به بیری نزیكی هیچ كه‌سێك نه‌ده‌هات، له ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی، له‌ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی به خێرایی له دوای زیاتر له په‌نجا ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وحوكمڕانی مه‌حه‌لی، به بیست و شه‌ش ڕۆژ رژێمێك له جۆری مه‌عده‌نی پاك!!كۆڕێكی ماته‌مینی بۆ بگێڕدری.ووڵاتی تونس له‌وه‌ته‌ی خۆی خۆی به‌رێوه‌ده‌بات، بورقێبه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان تادواهه‌ناسه‌ی سه‌رجێگا بۆ درێژترین حوكمڕانی چاوی غه‌ریبی لێك نا، زین العابدین له كوده‌تایه‌كی هێمنانه‌دا له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیشی له حه‌وتی نۆڤمبه‌ره‌وه به كاریگه‌رترین وتاری به خاولیه سوره‌كه‌ی سه‌رشانی گرته ده‌ست.كاتی كه سه‌رجه‌م ڕوداوه‌كان هێور ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه زۆریان له قالبی حه‌ماسه‌تێكی كت و پڕه‌وه شرۆڤه‌و ده‌رنجامه‌كان ده‌رده‌وكه‌ن، زۆر به‌كه‌می دیوی كۆمه‌ڵایه‌تی شۆرشه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر به‌راودكاریه‌ك بكه‌ین، رژێمێك بیست و سی ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی بكات، سه‌رۆكێك له لكی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه به پۆشته‌ترین سوپا‌و پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی، ڕۆژانه شاشه‌ی تیڤیه‌كانی ووڵات داگیربكات، له پرسیار‌و ڕه‌هه‌نده هه‌نوكه‌یی یه‌كاندا شوێنێك كه تاكه پرسیارێك به‌ڵام به بی كۆتایی هاتنی لقه‌كانی ده‌ماو ده‌م داگیر ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه‌بۆچی وازوو ته‌واوی دام و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یی سوپا پشتیان تێی كردوو به‌چه‌پڵه ئاو خاكی ووڵاتیان لی حه‌رام كرد؟خۆ ئه‌وان كێشه‌یان نه‌بوو؟ته‌نانه‌ت له فڕینیشدا سكت به فرۆكه‌كه ده‌سوتا نه‌ماڵته نه فه‌ره‌نسای دۆستی كه‌زمانه‌كه‌ی دووه‌م ئاخێوه‌ره له تونس وه‌ریان نه‌گرت و لچیان لێی هه‌ڵاویشت؟گه‌ردانه‌ی ڕوداوه‌كانی تونس هه‌رله خۆپیشاندانه‌وه بگره تا ده‌ركه‌وتنی ڕاده‌ی دكتاتۆریه‌تی بن عه‌لی و گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی خاو خێزانه‌كه‌ی، پێده‌چێت لایه‌نی به‌رچاوی سه‌ره‌تای ده‌نكی گه‌ردانه‌كه‌بن كه چ ئیمپراتۆریه‌كی ئیعلامی و ئابوریان له‌سه‌ر سكی برسی میلله‌ت ڕۆناوه، ئه‌وه‌نده نه‌بنه لایه‌نی دووه‌می ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له ئازادی‌دا خۆی به خاوه‌نی ئاماده‌كاری و ده‌سكه‌وته‌كانی شۆرش ده‌زانێت، له ئاوێكی هه‌ڵچوی وه‌ها ناوی سه‌به‌بكاری راپه‌ڕینه‌كه وێرای كه‌وا شه‌قامی 7نۆڤمبه‌ر بریاری لێدراوه به‌ناوی ئه‌وبكرێت و له‌لێدوانه‌كانیشدا ئیقتدای پێده‌كرێت، دواجار خاڵی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی ببێته مۆركی هێزێك كه به خشكه‌یی و شێنه‌یی ئۆپۆزسیۆن بووه بۆ هاوبه‌ش بوون له‌و سفره رازاوه‌یه ئیمانی خۆی ئیعلان بكات و ببێته ده‌م ڕاستێكی قسه ڕه‌ق!!