ڕەخنه ... 
له‌بانگه‌وازێکدا بۆ ماچۆ زمانه‌کان، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ورامان که وێدەچێت ته‌نها ناوەکه‌ی هه‌ورامییه، هه‌وڵدەدات جاڕی ئه‌وەبدات که، چی ماچۆزوان هه‌یه خڕیان بکاته‌وە و فێستڤاڵێکیان له شاری سلێمانی بۆ سازبکات.ئه‌وەی که ڕوننیه و شاراوەیه، ئه‌وەیه که پێناسه‌یه‌کی دروست بۆ خوێنه‌ران و خواستخوازانی ئه‌م فێسڤاڵانه ڕون نه‌کراوەته‌وە.ئایا ماچۆگۆکان کێن؟ پێکهاته‌یان چیه؟ گه‌نجینه‌ی وێژەیان چیه؟ ئه‌وەی که جێگه‌ی گومان و پرسیارە، ئه‌و تێکه‌ڵکردنه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامان بۆچی؟ ئایا مه‌به‌ست چیه له ناوهێنانی ماچۆ وەک تێکه‌ڵه‌یه‌ک، له گه‌ڵ رێزمدا بۆ ئاخفنتی ماچۆ که ناوچه‌ی زەنگه‌نه، هه‌ندێ له کاکه‌یه‌کان و شه‌به‌که‌کان دەگرێته خۆی و تا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بوونی هه‌یه.ئه‌ی هه‌مووان به هه‌ورامیشه‌وە گۆران نین؟.ئه‌م جیاخوازەی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامان له پای چی و چی شاراوە‌ی له ئامیزگرتووە، مه‌به‌ستی کام لایه‌ن له ئامانجه‌کانیدا به‌دی دەهێنێت؟ ئایا ئێمه کوردنین؟
مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان که مه‌ڵبه‌ندێکه بۆ ناوچه و خزمه‌تی په‌یڤی هه‌ورامیه، به‌ڵام کارەکانی، ماڵپه‌ڕەکه‌ی و پرۆژەکانی..هتد زۆر ناڕژێته خزمه‌تی هه‌ورامی و هه‌ورامیه‌کان، لێ هه‌ورامی و هه‌ورامان ته‌نها بریتی نیه له سیاچه‌مانه و له‌پێکردنی کڵاش و گوێزخواردن بۆ خه‌ڵکانی دەروەی هه‌ورامان و هه‌ڵپه‌ڕکێی چه‌پی! بریتی نیه ته‌نها له چه‌ند که‌سێکی مشکیبه‌سه‌ر!
ڕەنگکردن و سڕێنه‌وەی ناوی هه‌ورامان و هه‌ورامییه‌کان له ژێر سێبه‌ری فێستڤاڵی ماچۆگۆکان، یه‌کێکه له‌و هه‌وڵانه بۆ سڕینه‌وەی مۆرکی هه‌ورامی و ناوچه‌که، هه‌رچه‌ندە ناوچه‌ی هه‌ورامان گه‌ورەترین زیانی لێکه‌وتووە له کات و پاش شۆڕشدا، به‌ڵام به‌شی ئاوەدان کردنه‌وەو رزگارکردنی ئاخافتنی و پێ ڕەوا نه‌بووە و له له پشتگوێخستن پشکی شێری به‌رکه‌وتووە.بێگومان ناوچه‌یکی وەک زەنگه‌نه بۆ نموونه که به‌ر ئه‌نفال که‌وتووە هه‌مان کارەسات تووشی هاتووە.
په‌یڤ و ئاخافتنی هه‌ورامی ئه‌گه‌ر له زاراوەکانی تری کوردی به‌هێزتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ورامان هێندەی شوێنه‌کانی تری کوردستان که‌سانی شۆڕشگیر و ڕۆشنبیری تیا نه‌بێت، که‌متری تیانیه و به سه‌دەها شه‌هیدی ڕێگای رزگاری به خاکی کوردستان به‌خشیوە.به دەها نووسه‌ر و خاوەن بڕوانامه و که‌سانی لێهاتووی تیایه.خه‌ڵکێکی قارەمان و ماندونه‌ناسی تیایه.
