به‌شی هه‌موو ڕۆژنامه‌و سایته‌كان، كۆمه‌ڵێك ڕوداو هاتونه‌ته پێش هه‌ریه‌كه‌یان به‌قه‌د شان و باڵی خۆی ده‌ور له دروست بونی دیدگا‌و تێڕوانینی جیاواز ده‌گێڕن، ئه‌م ته‌رحه ڕوداوانه به پێی بارودۆخی سه‌رهه‌ڵدانیان خۆیان دابه‌شی دوو ئاراسته ده‌كه‌ن وه‌به‌هه‌مان قه‌باره‌ی جیاوازی نێوانیان بۆ چاك و خراپ ده‌پۆلێنرێن، دوو پۆلێنبه‌ندیه‌كه‌ش به ئاراسته‌ی چه‌قبه‌ستنی بیروباوه‌رَێكی دیاریكراو جێگا بۆرێژه‌یی بونێك ناهێڵنه‌وه خێره‌و مه‌ندێك قسه‌یه‌كی لێبكات به‌تێكه‌ڵ كردنی باش و نه‌باشه‌كه‌ش چاره‌سه‌ریه‌كی لی وه‌ڕنرێته‌وه هه‌ردوولا موعه‌ززه‌ز موكه‌ڕه‌م لێی بێنه ده‌ره‌وه.دوا دوایی یه‌كانی ساڵی پار بابه‌تگه‌لێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ شه‌قامی كوردیان بزاوت، له‌سه‌روی پرسه سیاسیه‌كه‌وه مه‌سه‌له‌ی پڕۆژه یاسای خۆپیشاندان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به تێخزاندنی زاراوه‌ی جێنده‌ر له‌كاری خۆیدا نیمچه قیامه‌تێكیان به‌رپاكرد، ڕه‌ئیه‌ك پێی وایه بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به‌ناو جۆره‌ها كرداری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێده‌په‌ڕێت ده‌لاله‌ت له داینامیكیه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات كه‌وا ڕۆحێكی واسه‌ركێشی تێدا چه‌كه‌ره‌ده‌كات وه‌هیدیكه‌ش هێشتا زووه‌ی كرده توێشه‌به‌ر و چیتر نه‌مابووی كرده دروشم؟ به‌وه‌نده‌ش كاره‌كان دوایی نه‌هاتن دواهه‌مین جار كه‌ناڵه‌كانی میدیای بیسراو بینراو له‌گه‌ڵ مینبه‌ره‌كان و شوێنی په‌رستن جۆش خرۆشیان تێكه‌وت به‌و هیوایه‌ی لایه‌نگران به‌رچایی به قه‌بول كردنێكی بی پرسیاره‌وه وه‌ربگرن.هێڵه به‌یانیه‌كانی ئه‌و بارودۆخه پارادۆكسه تا دێت گیانی ناكۆكیه‌ك شۆو وه‌رد ده‌كه‌ن له خاكێك كه بۆ كۆمه‌لێك پێشهاتی كت‌و پڕ هێشتی شۆره‌كاته‌و ئاماده نیه سه‌وزایی هه‌زم بكات، نێوه‌ندێك كه ناوی بێلایه‌ن بوون و له‌دوره‌وه ڕوانینی له‌سه‌ر بێت نه‌ماوه‌ته‌وه ماف بداته یه‌كێكیان و به‌ویدیكه‌یان ڕه‌وا نه‌بینی، هاوكێشه‌كان ئێستا هاوڕێك دابڕێنراونه‌ته سه‌ر بینینێك به‌ڕه‌ش و سپی لایه‌ك گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرسێك ده‌كات كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی نیه لایه‌كه‌ی تریش ده‌م له شتگه‌لێك وه‌رده‌دات ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نده وه‌ڕاست بگێرێت كه ده‌ڵێت سه‌رێك له‌ناو سه‌ران نه‌بێت بۆ بڕین باشه.كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌م قولله‌تێنه سه‌راسیمه‌بوونی ئه‌ندامانێكی كۆمه‌ڵگان كه به‌ناو ده‌نگده‌ری بی لایه‌نن و له‌به‌رژه‌وه‌ندیشدا هاوپشكی ته‌ره‌فێكن بۆوه‌ی ژیان بكات و جارناجارێكیش غیره‌تی ببزوی ڕه‌تی شته سه‌پێنراوه‌كان بكات به‌ڵام له‌ده‌وری بابه‌ته‌كان ده‌سوڕێته‌وه‌و ناوێری بچێته ناویه‌وه له‌و كاته‌ی تێده‌گات داڕشتنی یاسایه‌ك له په‌رله‌مان، به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك پیاوه سیاسی و ئایینی یه‌كان پێی هه‌راسان ده‌بن ئاگره سوره له‌خۆم دوره وه‌كو چاو‌دێر له ژێر پێخه‌فدا پرخه‌ی دێت، ڕاستیه‌كی گومان هه‌ڵنه‌گر له‌م باودۆخه‌دا نابێته موڵكی دانه‌رو ڕه‌تكه‌ره‌وه به‌ڵكو حه‌قیقه‌ته‌كه‌ش له‌به‌ر نه‌سه‌لماندن و گیانی لێبورده‌یی له گۆشه‌یه‌كدا خۆی گرمۆڵه ده‌كات، چاوه‌رێی بردنه‌وه‌ی لایه‌نێك ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێشی خۆش نه‌بێت ناچاره به‌ده‌فه لێدانی براوه‌كه بكه‌وێته حاڵه‌تی جه‌زم بونه‌وه له‌كۆڕی زیكردنه‌كه ویردی په‌یڤه‌كانی ئه‌و بلێته‌وه.