١١ ئازار ئه‌وڕۆژه بوو که‌سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کورد‌و، ڕژێمی عێڕاق- به‌سه‌رۆکایه‌تی حیزبی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیست- ئاگربه‌ستێکیان مۆرکرد له‌ساڵی ١٩٧٠، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد بگات به‌مافه‌ڕه‌واکانی خۆی- ئه‌وێش بریتیبو له ئۆتۆ نۆمی بۆ کورد له‌چوارچێوه‌ی وڵاتی عێڕاق‌دا، به‌ڵام ڕیککه‌وتنامه‌که وابو، له‌دوای چوار ساڵ پاش ڕاگرتنی جه‌نگ له‌نێوان شۆڕسی کورد‌و، حیزبی به‌عس، ئۆتۆنۆمی بۆ کورد دیار بکرێ.
ئینجا لێره‌دا چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌م ڕێککه‌وتنامه، یه‌ک له‌وانه ئه‌وه‌یه که‌شۆڕشی کورد به‌لیهاتویی خۆی توانی حیزبی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیست ناچار بکات که‌دان به‌مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد بنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه ڕاست‌بێ، له‌و کات حیزبی به‌عس زۆر لاواز‌و بێهێز بوو، چونکه چه‌نده‌ها گیروگرفتی ڕامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سه‌ربازی هه‌بوو له‌نێو خودی عێراق، ئینجا به‌دوای چاره‌سه‌رێک ده‌گه‌را، ئه‌ویش هه‌ڵخه‌تاندنی سه‌رانی شۆڕشی کورد بوو( الحرب خدعة)به‌ڕاگرتنی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، بۆ خۆ به‌هێزکردنی‌و، لاوازکردنی شۆڕشی کورد، چونکه ئه‌گه‌ر ڕژێمی به‌عس جه‌نگی ڕانه‌گرتبایه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ نه‌یئه‌توانی به‌م شێوه‌یه خۆی پڕ چه‌کو پاره پاره بکات‌و، سه‌رکه‌وێ له‌سه‌ر هه‌موو گیروگرفته‌کانی نێو خودی عێڕاق
گیروگرفته‌کانی حیزبی به‌عس‌و، پیلاندانانی بۆ سه‌رکه‌وتن
حیزبی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیست که‌به‌کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی عێڕاقی گرته‌ده‌ست، ڕوبه‌ڕوی چه‌نده‌ها کۆسپ‌و، ته‌گه‌ره بۆوه، که‌ئه‌بوایه پیلان دابڕێژی بۆ سه‌رکه‌وتنی، ئه‌م کۆسپ‌وته‌گه‌رانه پێکدێت له‌م خاڵانه‌ی خوار‌ه‌وه.
یه‌که‌م: شۆڕشی کورد، که‌ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گه‌شه‌ی ئه‌کرد به‌تایبه‌ت له‌کۆتایی شێسته‌کان، چونکه ڕۆژانه گه‌نجانی کورد پۆل، پۆل خۆیان ناونوس ئه‌کرد بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌دوای هاتنی تفه‌نگی بڕنۆ، که‌شۆڕش فه‌رمانی ده‌رکرد که‌هه‌موو ته‌فه‌نگه کۆنه‌کان کۆبکرێنه‌وه‌و، تفه‌نگی (بڕنۆ( له‌جیاتی وه‌ربگرن، وه‌هه‌روه‌ها پۆل، پۆلیش جاشه‌کان به‌خۆو تفه‌نگه‌کانیان داتنه ڕیزی شۆڕشی کورد‌و، هێزی مام جه‌لالیش- که‌ئه‌وکات سه‌ر به‌ڕژێمی عێڕاقه‌وه بوو- له‌هه‌موو به‌ره‌کانی جه‌نگ شکه‌ستیان به‌خۆوه ئه‌دیت، به‌تایبه‌تیش له‌ده‌شتی هه‌ولێر.له‌ترسی (فارس باوه)قه‌یسه‌رییان لێبوه کونه میشک.له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گه‌شه‌کردنه‌ش چه‌نده‌ها دۆشکه گه‌یشتنه به‌ره‌کانی جه‌نگ، له‌ده‌ڤه‌ری جیا، جیای کوردستان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی دوژمن، بۆ نمونه له‌کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ له هیران فڕۆکه‌یه‌کی مێکی عێراقیان خسته‌خواره‌وه، به‌مه‌ش ترسێکی گه‌وره که‌وته دڵی سه‌رانی حیزبی به‌عس..
ماویه‌تی...
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