بینیمان له‌ناكاوێك رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه را‌شد غه‌نوشی پاش 22ساڵ ئاواره‌یی به هات و هاواره‌وه هاته نیشتمان، ته‌نها ئه‌و ئێستا خودان وتاری دینیه ماوه‌یه‌كی به‌سه‌ربچێت دورنابێت فه‌توای كافر بوونی فه‌ره‌نساش ده‌ربكات كه داڵده‌ی دابوو، هێشتا حكومه‌تێك دیارنیه كارڕایی بكات، ئه‌گه‌ر پۆلیس به خێری خۆیان رێگایان نه‌گرتبا مالێكی پر ئافره‌تیان ده‌سوتاند، به بیانوی ئه‌وه‌ی كاری له‌شفرۆشی تێداده‌كه‌ن به‌مه‌رجێك ئه‌و ماڵه به‌یاسا رێگایان پێدراوه، وه‌له‌یه‌كێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی شار ته‌رمی قه‌شه‌یه‌كی پۆله‌ندیان به‌سه‌ربڕاوی دۆزیه‌وه؟! دوورتر له‌مه‌ش رێكخراوه‌كان و پارته سیاسی و لیژنه حقوقیه‌كان له نێوان به‌یانی وچێشته‌نگاودا بونه‌ته ده‌مڕاستی جه‌ماوه‌ر له كاتێكدا داخوازیه‌كان له شوێنی خۆیان چه‌قیون.به‌رهه‌می جه‌سته‌ی سوتاوی محمدی سه‌وزه فرۆش حكومه‌تێك بوو هه‌رزوو له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، وه‌زیرو ئه‌ندامانی پارتی كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستوری دیموكراتی وه‌كو هه‌رگیز سه‌ربه‌و پارته نه‌بن به‌رائه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند، ده‌نگی هه‌ڵچوی ناو شه‌قام ئه‌و رسته‌یان دوباره ده‌كرده‌وه كه دیكتاتۆره‌كه ڕۆیشت به ڵام خودی دیكتاتۆریه‌ت كه حزبه‌كه‌ی بن علی و سیسته‌مه‌كه‌ی بوون ماونه‌ته‌وه قه‌بولیان نیه هاوكێشه‌كه له‌و خاڵه كۆتایی بێت.ئه‌نجامه‌كان ئێستا كی به‌ركی له‌گه‌ڵ كێرڤی پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌م حاڵه‌ته شازه پڕواپڕ به پێشهاتێكی سیاسی گرنگ ده‌ژمێردرێت به‌ڵام په‌ندو وانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بنه جیاوازی كردنێك كه‌له داهاتودا ئه‌وو ڵاته به خۆیه‌وه ده‌بینێت، زوڵم و زۆرداری جیاوازی نابێت ئه‌گه‌ر خۆماڵیه‌ك بیكات و داگیركارێكی بیانی بێت ئه‌و ده‌وره ببینی، ته‌نها سروشته ناكۆكه‌كه له گرتنه‌به‌ری میكانیزمه‌كه ده‌بێت كه بۆ یه‌ك ئامانجه ئه‌و یش چه‌وساندنه‌وه‌یه تاكو ده‌سه‌ڵاته‌كه تا درێژترین ماوه به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات، پرسه گرنگه‌كه له‌وه‌دایه تاچه‌ند ئه‌م شۆرشه به‌م فۆرمه ده‌بێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌و هێنانه‌دی داخوازی خه‌ڵكی هه‌ژارو بێده‌رامه‌ت؟ نادپه‌روه‌ری بگاته ئاستێك مرۆڤ قوربانی به گیانی خۆی بدات و قۆناغی زانكۆشی ته‌واو كردبێت ده‌بێت چ ئیراده‌یه‌كی شاراوه له‌ناو ناخی جه‌ماوه‌ره‌كه حه‌شاردرابێت و ئاماده بێت حكومه‌ته نیشتمانیه‌كه ئه‌گه‌ر له ئامانجه‌كانی لادا هه‌مان به‌ره‌نگاری له‌دژدا ده‌ست پێبكاته‌وه؟ ئه‌و چاكسازیه سیاسی و ئابوریانه‌ی به موژده ده‌درێنه جه‌ماوه‌ر ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاگرتنی یه‌كسانی ئه‌و ناكۆكیه بی كه هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك خاڵی نیه لێی له گشت بارودۆخێكدا وه‌لانانی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ڕه‌ئی جیاوازیانه‌وه له ئایینده‌دا سه‌رده‌باته‌وه بۆ دوباره بونه‌وه‌ی كێشه‌كان به فۆرم و ناوه‌رۆكێكی تر.