به‌روەپێشبردنی ئاخافتنی هه‌ورامی و ماچۆگۆکان له‌ڕێگه‌ی تێکه‌ڵکردنی کۆمه‌ڵێک و ڤێستڤاڵیک ناێته دروستبوون بگرە زیانی زیاترە.هه‌ورامان و هه‌ورامیه‌کان تا ئێستاش له باشووری کوردستان، سه‌رباری بوونی نیمچه ئازادی خۆماڵی، هێشتا خاوەن ڕادیۆیه‌ک یان گۆڤارێک نین و بگرە کوسپیشیان له لایه‌ن دەسه‌لاته‌وە بۆ دروست دەکرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نێک یان که‌سێکیش هه‌وڵی له‌و جۆرە بدات، به جیاخواز پێناسه‌یان بۆ کردووە.ئه‌وەی که پێویسته بۆ هه‌ورامان و هه‌موو شێوە ئاخافتنه‌کانی گۆران و له‌و جۆرە بکرێت:
- بایه‌خدان له ڕوی ڕاگه‌یاندن، ئابوری، کۆمه‌لایه‌تی بە‌و ناوچانه و که‌مکردنه‌وەی مۆنۆپۆڵی حزبی و ناوچه‌گه‌ری..
- توێژینه‌وەی زانستی و ئه‌کادیمیانه که مافێکی یه‌کسان تا رادەیه‌ک بدات به‌و ناوچانه و وەک یه‌ک سه‌یری مافی هاولاتیان بکات له ڕوی ئاخافتن و بایه‌خدانه‌وە.
- دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری(ناوەندنی) ژیانه‌وەی ئه‌و ئاخافتنانه که هه‌موویان له پیناوی خزمه‌ت و به هێزکردنی زمانی کوردی‌دا بێت، نه‌ک وەک کارەکانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامان، که پێبزانێت یان نا، ئاخافنتی هه‌ورامی موتوربه و له زارەوە نوێیه‌کاندا دەتوێنێته‌وە.
به‌کارهێنانی ووشه‌ی ماچۆ یان زمانی ماچۆگۆکان، له‌لایه‌ک زەنگێکی مه‌ترسییه بۆ هه‌ورامیه‌کان و سڕینه‌وەی ناوی هه‌ورامان، له‌لایه‌کی دییشه‌وە له کارێک دەچێت بۆ رازیکردنی لایه‌نێکی سیاسی که خه‌مخۆری ناوچه‌ی هه‌ورامان و خه‌ڵکی ماچۆگۆکان نیه.بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامان له سلێمانی دەیه‌وێت خزمه‌تی هه‌ورامی و ماچۆگۆکان بکات، ئه‌بێت هه‌رهیچ نه‌بێت له ڕوی راگه‌یاندنه‌وە پلانێکی تۆکمه‌ی هه‌بێت که کارەکانی دیاری بکات، نه‌ک ته‌نها بوونی سایتێك که‌وەک که‌ناڵی کوردییه‌که‌ی جارانی سه‌ردەمی به‌عس بێت و له هه‌موو ناوەڕۆکیکی هه‌ورامی به‌تاڵ بێت.بۆ زانین دەربارەی که‌مته‌رخه‌می مه‌ڵه‌به‌ندی هه‌ورامان، سه‌ردانێکی بچوکی سایته‌که‌یان به‌سه که چه‌ند که‌ساس و لاوازە، که به‌داخه‌وە له هی لایه‌نێکی حزبی دەچێت.
مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامان به‌و شێوە دژایه‌تی هه‌ورامی و هه‌ورامان دەکات، زۆربه‌ی هه‌ورامیه‌کان و ڕۆشنبیری شێوەزمانه‌کانی تریش له خۆی دوور دەخاته‌وە، راسته‌وخۆ کار بۆ له‌ناوبردنی ووشه‌ی هه‌ورامی دەکات.بۆیه من وەک هه‌ورامییه‌ک هیچ داهێنانێک له‌و بانگه‌وازەیدا بۆ گردکردنه‌وەی ماچۆگۆکان نابینم بگرە گه‌ورەترین زیان به هه‌ورامیه‌کانیش دەگه‌ێنێت.داواش له هه‌ورامیه‌کان دەکه‌م به چاوێکی ڕەخنه‌وە سه‌یری بکه‌ن و په‌یامی ئه‌و فێستڤاڵه پتر شیبکه‌نه‌وە.
تێبینی: ووشه‌ی ماچۆ هه‌ندێ جار وەک ووشه‌یه‌کی پرۆڤوکاسیۆن و سووکایه‌تی و بۆ تۆڕەبوونی هه‌ورامیه‌کان به‌کاردێت..بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ورامانه به‌ووردی سه‌رنجی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدات، پێش هه‌ڵهێنانه‌وەی هه‌ر هه‌نگاوێک له‌و جۆرە.
سایتی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ورامان
http://www.malbande-r-hawraman.com/hewal/photogallery.php
بۆ خوێندنه‌وەی بانگه‌وازەکه
http://www.malbande-r-hawraman.com/macho-2.pdf
١٦-١-٢٠١١ سوێد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
