چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا فه‌رهاد پیرباڵ، مه‌ریوان ووریا قانع، دوێنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌مرۆش د فایه‌ق گوڵپی له‌سه‌ر ناوەڕۆکی ووتارێک، دادگای باشووری کوردستان، باجی چه‌ند ملێونی به‌سه‌ریاندا سه‌پاند . لێرەدا قه‌بارە‌ی دراوەکه و غه‌رامه‌که گرنگ نیه، ئه‌وەی سه‌رەکی و هه‌نووکه‌ییه، هه‌وڵدانه بۆ به به‌کارهێنانی هێزی دادگا وەک ئامرازێکی چه‌پاندن بۆ بێدەنگ کردنی ئه‌و دەنگانه‌ی که دەیانه‌وێت گۆڕێک بدەن به پرۆسه‌ی دیموکراتی و ئازادی ڕادەبڕین له‌و به‌شه‌ی کوردستان. هه‌ردوو هێزی بزوێنه‌ر و زەبه‌لاح، ئیسلامی و دوو هێزەکه‌ی هه‌رێم(پارتی و یه‌کێتی) هه‌ر یه‌که به جۆرێک هه‌ڕەشه له بوونی ئه‌و دەنگه ئازادانه دەکه‌ن بۆ بێ دەنگ کردنیان. ئه‌وەی که ئه‌و دوو هێزە کۆدەکاته‌وە، به‌کارهێنانی یاساکانی رژێمی به‌عسه که سه‌رکوتکه‌ربوون بۆ تۆقاندن.
پارتی و یه‌کێتی له‌لایه‌ک دژی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک دەوەستنه‌وە و مۆنۆپۆڵی ئه‌و دامه‌زراوەیان(دادگا) کردوە بۆ لێدان و بن بڕکردنی ئه‌و دەنگه ئازادانه و له‌لایه‌کی تریشەوە ئه‌م هێزە دەسه‌لاتی ئاشکرا و نهێنی ته‌واوی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی له باشووری نیشتمان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته میتودی که‌ش بۆ له بار بردنی پرۆسه‌ی دیموکراتی به کاردەهێنن، له‌وانه کرێنی پێنوس و که‌سه ئازادەکان بۆ ڕەنگکردنی و پێناسه‌ی فه‌رمی دەسه‌لاته‌که‌یان. چاوسورکردنه‌وە و ئابڕوبردنی مافیایی، شێوازێکی ترە بۆ هه‌ڕەشه به تایبه‌تی له‌سه‌ر ژیانی که‌سێتی و که‌س و کاری ئه‌و دەنگ و هێزانه‌ی که وەک ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وە. هیزی دووەم که له ئیسلامی سیاسی‌دا خۆی دەبینێته‌وە، له هه‌ستی ئاین و دابونه‌ریتی خه‌ڵک قازانج دەکات و هه‌وڵدەدات خه‌ڵکی ئاسایی له خشته‌به‌رێت بۆ لێدان و کپکردنه‌وەی ئه‌و دەنگه ئازادانه. ڕۆژ نیه له سه‌کۆی مزگه‌وته‌کانه‌وە هه‌ندێ مه‌لا، به بیانوی پڕوپوچ هێرش نه‌که‌نه سه‌ر ئه‌و هێز و ئه‌وکه‌سانه‌ی که وەک ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وە.
ئه‌وەی که جێگه‌ی پرسیارە بۆ هه‌ردوو هێزەکە(ئیسلامی سیاسی و هه‌ردوو زلحزبه‌که‌ی ناو په‌ڕله‌مان) ئه‌وەیه که هه‌ردوو لایه‌ن خاوەن چه‌ند که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی گه‌ورەن و ڕۆژانه سووکایه‌تی به که‌سانی به‌رامبه‌ریان دەکه‌ن، به‌ڵام به هێچ شێوەیه‌ک ئه‌وە په‌سه‌ند ناکه‌ن که جێگه‌ی ڕەخنه‌ی لایه‌نی سێیه‌م بن، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت لایه‌نێکی تر هه‌بێت که وەک ئه‌وان بیر ناکاته‌وە. نموونه: شارەکانی کوردستان پڕن له مزگه‌وت، قوتابخانه‌ی ئیسلامی، مۆڵگه و بنکه‌ی هه‌ردوو زلهێز، شوێن نیه وێنه‌ی بارزانی دووەم(مسعود) و تاڵه‌بانی تیا هه‌ڵنه‌واسرابێت، تیڤیه‌کانیان ڕۆژ تائێوارە بژی سه‌رۆک و حه‌ی ئه‌ڵا و فڵان کوڕی وا و به‌ردەوام ریکلام بۆ پاداشته‌کانی خۆیان دەکه‌ن و وەک فریشته خۆیان ناس دەکه‌ن.