شۆرشه‌كه‌ی محمد بوعزیزی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش ساڵ بۆنان و ئازادی و نه‌هێشتنی ئیهانه‌كردن بوو، پاشان ناوه‌كه‌ی بۆ یاسه‌مین و ێه‌ببار درێژكرانه‌وه، واڵا بوونی ده‌رگاكانی ئازادی ده‌می یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده‌كانی كرده‌وه ووتی ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین جاری بن علی نیم چونكه ئازادیم هه‌یه و ئه‌ویش لێره‌نیه!! گه‌نجه سومبوله‌كه په‌یامێكی دایه جیرانه‌كانی و چه‌ندین گه‌نج چونه سه‌ر مه‌زهه‌به‌كه‌ی، ماڵباتی محمدی هه‌ژار ئاماده‌نین عه‌ره‌بانه‌كه‌ی بفرۆشن له‌به‌ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به ڕه‌مزی ئازادی وئه‌رشیفی نیشتمانی داده‌نێن.روماڵكردنی بارودۆخی تونس زۆر نه‌بونه هه‌واڵی به‌په‌له تا ده‌ره‌نجامه‌كانی له وولاِتی میسر ده‌ركه‌وت، خۆپیشانده‌رانی گه‌نج مه‌یدانی ته‌حریریان به جێنه‌هێشت تا به هه‌ژده ڕۆژ دوماهیان به حوكمی سی ساڵه‌ی موباره‌ك هێنا، لاوانی ئه‌وی خۆیان نه‌سوتاند به‌ڵام شه‌قام وكانگای بڕیاری یۆلیۆیان هه‌ژاند، هه‌ردوو شۆرشه‌كه ئێستا له‌به‌رده‌وامیدان، هه‌ندێك راهه‌یه كه پَییان وایه ده‌بو میسری خاكی شارستانیه‌ت خۆی كردبا به پێشه‌نگ، تا به‌یه‌كجاری په‌رژینی ترسه‌كه شكێنرابوایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خۆنیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان واخه‌ریكن به‌ربه‌سته‌كان لاده‌به‌ن و ده‌وڵه‌تانی تریش ده‌ته‌نێته‌وه، ئێران و لیبیا‌و به‌حرێن و یه‌مه‌ن به و قۆناغه‌دا تێده‌په‌ڕن و ده‌نكه گه‌ردانه‌كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، له شۆرشه‌كه گرنگتر هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ی دیاریشه یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ناتوانێت خۆی بكاته خاوه‌نی هه‌روه‌ك بۆیان رێكیش ناكه‌وێت له فه‌رهه‌نگدان و بیركردنه‌وه‌ی نزیكی خۆیاندا جێگای بۆ بكه‌نه‌وه، له‌دوای شۆردا ماوه‌ته‌وه چاره‌نوسی داواكاریه‌كانی خه‌ڵك به‌كوی ده‌گات؟ ئایا هه‌ژاره‌كان هه‌ر بی ئه‌نوا ده‌مێننه‌وه و زاڵمێك به زاڵمێكی تر ده‌گۆڕنه‌وه؟ ئه‌ری گه‌لۆ كاره‌كان دابه‌ش كراون كه جه‌ماوه‌ر ڕابپه‌ڕی و چینێكیش بیخوات و سوپاسی له‌سه‌ر بكات؟ شۆرشه‌كان به‌زوویی كران لی زۆری ده‌وی داهات و ئه‌نجامه‌كان خواسته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك دابین بكه‌ن، نه‌گفتی زین العابدین دادیدا كه ووتی تێتان گه‌یشتم، نه لوتفی مباره‌ك كه‌ووتی كوڕی شۆرش و شاره‌كه‌تانم خه‌ڵك هه‌ر ووتیان (ارحل)، ئه‌مه‌م وادێته به‌رچاو جارێكیان له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكدا سه‌یری یاری سێركمان ده‌كرد، بینیمان فیلێكی رازاوه‌یان هێنا به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یان سوڕاند، ووتم ته‌ماشای فیل و گه‌وره‌یی بكه‌ن چۆن وا خه‌ملاندویانه‌و ده‌سته مۆیان كردوه؟یه‌ك له‌براده‌ركان ووتی هێشتا هیچت نه‌بینوه به‌س ئارام بگره بزانه چ به‌زمێك له‌سه‌ر پشتی ده‌كه‌ن؟ رێك ئێَستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌كه‌ین به‌زمه سه‌ر پشتی فیله‌كه ببینین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
