له‌وانه‌یه ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌دژی ئایینی ئیسلام شت ئه‌نووسن، هه‌موویان یه‌ک بیروڕانه‌بن.هه‌ندێکیان ئه‌یانه‌وێ له‌نێو خه‌ڵک ناوبانگی خۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌زانن زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردستان له‌سه‌ر ئایینی ئیسلامن، به‌دژایه‌تی کردنیان بۆ ئایینی ئیسلام ناوبانگ ده‌رده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه له‌دژی ئایینی یه‌زیدی بنووسن له‌وانه‌یه که‌س بایه‌خی پێنه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی کورده یه‌زیدیه‌کان ته‌نیا له‌ده‌ڤه‌ری موسل ئه‌ژن، ئه‌وانیش به‌هۆی بارودۆخی هه‌رێمه‌که فێری خوێندن‌و نوسینی کوردی نه‌بوینه.
به‌شی دووه‌میان که‌سانێکن ئه‌یانه‌وێ ئارامی‌و ئاسایشی کوردستان بشێوێنن، ئینجا گونجاوترین ڕێگا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دژایه‌تی کردنی ئایینی ئیسلامه، چونکه ئه‌زانن زۆربه‌ی گه‌لانی کوردستان موسلمانن، ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی خۆیان ئاشکرا کرد بۆ ئایینی ئیسلام، هه‌ڵبه‌ت ئه‌بیته هۆی دروستبونی به‌ره‌یه‌کی تر، بۆ وه‌ڵامدانه‌ی ئه‌وکه‌سانه، .دروستبونی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ش مه‌ترسیداره بۆ کوردستان، چونکه له‌ئاستی راگه‌یاندن ده‌رده‌چێ بۆ ئاستیکی زۆر مه‌ترسیدارتر، به‌تایبه‌تیش له‌دوای کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریکا له‌عیراق.
کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریکا له‌عیراق چه‌نده‌ها گیروگرفتی به‌دواوه‌یه، بۆ کوردستان، چونکه له‌عێراق‌و، وڵاتانی دراوسی‌و، خودی کوردستانیش، چه‌نده‌ها گروپی جیاجیا خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئاژه‌وه نانه‌وه له‌کوردستان، یه‌ک له‌وانه که‌سانێکن که‌خۆیان به‌روشنبیر هه‌ژمار ئه‌که‌ن، ئینجا له‌ئێستاوه ئه‌یانه‌وێ زه‌مینه‌یه‌ک خۆشکه‌ن بۆ دروستکردنی ئاژاوه له کوردستان‌و، تاوانبارکردنی مه‌لاکان به‌خه‌یانه‌ت‌و، تیته‌قاندنی خۆیان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، چۆنکه ئه‌وانه له‌خه‌می کورد‌و کوردستان نین، ئینجا هه‌رچی له‌ده‌ستیان بێ ئه‌یکه‌ن له‌دژی کورد‌و، ئایینه‌که‌ی.ئه‌م دژایه‌تیه‌ش ناولێئه‌نێن دێموکراسی، به‌ڵام ڕه‌ددانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن موسلمانان ناولێئه‌نێن تیرۆر‌و دواکه‌وتن.
که‌سێک بیه‌وێ خزمه‌تی گه‌ل‌و نیشتیمانه‌که‌ی بکات روشنبیرایه‌تیه‌که‌ی خۆی له‌دژی میلله‌ته‌که‌ی به‌کار ناینی، ئه‌وته غاندی توانی وڵاته‌که‌ی ئازاد بکات، بێئه‌وه‌ی دژایه‌تی هیچ ئایینێکی وڵاته‌که‌ی بکات.ئێستاش له‌هه‌موو جیهان شانازی پیوه ئه‌کرێ، بۆ نموونه له‌ئه‌مه‌ریکا په‌یکه‌ریان بۆ داتاشیوه.بۆچی ئه‌و کوردانه‌ی خۆیان به‌ڕوناکبیر ئه‌زانن چاو له‌پیاوێکی وه‌ک غاندی ناکه‌ن، که‌مێژوو شانازی پێوه ئه‌کات، به‌لام ئه‌چن رێگای که‌سانێک ئه‌گرن، که‌که‌وتونه زبڵدانی مێژوو، وه‌ک شای ئێران، که‌مال ئه‌تاتورک، ئه‌نوه‌ر خۆجه، سه‌رانی پارتی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیست ...هتد، ئه‌وانه نه‌یانتوانی ئایینی ئیسلام له‌وڵاته‌کانیان بسڕنه‌وه، ئایه چه‌ند کوردێک ئه‌توانی ئایینی ئیسلام له‌کوردستان بسڕیته‌وه؟ هیچ هێزێک ناتوانی هیچ ئایینێک بسڕیته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئایینی ئیسلام، به‌هێزترین ئایینه له‌سه‌ر ڕوی زه‌مین.
ئه‌وه نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌یه له‌کوردستان تاقمه، تاقمه په‌یدا ئه‌بن بۆ دژایه‌تی ئایینی ئیسلام، هیج رۆڵێکی به‌رچاویان نه‌بوه، تا ڕوخانی شۆرشی ئه‌یلول به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بازانی، به‌ڵام کۆتایهاتنی ئه‌م شۆڕشه بووه هۆی په‌یدابونی چه‌نده‌ها تاقم‌و گروپی جۆراوجۆر.له‌وانه هه‌ندێکیان به‌ئاشکرا دوژمنایه‌تی ئایینی ئیسلام‌و موسلمانانیان ئه‌کرد، ئه‌وانه توانیان زیانێکی گه‌وره به‌گه‌لی کوردی موسلمان بگه‌ینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌به‌ر زانین‌و ڕوشنبیرایه‌تی خۆیان نه‌بوو، به‌ڵکو له‌کوردستان بۆشایه‌کی به‌ڕه‌ڵایی‌و، بێ یاسایی دروست بوو، ئه‌توانم بڵێم که‌س، به‌که‌س نه‌بوو، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و روخانی ڕژێمی شای گۆڕبه‌گۆرو، ده‌ستپێکردنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئیران‌وعێڕاق.ئه‌م روداوانه بونه هۆی گه‌شه‌کردنی ئه‌م تاقم‌و گروپانه له‌گۆڕه‌پانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات‌و باشور، چونکه ئه‌مانه کۆمه‌کئه‌کران له‌لایه‌ن ئیران‌وعێڕاق، بێ گوێدانه بیروباووڕه‌کانیان، چونکه مه‌به‌ستی ئه‌م دوو وڵاته ناسه‌قامگیری کوردستانه.
ئێستا کوردستان پێویستی به‌خزمه‌تکردنی ئیسلامی‌و، عیلمانی‌و، ئه‌وانی تریش هه‌یه، نه‌ک به‌دروستکردنی ئاژاوه، به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی ئه‌ڵێن کوردستان له‌که‌ش‌وهه‌وایه‌کی دێموکراسی‌دا ئه‌ژی، چونکه ئه‌گه‌ر دێموکراسی هه‌بێ هه‌موو که‌س ئه‌توانی به‌ش به‌حاڵی خزمه‌ت پێشکه‌ش به‌وڵاتی خۆی بکات، وڵات، وڵاتی گه‌له، نه‌ک وڵاتی حیزبه‌کانه.
موحه‌ممه‌د مه‌لا مه‌حمود / له‌ئه‌مه‌ریکا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