بوار نه‌دان و نه‌بینی ڕەنگه‌کانی دی، یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه داخراوەکان، که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هیچ سه‌نگ و به‌هایه‌کیان نه‌بێت. ڕەفتاری ئه‌و دوو هێزەش که ئاماژەم پێدان، به هه‌ڕەشه و دادگایی‌کردنی هێز و لایه‌نی ئازاد، دەرژێته هه‌مان که‌نداوی سیاسیه‌وە(تاکڕەویی دیکتاتۆری) ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان پتر بۆ بێدەنگی چڕ بکرێنه‌وە. کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی له باشوور چه‌ندان ساڵه به‌وەوە دەناڵێت که دەروازەکانی ئازادی لێ داخراون و قوربانیێکی زۆر داوە، به تایبه‌تی له کارەساتی ئه‌نفالدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هێزە سه‌رکه‌وتن له بێدەنگکردنی خه‌ڵکدا به‌دیبهێنن، کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی له باشوور تووشی گه‌ورەترین هه‌ڵدێری خۆێناوی دەکه‌نه‌وە.
به‌ردەوام بوونی ئه‌و دوو هێزە له ته‌سکردنه‌وەی دەنگه ئازادەکان، له ئازادی بیر‌و ڕا دەربڕین گه‌ورەترین مه‌ترسیه له سه‌ر دوارۆژی پرۆسه‌ی دیموکراتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ نموونه ئه‌و نووسه‌رانه ( فه‌رهاد پیرباڵ، مه‌ریوان ووریا قانع، سه‌رنووسه‌ر گۆڤاری لڤین ود. فایه‌ق گوڵپی) دادگا ناچاریان بکا بێ دەنگ بن له کاری هوشیارکردنه‌وە دیالۆگی دیموکراتی، ئه‌وسا هه‌نگاوی سه‌رکوتکه‌رانەی دی دەکه‌وێته کار. ئه‌وسا دوورنیه دەسه‌لاتێکی تاكڕەو درێژە به دەمکوتکردن خۆی بدات و سیناریۆ خوێناویه‌کان(سه‌ردەشت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه)، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرا ئه‌مجارە به دەستی هێزە دەستڕۆێێتشتوکان دەبارە نه‌بنه‌وە.
گرنگی مانه‌وەو به‌هێزکردنی هێزی دیالۆگی ئازاد له‌وەدایه که ڕۆڵی هوشیارکردنه‌وەی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه دەبینێت له پێناسه‌ی خود و په‌ی بردن به مافه مرۆییه‌کان که شادەماری سه‌روەری کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و دیموکراتە. که یه‌کێکه له هێما سه‌رەکیه‌کانی کۆمه‌ڵگه ئازادەکانی گیتی. هه‌روە‌ها بوونی دیالۆگی ئازاد له ماسمیدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کان، چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌یه‌کتر پتر ئاشنا دەکات و دەرهاویشته‌ی وای دەبێت که سوودی گشتی به خۆیه‌وە بگرێت و یه‌کبوونه‌وەیه‌ک پێک دێنێت، که سه‌رەڕای ڕای جیاواز، هه‌مووان له‌یه‌کەیەی پته‌وی کۆمه‌ڵایه‌تیدا کۆبکاته‌وە. پێچه‌وانه‌که‌شی په‌ڕته‌وازەیی، دووبه‌رەکی و گۆشه‌گیر که زۆرجار به ناکۆکی خوێناوی کۆتایی دێت (بۆ نموونه شه‌ڕەکانی براکوژی که سه‌رەتای به شه‌ڕی مه‌لایی-جه‌لالی دەستی پێ‌کرد). له‌ڕوی سیاسیشه‌وە بێ دەنگکردنی دەنگانی ئازاد و له گۆڕنانی دیالۆگی دیموکراتی وا دەکات که هێزێکی یان چه‌ند هێزێک به‌بێ گۆێدان به به‌رژوەندی هاوڵاتیان، گه‌مه‌سیاسیه‌کان به‌رەو ئاراسته‌یه‌کی نادیار بچه‌رخێنن و ئه‌و مافه له به‌رینه‌ی گه‌ل زەوت بکه‌ن و بریارێک بدەن که جێی خواستی ئه‌و نه‌بێت.
13-1-2011 سوێد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
