دووه‌م کێشه‌ی سیاسی بوو که‌حیزبی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیستی ناچارکرت که‌ئاگربه‌ست مۆربکات له‌گه‌ڵ سه‌رانی شۆڕشی کورد، چونکه حیزبی به‌عس به‌یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری عێڕاق ده‌سه‌ڵاتی نه‌گرته‌ده‌ست، به‌ڵکو لاوازی عه‌بدورره‌حمان عارفیان قۆزته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن له‌دژی ڕژێمی عێڕاقی ئه‌وکات، به‌ڵام که‌گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ڕوبه‌ڕوی چه‌نده‌ها حیزب‌و تاقمی نه‌یار بونه‌وه له‌نێو خودی عێڕاق، وه‌ک : حیزبی شیوعی عێڕاقی، ره‌گه‌زپه‌رست‌و شۆفینیه‌کانی عه‌ڕهب، ئیسلامیه‌کان، شیعه‌کان.له‌دوای ئاگربه‌ست له‌گه‌ل سه‌رانی شۆڕشی کورد ده‌ستی کرد به‌پیلاندانان بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌رنه‌یاره‌کانی، له‌ماوه‌یه‌ک که‌مدا توانی حیزبی شیوعی عێراقی له‌شۆڕشی کورد جیا بکاته‌وه، به‌ناوی به‌ره‌ی نیشتیمانی عێڕاقی‌و، به‌کاریان بێنی له‌دژی شٶرشی کورد، ئینجا دوابه‌دوای ئه‌مه هه‌موو ڕیخراوه‌کانی ئیسلامی‌و، نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و، مه‌زهه‌بی قه‌ده‌غه کرد.
سێیه‌م: کێشه‌ی ئابوری بووحیزبی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیستی ناچارکرد ئاگر به‌ست مۆر بکاتن، چونکه بێجگه له‌جه‌نگ له‌دژی شۆڕشی کورد، به‌شداری جه‌نگی فه‌له‌ستینی کردبوو له‌دژی ئیسرائیل له‌ساڵی ١٩٦٧، ئینجا له‌دوای ڕێککه‌وتنامه‌ی ١١ ئازار ده‌ستیکرد به‌خۆماڵیکردنی نه‌ووت‌و، کڕینی چه‌کو، که‌لوپه‌لی جه‌نگ له‌وڵاتانی سۆشیالیست‌و، فه‌ڕه‌نسا، بۆ نموونه: فڕۆکه‌ی سیخوو، مێکی ٢١و، باجه‌ڕو، میڕاجی ئاماده‌کرد بۆ ساڵی ١٩٧٤، وه‌هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕێککه‌وتنامه‌ی ئابوری‌و، سه‌ربازی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانی مۆرکرد، به‌کورتی خۆی کرده جێگای متمانه‌ی وڵاتانی سۆشیالیست.
پیلاندانانی بۆ له‌ناوبردنی شۆڕش، له‌سه‌ره‌تای ڕاگرتنی جه‌نگ حیزبی به‌عس ده‌ستیکرد به‌پیلاندانان بۆ له‌ناوبردنی شۆڕش، یان لاوازکردنی، ئه‌وه‌ش به‌ته‌قه‌کردن له‌ئیدریس بارزانی، ڕفاندنی حسێن شێروانی- به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرو، له‌سێداره‌دانی له (القصر النهائی)، ئینجا خۆ ئامادکردن بۆ کوشتنی بارزانی.زوزو سه‌ددام حسێن سه‌ردانی باره‌گای بارزانی ئه‌کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌کی گونجاو، تا کۆتایی به‌بارزانی‌و، به شۆڕش بێنی.
که‌نه‌یتوانی بارزانی له‌ناوببات ده‌ستیکرد به‌کڕینی چه‌نده‌ها به‌رپرسی کورد، یان ڕوخاندنی ووره‌یان، ئه‌مه‌ش شتێکی ڕونوئاشکرابو، که‌ئه‌م به‌رپرسانه له‌شاخ هاتنه نێو شار ده‌ستیان کرد به‌ژنهێنانی دووه‌م، یان ته‌ڵاقدانی ژنی شاخ‌و، هێنانی ژنی شار، یان له‌پاڵ ژنی خۆیان دڵداری کردنیان له‌گه‌ڵ کچه مۆده‌کانی شار.لێره‌دا نامه‌وێ ناوی که‌س بێنم، چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه ئێستا مردون، یان زۆر پیربوینه.ده‌رباره‌ی ئه‌مه پێمخۆشه ئاماژه به‌وه‌بده‌م که‌مامۆستا هه‌ژار له‌پاشکۆی کتێبی شه‌ڕه‌فنامه‌ی به‌دلیسی ئه‌ڵی: تیتۆ سه‌رۆکی ئه‌وکاتی یۆغسلافیا له‌دوای ڕاگرتنی جه‌نگ له‌نێوان شۆڕشی کورد‌و، حکومه‌تی عێڕاق، نامه‌یه‌کی بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی نارد‌و، چه‌نده‌ها ئامۆژگاری تێدابوو یه‌ک له‌مانه، تیتۆ ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بیتو پێشمه‌رگه‌کانت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربازی ڕێکنه‌خه‌ی ووره‌ی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، وه‌هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌کانیش بێنه‌وه شار‌و، بگه‌نه خۆشیه‌کانی شار جارێکی‌تر زه‌حمه‌ته بتوانن له‌شاخ خه‌بات بکه‌ن، چونکه چوار ساڵ جه‌نگ ڕاگرتن پێشمه‌رگه فێری ته‌مبه‌ڵی ئه‌کات.
به‌ڵام له‌راستیدا قسه‌ی تیتۆ پڕبه‌پێستی خۆی بوو، چونکه له‌ساڵی ١٩٧٤ که‌جه‌نگ ده‌ستی پێکرده‌وه، پیاوه لێهاتوو جه‌نگاوه‌ری ئه‌فسانه‌یی( فارس باوه) فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌شتی هه‌ولێر- ئه‌وکات له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌ناوبانگترین سه‌رکرده بوو- له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بنکه‌ی هێزی ده‌شتی هه‌ولێری له‌بیستانه گواسته‌وه بۆ گوندی مه‌له‌کانی سه‌ربه‌شارۆچکه‌ی ڕواندوز.
لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر قسه له‌م باسه بکه‌م، جگه له‌وه‌ی بڵێم: ئه‌م ڕێککه‌وتنامه‌یه وه‌ک ئه‌وه وابوو، که‌سه‌رانی شۆڕشی کورد بڵێن به‌سه‌رانی حیزبی به‌عسی عه‌ڕه‌بی سۆشیالیست، ئێوه زۆر بێهیزو لاوازن، باجه‌نگ ڕابگرین تائه‌وکاته‌ی خۆتان به‌هێزو، پڕ چه‌ک ئه‌که‌ن ئینجا ده‌ست به‌جه‌نگ ئه‌که‌ینه‌وه.
موحه‌ممه‌د مه‌لا مه‌حمود/ له‌ئه‌مه‌ریکا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
