له هه‌ر سوچێکی سه‌ر ڕوی زه‌مین، که میلله‌ت هه‌ستی به چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی و که‌لتوری و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کرد، بیر له راپه‌ڕین ئه‌کاته‌وه، جا چی شۆڕشی چه‌کداری بێت یان شۆڕشی سه‌ر شه‌قام بێت، ئه‌نجام و کاردانه‌وه‌که‌شی ئه‌که‌وێته سه‌ر جۆری سیسته‌می ئه‌و ووڵاتانه و جۆری ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له کۆتایی ساڵانی هه‌شته‌کان له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات بینیمان، پاش ده‌یان ساڵ له چه‌وسانه‌وه‌ی میلله‌ت به ده‌ستی دیکتاتۆره کۆمۆنیسته‌کان، لافاوی ڕك وکینه‌ی میلله‌ت دره‌ختی زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی له بنه‌وه هه‌ڵکه‌ندرا و ڕاده‌ستی دۆزه‌خی مێژوویان کردن و به نه‌فره‌ت کران، دوای بیست ساڵ زۆرتر ئه‌م ئاگری رکی میلله‌تانه ته‌خت وتاراجی دیکتاتۆره عه‌ره‌به‌کانی وه‌ك تونس و میسری سوتاند و ڕیسوایی مێژوو کران، ئه‌م ڤایرۆسی دژه دیکتاتۆر خۆی کردووه به زۆر له کۆشکی دیکتاتۆره نه‌خۆش و ده‌سه‌ڵات په‌رسته‌کان، که وورده وورده کورسی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان توشی شێرپه‌نجه ئه‌کات و له ناویان ئه‌بات، ئه‌م پڕشکی ئاگره‌ش بێگومان هه‌رێمی کوردستان ئه‌گرێته‌وه جا ئه‌مرۆ له لایه‌ن چه‌ند لاو هه‌رزه‌کارێکه‌وه ده‌ست پێ بکات، وورده وورده کۆمه‌ڵگا هه‌موی ئه‌گڕێته‌وه، چونکه له هه‌رێمێکی ساوای وه‌ك هه‌رێمی کوردستان ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی، نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، بێ‌کاری، دزی و تاڵان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر هه‌موو دام وده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات، بێ ئه‌وه‌ی تا ئیستا بیر له چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بکرێته‌وه، هه‌وڵێك بدرێت بۆ بنبڕکردنی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆرییه‌ی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر تاکی کۆمه‌ڵدا، بۆیه زۆر ئاساییه لاوان و خه‌مخۆرانی هه‌رێم بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بکه‌ن، ئه‌مانه نه به‌کرێگیراون، نه ئاژاوه‌گێر به‌ڵکو شۆڕشگێر، به داخه‌وه له هه‌رێمێکی به ناو دیموکرات و ئازادیخواز، میدیای ئازاد، به دره‌نده‌ترین وناشیرینترین شێواز وه‌ڵامی گه‌نجان درایه‌وه، خوێنی دڵسۆزانی میلله‌ت ڕژێنرا، جا چه‌ند پرسیارێك دێته پێشه‌وه وه‌ك :
+ کاتێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا و که‌ڵه شۆڕشگێرانه‌ی جارانی سه‌ر شاخه‌کانی کوردستان ( که نیوه‌ی ژیانی شۆڕ‌شیان ڕوی چه‌که‌کانیان له سه‌ر سنگی کورد بوو، خه‌ریکی براکوژی بوو نه‌ك دوژمن کوژی)، دیکتاتۆری به‌عس پێی ئه‌وتن به‌کرێگیراوی ئیمپریالیزم و زایۆنیزمن، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن عێراقی عروبه به‌ش به‌ش بکه‌ن، ئه‌ی ئێوه‌ش ئه‌و کاته ئاژاوه‌گێر بون یان ڕاپه‌ڕیوو بون له ده‌ست زۆرداران، ئه‌ی ئێوه بۆ هه‌مان وته به‌نرخه‌کانی دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غا دوباره ئه‌که‌نه‌وه ؟؟؟؟؟؟
