سه‌له‌فیه‌كانه‌وه به‌دی ده‌كرێت له باشووری كوردستاندا، ته‌نانه‌ت زۆر جار كاریان ده‌گاته ئه‌و راده‌یه كه ناوی یه‌كتریش ده‌زڕێنن و هه‌ر یه‌كه‌یان تانه‌و تاشه‌ره له ئه‌وه‌ی تر ده‌ده‌ن و كار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌ی كه سه‌له‌فیه‌كان یه‌كگرتوو به كافر له قه‌له‌م بده‌ن، وه‌ڵی تاكو ئێستاكه له كوردستان خه‌لكی خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ ئه‌و گروپه سه‌له‌فیانه‌وه نه‌كردووه كه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ته‌یاره ئیسلامیه‌كانی تر مه‌ترسیدار ترن ئاخر ئه‌وان له خاوكردنه‌وه‌ی بیری و ئه‌فكاری یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نین كه به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كوردی و مێژووی میلله‌تی كورد هاوسۆزن كه وه‌ك خۆیان باسی لێوه ده‌كه‌ن نمونه‌شم بۆ ئه‌و قسانه‌ی خۆم لێدوانێكی مه‌لا كرێكاره كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ئینته‌رنێته‌وه له گۆڤاری راڤه له‌گه‌لیان سازمان كردبوو ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی كاری یه‌كگرتوو و كۆمه‌لی ئیسلامی ده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌یان به عه‌میلی ولاتانێكی وه‌كو توركیا و ئیران داده‌نێت لێره‌دا به هۆی پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌یان به‌ره‌و كۆمه‌لگای كوردی مه‌لا كرێكاریش له كاره‌كانی ئه‌و دوو حیزبه ئیسلامیه له كوردستان رازی نیه چونكه ئه‌وان وه‌ك لایه‌نێكی توند ره‌و ده‌خوازن پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی به ئاراسته‌یه‌كی توند ره‌وانه تر له ئێستا كاری خۆیان بكه‌ن.بۆیه هه‌میشه بیر له جۆره شوێنگره‌وه (به‌دیلێك) ـــی تر ده‌كه‌ن و له كۆتاییه‌كه‌ش دایان مه‌زراندووه.وه‌ك ده‌زانرێت كه یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه ئێستاكه له باشووری كوردستان وه‌ك هه‌ر حزبێكی تری دیموكراسی و عیلمانی له كوردستاندا چالاكی و رێكخستنه‌كانی خۆیان ده‌نوێنن به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، به‌لام ئێستاكه وه‌ك به‌دیلێك ئه‌و گروپه سه‌له‌فیانه تاكو ئێستاكه بانگه‌وازی نهێنی ده‌كه‌ن ئێمه وه‌كو تیمێكی رۆژنامه‌وانی 7 مانگ به‌ر له ئێستاكه له رێگای راپۆرتێكی تایبه‌تیه‌وه مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و گروپه ئیسلامیه سیاسیه تونده‌ڕه‌وه‌مان خسته روو كه له باشووری كوردستان خه‌ریكه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
*سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌نگاو
بۆ په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری.
(HOFCP)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
