له‌ساڵی رابردو حه‌زره‌تی مه‌ریه‌می دایکی حه‌زره‌تی عیسا - سڵاوی خوایان لێ بێ- له‌سه‌ر په‌رستگای عه‌زڕا له‌شاری قاهیڕه‌ی پایه‌ته‌ختی وڵاتی میسر، به‌شێوه‌یه‌کی پڕشه‌نگدار ئه‌دره‌وشایه‌وه، له‌رۆژی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا - سڵاوی خوای له‌سه‌ربێ-ئه‌مه قسه‌ی پیاوانی ئایینی دیانه‌کانی میسره، به‌ڵام له‌م سالدا حه‌زره‌تی حسێن‌ی کوڕی ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوایان لێ‌بێ- به‌قسه‌ی سۆفیه‌کانی وڵاتی میسر - له‌دوای بڕینی ووزه‌ی کاره‌با خۆی کرده نێو مزگه‌وتی ئه‌لحسێن(ا‌لحسین) له‌شاری قاهیڕه‌ی پایه‌ته‌ختی وڵاتی میسر، بۆ به‌شداری کردنی له‌ئاهنگی بیره‌وه‌ری کۆچکردنی پێغه‌مبه‌ر- درودی خوای له‌سه‌ر بێ-له‌شاری مه‌ککه بۆ شاری مه‌دینه. به‌قسه‌ی سۆفیه‌کان له‌کاتی ئاهنگ گێڕان، ووزه‌ی کاره‌با بڕاو، بۆ ماوه‌ی پێنج خوڵه‌ک حه‌زره‌تی حسێن خۆی کرده نێو ئاهنگه‌که، ئینجا مزگه‌وته‌که‌ی به‌جێهێشت.
ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی حه‌زره‌تی حسێن له‌نێو مزگه‌وتی ئه‌لحسێن (ا‌لحسین) له‌شاری قاهیڕه، زانایانی ئایینی‌و، مامۆستایانی زانکۆ قسه‌ی خۆیان کردوو، ئه‌م روداوه‌یان به‌درۆخسته‌وه‌و، ووتیان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌قوڕئان‌وحه‌دیسه‌کانی پێغه‌مبه‌ر –درودی خوای له‌سه‌ربێ- نه‌هاتووه که‌هیچ که‌سێک زیندوبێته‌وه‌و، خۆی نیشانی خه‌ڵک بدات، جگه‌له‌حه‌زره‌تی عیسا – سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێ-ئه‌ویش زیندوئه‌بێته‌وه له‌پێش کۆتایی هاتنی دونیادا.
ئه‌م زانایانه خه‌ڵکیشیان ئاگادار کرده‌وه، که‌بڕوایان پێنه‌که‌ن، چونکه‌ئه‌مه درۆ‌و ده‌ڵه‌سه‌ی سۆفیه‌کانه، که‌ئه‌یانه‌وێ له‌رێگای درۆیه‌کانی خۆیان بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی کوڕی تالیب گه‌وره بکه‌ن، به‌ڵام ئایینی ئیسلام گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که‌پێویستی به‌درۆو ده‌ڵه‌سه‌ی خه‌ڵکانێکی نه‌زان هه‌بێ، وه‌هه‌روه‌ها ئالولبه‌یتیش(ال البیت) پێویستی به‌م هه‌واڵه نادروستان نییه، چونکه ئه‌وان پله‌یه‌کی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له‌نێو ئایینی ئیسلام، به‌گوێره‌ی قوڕئان‌و حه‌دیس، وه‌هه‌روه‌ها زانایه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، که‌درۆو ده‌ڵه‌سه‌ی سۆفیه‌کان له‌سه‌رده‌می داگیرکردنی وڵاتانی شام له‌لایه‌ن سه‌لیبیه‌کانه‌وه په‌یدابون، چونکه‌ئه‌وکات موسلمانه‌کان زۆر بێ هێزو لاوازبون، خه‌ڵکانێک هه‌بوون درۆیان ئه‌کردن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌ی موسلمانان، به‌ڵام ئیستا موسلمانان به‌هۆی زانایان ووره‌یان زۆر به‌رزه‌و، پێویستیان به‌ڕاستی هه‌یه نه‌ک به‌درۆ.
به‌ڕای منه‌وه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی سۆفیه‌کان هاوبه‌شن له‌زۆر شت‌دا، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا خاڵی جیاوازیشیان هه‌یه بۆ نموونه: سۆفیه‌کانی کوردستان‌و، عێڕاق ڕۆژێکیان هه‌یه له‌حه‌فته‌دا بۆ کۆبونه‌وه له‌مزگه‌ووت به‌ناوی رابییته(رابطة)، وه‌هه‌روه‌ها له‌وڵاتی پاکستانیش سۆفیه‌کان به‌ناوی (بڕێلوی) له‌حه‌فته رۆژێکیان هه‌یه بۆ دانیشتن له‌مزگه‌ووت به‌ناوی رابییته (رابطة)، به‌ڵام ئه‌وان له‌ناوه‌ندی دانیشتنه‌که کورسییه‌کی داده‌نین بۆ پێغه‌به‌ر، به‌قسه‌ی ئه‌وان پێغه‌مبه‌ریش –درودی خوای له‌سه‌ر بێ- به‌شداری راببیته ئه‌کات، به‌ڵام سۆفیه‌کان نایبینن.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له سۆفیه‌کان ئه‌گرن، دابه‌ش ئه‌کرێن به‌سه‌ر چوار رای جیاواز.
یه‌که‌م: ره‌تکردنه‌وه‌ی سۆفیزم به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، چونکه کرده‌وه‌کان بریتین له‌درۆو ده‌ڵه‌سه‌و، هه‌ڵخه‌ڵتاندنی خه‌ڵکانێکی نه‌زان‌و نه‌خوێنده‌وار، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یکه‌ن بێ‌بنه‌ماو، بێ به‌ڵگه‌یه.
دووه‌م:ددانپێنانه به‌هه‌بونی ئه‌زموونی سۆفیزم، به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی نییه.
سێیه‌م: سۆفیزم رێگایه‌کی ئاشکرایه‌و، به‌شێکه له‌زوهدی(زهد) په‌سندکراوی ئایینی ئیسلام، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی زیاده‌ڕه‌وی(التطرف)، چونکه زۆر له‌سۆفیه‌کان بڕوایان وایه پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌رده‌وامه‌و، زۆر که‌س له‌لایه‌ن خواوه شتی بۆ دێت، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌نێوان وه‌حی(الوحی) ئێستا‌و سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردرودی خوای له‌سه‌ر بێ.
چواره‌م: سۆفیزم دیارده‌یه‌کی نه‌خۆشیه‌و، توشی ده‌رونی مرۆڤ ده‌بێ، چونکه سۆفیه‌کان بیر له‌کۆمه‌ڵێ شت ئه‌نه‌که‌وه که‌دورن له‌راستی‌دا.
مۆحه‌ممه‌د مه‌لا مه‌حمود/ له‌ئه‌مه‌ریکا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