+ کاتێك که شاره‌کانی کوردستان ئازاد کرا له سه‌ره‌تای ساڵانی 90 و به سه‌دان هه‌زار فایلی خۆفرۆشنتان که‌وته ژیر ده‌ستان، بۆ به خێرایی له بیر خۆتان برده‌وه، ووتان لێبوردنمان هه‌یه و ئێمه دژی تۆڵه سه‌ندنه‌وه نین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له بیر خۆمانی به‌رینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بوو که زۆر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و پارته‌کانی تیا بوو، یان له‌به‌ر دڵفراوانی و لێبوردنه‌وه بوو ؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆ نه‌تانتوانی له چه‌ند هه‌رزه‌کارێك ببورن و له به‌ر به‌رد هاوێشتنێك، گولله‌تان پێشکه‌ش کردن، جه‌رگی دایك و باوکێکتان سوتاند که به‌درێژایی ژیانیان له پێناوی گه‌یشتنتان به‌م ده‌سه‌ڵاته قوربانیان دا و ڕاپه‌ڕین له دژی دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غا، له پاداشتیاندا مه‌رگی کوره‌که‌یانتان کرد به دیاری، ئه‌ی بۆ دڵتان به‌رامبه‌ر گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار نه‌رم نه‌بوو و لێبوردنتان نه‌بوو ؟
+ کاتێك که ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس ڕوخا، باوه‌شتان بۆ هه‌زاران جاش و ئه‌نفالچی و سه‌رۆك جاش کرده‌وه و لێبوردنێکی گشتیتان ده‌ر کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕابردوتان له بیر خۆتان برده‌وه، ته‌نانه‌ت به ئه‌ندام له پارته‌کانتاندا وه‌رتان گرتن و پله وپایه‌تان دانێ و جارێکی تر چونه‌وه ناو په‌رله‌مان، ئه‌ی بۆ به‌رد بارینه‌که‌ی هه‌رزه‌کاره‌کانی سلێمانیان له بیر خۆتان نه‌برده‌وه به چه‌ك وه‌ڵامتان دانه‌وه، بانگی ناو لقه‌که‌تان بکردنایه‌و گوێتان لێ بگرتنایه؟؟؟؟؟؟؟
+ کاتێك داگیرکارانی تورکه مه‌نگۆلیه‌کان و ئاخونده فارسه‌کان، سوپایان هێنایه ناو کوردستان و دێهاته‌کانی کوردستانیان تۆپباران ئه‌کرد و ژن و مناڵ وپیاوی پیریان ئه‌کوشت، ئه‌ی بۆ ته‌قه‌یه‌کتان له‌وان نه‌کرد و سوپا وزێره‌ڤانتان نه‌نارد بۆ پارێزگاری له ماڵ و مناڵی گه‌لی کورد، ته‌نانه‌ت تێگه‌یشتنتان هه‌بوو بۆ قرکردنی ئه‌ندامانی پارتی کریکارانی کوردستان، که‌چی ئێستا له به‌ر به‌رد بارینی لقه‌که‌تان چه‌ند هه‌زارێك ئه‌نێرن بۆ سلێمانی، ته‌نها له به‌ر شکاندنی چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ك، به‌س به تۆپبارانه‌که‌ی تورکیا و ئیران ماڵی خۆتانیان به‌ر نه‌که‌وت، ئه‌وانی ترتان به‌لاوه گرنگ نه‌بوو ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌ی بۆ بیرتان نه‌کرده‌وه سوپا و پێشمه‌رگه بنێرن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، که ڕؤژانه کوردی لێ ئه‌کوژرێت و ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌کرێت، ژیانی ئه‌وان گرنگتره یان چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌کی لقه‌که‌تان ؟؟؟؟؟؟؟؟
+ کاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رموی، چیتر خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد ناڕژرێت، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو، ئه‌ی گه‌نج و هه‌رزه‌کارانی سلێمانی کورد نه‌بوون، یان داخ له‌دڵن له سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگیری ئێوه‌ی به‌ڕێز نین، زۆر ده‌نگیان نه‌دا به ئێوه له هه‌ڵبژاردندا؟؟؟؟؟؟، که ئه‌بوایه به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتارتان بکردایه تا سه‌رنجی خه‌ڵکی سلێمانی به‌ڵای خۆتاندا ڕابکێشایه و کاری باشتان بکردایه تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ده‌نێگی باشترتان بهێنایه، به‌ڵام ئێستا زۆرتر خه‌ڵکی سلێمانیتان داخ له دڵ کردوه، له خۆتان توڕه‌تر کردووه.
+ جار جار باس له‌وه ئه‌کرێت که ناهێڵن ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم وئه‌زمونه‌که‌ی تێك بچێت، به‌ڵام کام بارودۆخ ؟؟؟؟؟ باری ژیانی تایبه‌تی خۆتان یان هی میلله‌ت، بێ‌کاری، سکاڵا کردن له ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر، یان ڕه‌ش وڕوتی میلله‌ت و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێم، یان سوتاندنی که‌ناڵێکی ئازاد له سلێمانی، جا میلله‌ت چی هه‌یه تا لێی تێك بچێت؟؟؟؟؟؟؟؟
ئایا ئه‌مه‌یه ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی دیموکرات و ئازاد، که به چه‌ك و کوشتن وه‌لامی داواکانی لاوان بده‌نه‌وه، یان باشتره گوێێان لێ بگرن و بارودۆخی هه‌رێم تێك نه‌چێت و دوژمن نه‌یقۆزیته‌وه بۆ مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سیسته‌مێکی دیکتاتۆری بوایه ئه‌ی ئه‌و کاته چیتان ئه‌کرد، به‌داخه‌وه، روخساری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمتان له کوردستان و وولاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ناشیرین کرد که ئه‌بوایه خۆتان له ووڵاتێکی دیکتاتۆری وه‌ك لیبیا و یه‌مه‌ن جیا بکردایه‌ته‌وه نه‌ك لاسایی ئه‌وانتان بکردایه‌ته‌وه.
ئایا بیرتان چۆته‌وه؟؟؟؟؟؟؟
سلێمانی له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانی، پاشایه‌تی ئینگلیز و سه‌رده‌می پاشایه‌تی عێراق و دیکتاتۆره‌کانی عێراق، سه‌ریان شۆڕ نه‌کردوه وهه‌رده‌م ڕاپه‌ڕیون و شۆڕ‌شیان کردوه، سڵیان له هیچ هێزێك نه‌کردۆته‌وه و به‌ڕه‌نگاری هه‌موو نادادپه‌ره‌رییه‌ك بونه‌ته‌وه تا سه‌رکه‌وتن وازیان نه‌هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌کانیان زۆر به‌هێزتر بون، جا تا بارودۆخه‌که‌ی کوردستان و ژیانی تایبه‌تی خۆتان تێك نه‌چووه باشتر وایه بۆ ئه‌زمونه‌که‌مان و پاراستنی کوردستانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان داواکاری خۆپێشانده‌ران جێ به جێ بکه‌ن و پیاو کوژه‌کانیش بدرێته ده‌ست دادگا، تا جارێکی تر تاوانی وا له لایه‌ن هیچ که‌سێکه‌وه نه‌کرێت، نه تاکی کۆمه‌ڵ نه تاکی ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌رده‌می توند وتیژی و چاو سورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه و کوشتن نه‌ماوه، ئێستا سه‌رده‌می ئینه‌رنێت و ته‌کنیك و زانست و پێشکه‌وتنه، نه‌ك سه‌ر ده‌می ده‌سه‌ڵاتی میراتگه‌ری و بنه‌ماڵه له باوکه بۆ کوڕ وکوڕه‌زا و کوری کوڕه‌زا........
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