زه‌ویه‌كه‌ی هه‌رێم كه بناغه‌ی زۆر شتی تێدا ئه‌ندازه كراوه فه‌رز ده‌بێت له‌سه‌ری كه كرانه‌وه‌كه به كراوه‌یی یه‌كی بی سنوور بهێلێته‌وه بۆئه‌وه‌ی پێشوازی له‌كه‌م كوڕی نه‌وه‌كانی بكات به لۆجیكی هه‌بوونی ناكۆكیه‌كانی ناخی مرۆڤه‌كان كه ده‌یانخاته به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدادانێكی ناوه‌خۆیی و بیركردنه‌وه‌ی نوێتر له شته مادی و میتافیزیكیه‌كان، ئه‌م بوچون و پێناسه‌یه پێمان ده‌ڵێت بوونی ئه‌و ناكۆكیه ناوه‌خۆیی یه كه ده‌په‌ڕێته‌وه ناو جومگه‌كان و كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وامی ده‌داته ژیان وه‌كو چۆن ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت، چێژیشی پێده‌به‌خشێت.گشت كۆمه‌ڵگا زیندوه‌كانی جیهان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌راوردێك به‌خۆوه هه‌ڵناگرن له‌ده‌ره‌وه‌ی خواست و پێداویستی قۆناغه‌كان رێنووسی به‌ڕێوه‌چونی ژیانیان بۆ بنوسنه‌وه وه‌ده‌ست نیشانی ئه‌و باوه‌ڕو سیسته‌مه‌ش بكه‌ن كه تائاستی پیرۆزبوون باوه‌ڕی پێیه‌تی.ته‌فسیرو ڕاڤه‌ی جیاواز بۆ ده‌قه یاسایی و چه‌مكه نوێیه‌كان ئه‌گه‌ر بگاته حدودی به‌به‌ریه‌ك هه‌ڵچون ئه‌وا ده‌روازه‌ی وه‌سه‌ت بوون پێویسته به ڤاڵایی بهێڵرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێك تێگه‌یشتن ببێته حه‌كه‌می بویه‌ره‌كان مادام ئێمه پابه‌ندی خۆمان به یاسایه‌كی دروست و ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ڕاگه‌یاندبی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دڵفراوانیمان خۆی به‌و ئاقاره‌دا بكێشی كه هه‌موو تاكێك نابێته بابایه‌كی ڕه‌زامه‌ندكار، ئه‌گه‌ر كۆڵه‌گه‌ی دین و ته‌عریف بۆ زاتیه‌تی كابرای دیندار سه‌وابیت و بنه‌ماكانی ئایین بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌ركه‌كان، ئه‌وا شتێكی سروشتی نیه له‌ته‌ك زاراوه‌ی تازه له دیموكراسیه‌وه بگره تاده‌گاته جێنده‌ر حه‌ربی مان و نه‌مان هه‌لبگیرسێت له‌به‌رئه‌وی، به‌ده‌ستوور و یاساكانی باری شارستانی دیاره كه چۆن بریار له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسازه‌كانی خێزان ده‌درێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر به‌ره‌ی دیكه‌ش واجب ده‌بێت به عه‌قلیه‌تی ته‌همیش كردن دژه هه‌ڵوێستی خۆی پێوانه نه‌كات، ئاوێته‌كرانی دوو هاودژ به‌یه‌كه‌وه له گریمانه‌ی ڕه‌خنه‌لێگرتن و گازانده به‌ده‌ر نابێت ئه‌و لایه‌نه‌ی كراوه‌تر مامه‌ڵه بكات ئه‌وپتر پاڵپشتی و هاوسۆزی بۆخۆی ده‌سته‌به‌رده‌كات ئه‌م هه‌نگامه‌یه‌ی به‌یاننامه‌كانیش سه‌ره‌رای جێگابونه‌وه‌یان له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگا ئه‌و راستیه‌مان به‌روداده‌داته‌وه كه شه‌قامی تژی كاسبكار‌و ئایدیای جیاواز به‌شی هه‌موو لایه‌كیان ده‌كات گاهی به‌ره‌یه‌ك به‌حه‌قتر بزانێت هه‌رمێ گه‌ییوه‌كان له هه‌رزاڵه‌ی ئه‌و بێنێته ده‌ره‌وه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش نیگای سه‌رنجه‌كان جارێكی تر بگوازێته‌وه، چۆن بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان به خه‌لفیه‌تی بیروبۆچونێكی تایبه‌ت ده‌ناسرێنه‌وه ئه‌وهاش شه‌قام به‌شی هه‌موویان ده‌بێت، هه‌ندێك له‌گه‌ڵداو پشكێكی تریش له‌دژدا مافی هاوڵاتی بون و ده‌ستووری خۆی به‌كارببات، ته‌بیه‌عه‌تی كرداو په‌رچه‌كرداریش به‌رده‌وم ده‌بێت مادام ئێمه به‌هه‌موو پێكهاته‌و بیرورای جیاواز كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك ده‌هێنین كه كۆمه‌ڵگای كوردیه‌و ئیمانی به‌وه‌ستاوی نیه وه‌لی ئه‌وه‌ش له شوێنگای خۆیه‌تی كه خوێندنه‌وه‌مان بۆ قۆناغه‌كان دواتر په‌شیمانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
