ڕەخنه ...

له کاتێکدا که دەها قوتابخانه‌ی تورکی، عه‌رەبی، فارسی و زمانه‌کانی دی له باشووری کوردستان برەویان هه‌یه و دەخوێنرێن، له کاتێکدا که سه‌دەها ئیتلاعات و به‌عسی و ئه‌نفالچی و تۆرانی به ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم رۆژانه سوکایه‌تی به زمان و نه‌ته‌وەی کورد دەکه‌ن، ئاسایاشی نه‌ته‌وەیی دەخه‌نه مه‌ترسی و ناوی کوردستان دەسڕنه‌وە، لاوەکانی کوردستان به‌رەو په‌تی سێدارە ڕاکێش دەکه‌ن، له کاتێکدا که دەها که‌ناڵ و ڕۆژنامه‌ی سۆرانی و بادینی هه‌ردوو زلپارتیی دەسه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسۆن هه‌یه.له ڕۆژانێکدا که هه‌ورامان لانه‌ی شۆڕش بووە، وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و مافه به هه‌ورامیه‌کان ڕەوا نابێنێت که به‌هه‌ورامی ئاخفتن بکه‌ن، که هه‌رهیچ نه‌بێت وەک تورکمانه ئه‌نتی کوردەکان که ناڵێکی ته‌له‌ڤیزێۆنی خۆیان هه‌بێت.
وەزارەتی ناوخۆی دیوانی هه‌رێمی کوردستان، له نوسراوی ژمارە ١٤٢٠٩ دا به‌رێکه‌وتی ١٣/٦/ ٢٠١٠ (بڕوانه فایلی هاوپێچ) نه‌ک ڕازی نابێت له سه‌ر ئه‌و داخوازییه ڕەوایه‌ی خه‌ڵکی هه‌ورامانی خه‌باتگێر(سه‌نته‌ری ژیوا)، به‌کردنه‌وەی که‌ناڵێکی هه‌ورامی، به‌ڵکو به کارێکی لار و تیرۆریستیان دەناسێنێت، کریم سینجاری وەزیری ناوخۆش ئه‌و نوسراوە ڕەشه ئیمزا دەکات.
ئه‌و وەڵامه و پێناسه‌ی وەزیری ناوخۆ و وەزارەته‌که‌ی یێش ئه‌وەی به‌که‌مزانینی هه‌ورامیه‌کان بێت، سووکایه‌تییه به خودی ئه‌و هه‌ورامیانه که له پێناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و پارتیدا گیانیان کردووەته قوربانی، به‌ڵکو بێنرخکردنی ئه‌و هه‌ورامیانه‌شه که ئه‌ندام وکارمه‌ندی ناو حزبه‌کان و دانێشتوی هه‌ورامانن.ئاخر کاتێک له هه‌ورامان هه‌ورامیه‌کان شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرساندەوە خودی که‌ریم سنجاری له که‌رجیشدا نه‌ی وێراوە باسی کوردستان و شۆڕش بکات.
بۆیه من داوا له هه‌موو هه‌ورامیێکی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ك دەکه‌م که ئه‌م بڕیار و نووسراوە شومه ڕسوا بکات و له ئاستیدا بێ دەنگ نه‌بێت! ئه‌گه‌ر که‌ریم سنجاری و حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان به عێراقییه‌کی ئورگیناڵ دەزانن، ئه‌وا هه‌ورامیه‌کان تاسه‌ر ئێسک کوردن و کوردستان چاویانه.به سه‌دەها شه‌هیدیان له پێناوی ڕزگاری کوردستان هه‌یه، نه‌ک له پێناوی ناوچه‌گه‌ری و خێڵ و بنه‌ماڵه‌دا.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی سنجاری و حکومه‌تەکه‌ی هیچی له هه‌وڵی به‌عسییه‌کان که‌متر نیه که ئێزیدی و شه‌به‌ک و برایانی فه‌یلییان له جه‌سته‌ی کورد دابچراند.ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا و ڕونه که بۆچی حکومه‌تی هه‌رێم ناوچه‌ی هه‌ورامانی پشتگوێ خستووە، چونکه وەک سنجاری نووسیوەیه‌تی مه‌ترسییان بۆ ئاساییشی هه‌رێم هه‌یه و دووریش نیه تیرۆریست بن و کورد نه‌بن!
بۆ بینینی وەڵامه لار و چه‌وته‌که‌ی وەزارەتی ناوخۆ و نووسراوەکه‌ی سنجاری تکایه سه‌یری لاپه‌ڕەی دووەم بکه‌ن:-
١٣-٢-٢٠١١ سوید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
