له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا( گوتنبێرگ)، که زۆر خۆشه‌ویست بوو له لایه‌ن گه‌له‌وه 76% ڕازیبون له کاره‌کانی، که‌چی ناچارکرا ده‌ست له کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی ئاماده‌کردنی دۆکتۆرنامه‌که‌یدا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی سه‌رچاوه‌ی که‌سانی تری نوسیبوه‌وه، به بێ ناوهێنانی خاوه‌نه‌که‌ی، ئه‌م کرداره‌ی وای لێکرد به درۆزن و ته‌ڵه‌که‌باز ناوببرێت، هه‌رچه‌نده داوای لێبوردنی کرد به فه‌رمی، که‌چی وازی لێنه‌هێنرا تا ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی، که‌چی لای ئێمه خوێنی مناڵ وهه‌رزه‌کار ئه‌رێژرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ردی گرتۆته چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ داوای مافه‌کانی خۆی، به بێ ئه‌وه‌ی باس بکرێت و که‌سانی تاوانبار بدرێته دادگا، یان بیر له ده‌ست له کارکێشانه‌وه بکرێته‌وه و داوای لێبوردن له گه‌ل بکرێت، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران ئه‌کرێت به‌وه‌ی وێنه‌ی ڤیدۆیی گیراون و باس له تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌کرێت، گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان خۆی به خاوه‌نی سیسته‌مێکی دیموکراتخواز بزانیایه و بڕوای به مافی مرۆڤ هه‌بوایه، ئه‌وه ئه‌بوایه ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و به‌رپرسی ئاسایشی ئه‌و شارانه‌ی تاوانی کوشتنیان تێدا ئه‌نجام دراوه ده‌ستیان له کار بکێشایه‌ته‌وه و داوای لێبوردنیان له میلله‌ت بکردایه، نه‌ك خۆپیشانده‌ران به گێره‌شێوه‌ن و ئاژاوه‌گێر له قه‌له‌م بده‌ن و به‌رپرسه باڵاکان له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست بڕینه‌وه‌یان لێ بکردنایه، خۆزگه ئه‌م که‌لتوری ده‌ست له کارکێشانه‌وه بهاتایه‌ته ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه و به‌رپرسه ده‌سه‌ڵات په‌رسته‌کانی کورد، تاکو تاکی کۆمه‌ڵیش چاویان لێ بکردنایه.له په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌کرێت، که دڵۆپێکی خوێنی گه‌نجه‌کانمان ناگۆڕنه‌وه به هه‌زاران پله وپایه و سامانی زۆر، گه‌ر له‌م ڕسته‌یه بکؤڵینه‌وه، ئه‌وه ئه‌بوایه یان ئه‌بوو، سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارته ده‌ست به‌جێ وه‌زیری ناخۆیان ناچار بکردایه بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه و هه‌موو به‌رپرسی ئه‌و لقه‌کانی ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان کردووه و خوێنیان ڕشتون و شه‌هیدیان کردون مافی ئه‌ندامێتیان له‌و پارته‌دا لێ بسێنرایه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی دادگایان بکردایه، نه‌ك به هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان نه‌کردایه و میلله‌تیان چه‌واشه بکردایه، به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستاندا، هیچ ئه‌ندامێکی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش به‌بێ فرمان و بڕیاری سه‌رکرده‌کان و به‌رپرسه باڵاکان ناتوانن فرمانی بڕیاری کاری وا نابه‌جێ بده‌ن و به ئاسانی ته‌قه له خه‌ڵك بکه‌ن و شه‌هیدیان بکه‌ن، چونکه ئازادی تاکه که‌سی ئه‌ندام نیه تا به سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری وا بدات .بۆیه من به ئه‌رکێکی مێژوویی سه‌رشانی به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌زانم که له‌کارێکی وا نابه‌جێدا بێ دودڵی بیر له ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بکه‌ن، چونکه توانای جێ به جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان نیه وه‌ك پێویست، به هیچ شێوه‌یه‌کیش بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وپاراستنی تاکی کۆمه‌ڵ ناکه‌نه‌وه، ئاخر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چی سیسته‌مێکی دیموکراتیدا، توانراوه به ئاسانی خوێنی هه‌رزه‌کار و منداڵ بڕێژرێت و که‌ناڵێکی ئاسمانی به ئاسانی و له‌سه‌ر خۆ بسوتێنرێت به بێ ئه‌وه‌ی که‌س لێیان بپرسێته‌وه، ئه‌م کارانه له ووڵاتانی خاوه‌ن سیسته‌می دیکتاتۆری ئه‌وه‌شێته‌وه نه‌ك له هه‌رێمێکی ساوای وه‌ك کوردستان.
بۆیه هه‌نگاو نان بۆ چاکسازی و بنه‌بڕ کردنی گه‌نده‌ڵی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و هونه‌ریش پێویسته به بێ دواکه‌وتن ده‌ست پێ بکرێت، وازهێنان له چه‌واشکاری و هه‌ڕه‌شه و وتاری بریقه‌دار بۆ چاو کوێرکردنی خه‌ڵکانێکی ساده و ساویلکه بهێنرێت، ئیمڕۆ چیتر ناتوانرێت گه‌نجانی به ئاگا و هۆشمه‌ند و ڕۆشنبیر هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندرێت به هه‌ندێ ووته‌ی ڕازاوه و چه‌واشکاری .
ئه‌م چاکسازی و هه‌نگاو نانه پێویسته له سه‌رکرده وبرپرسه باڵاکانه‌وه ده‌ست پێ بکات، تاکو دوژمن ئه‌م هه‌له‌ی نه‌قۆزتۆته‌وه و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان تێك نه‌داوه، که به‌هه‌موو که‌م و کوڕییه‌که‌وه ئه‌بێت وه‌ك چاومان بیپارێزین، به‌ڕاستی ئه‌بێت هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ واز له‌کاری توند وتیژی و به‌رد هاویشتن و سوتاندن و زیان گه‌یاندن به ماڵ وموڵکی که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و باره‌گای پارته‌کان بهێنن، چونکه ئه‌مه داوای مافی تاکی کۆمه‌ڵ نیه، ئه‌مه تێکده‌ری یه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر خه‌مخۆرێکی کورد و کوردستان پارێزگاری له ئارامی و ئاسایشی کوردستان بکات و نه‌هێڵدرێت ده‌ستی ناحه‌زان تێکه‌ڵ به‌م خۆپیشاندانه ببێت و هه‌وڵی ئاژاوه‌گێری بدرێت .خه‌ڵکانی دڵسۆز و خه‌مخۆری کوردستان و ئه‌زمونه‌که‌ی پێویسته ئاگاداری ئه‌م لایه‌نه بن له‌سه‌ر خۆ و به ئارامی داوای مافی خۆیان بکه‌ن.
ئه‌رکی سه‌ر شانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیشه که ئه‌م گیروگرفته به هه‌ند وه‌ربگرن و کاری ڕاست و دروست بگرنه ئه‌ستۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و پاراستنی کوردستان بۆ نمونه وازهێنان له ده‌سه‌ڵاتی میراتگه‌ری و دورخستنه‌وه‌ی کوڕان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له ده‌سه‌ڵات، شوێن چۆڵ کردن بۆ که‌سانی به‌توانا بێ لایه‌ن، ئاشکرا کردنی سامانی به‌رپرسان و لێکۆڵینه‌وه له کرینی کۆمپانیا و ئوتێل و ڤێللای گرانبه‌های ملیۆنی بۆ ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی، دورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان له‌سه‌ر په‌رله‌مان و به‌ڕیوه‌بردنی حوکمه‌ت و زانکۆکان، له هیچ ووڵاتێکی دیموکراخوازدا ناتوانرێت ڕێکخراوێکی قوتابیان زانکۆ ناچار بکه‌ن ده‌رگاکانی دابخات له‌سه‌ر خوێندکاران بیانگه‌ڕێنێته‌وه شاره‌کانی خۆیان،
گه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ده‌رکردن و جێبه‌جێ کردنی 17 خاڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی میلله‌ت بێت، پێویسته ده‌ستبه‌جێ بکه‌وێته کار و توڕه‌یی خه‌ڵکانی سه‌ر شه‌قامی پێ هێور بکرێته‌وه، نه‌ك دوای ته‌نها 2 ڕۆژ له ده‌رکردنی ئه‌و بڕیارانه مناڵێکی 12 ساڵان شه‌هید بکرێت و ده‌روازه‌ی شاری هه‌ولێر دابخرێت و ڕێگا له تاکی کۆمه‌ڵ بگیرێت نه‌چنه ناو شاره‌که‌وه، یان ده‌رگای زانکۆ دابخرێت و چالاکه‌وانانی مه‌ده‌نی بگیرێت و بخرێنه ناو زیندانه‌وه، جا چۆن میلله‌ت باوه‌ڕی به په‌رله‌مان و بڕیاره‌کانی هه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه چه‌واشه‌کاری نه‌بێت ئه‌بێت چی بێت؟ جا بۆیه تا میلله‌ت باوه‌ڕ بکات و ئه‌زمونه‌که‌مان تێك نه‌چیته‌وه و دوژمنان ده‌ستی تێکده‌رانه‌یان تێکه‌ڵ نه‌کردوه و هه‌مومان زیانمان نه‌کردووه، پێویستمان به چاکسازی هه‌یه نه‌ك چه‌واشەکاری و هێنانی که‌لتوری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌رپرسان تاکو هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و هه‌رێمێکی گه‌شه‌کردوی ئاشتیخواز و هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادکردنی ناوچه دابڕاوه‌کان و دانانی به‌ردی بناغه‌ی دروستکردنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ، نه‌ك ته‌نها بیر کردنه‌وه له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات و پله‌وپاته و به‌فیڕۆدانی سامانی نه‌ته‌وایه‌تیمان، ده‌با ئێستا به‌رپرسه باڵاکان دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆیان بسه‌لمێنن بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و هێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ میلله‌ت، نه‌ك بیر کردنه‌وه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هه‌ڕه‌شی ده‌ست بڕینه‌وه، چونکه ئێمه‌ی کورد هه‌موو برایین له هه‌ر جوار به‌شی کوردستان، دوژمنیش ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقامان، با له‌وه زۆرتر خۆخۆری نه‌که‌ین و له پێناوی ده‌سه‌ڵات و سامانێکی کاتی که ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت، بارودۆخ و ئه‌زمونی کوردستان له ناو نه‌به‌ین، با جێگاکانیان چۆڵ بکه‌ن و که‌سانی به‌تواناتر بێنه ناو گۆڕه‌پانی سیاسیه‌وه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
