له‌وه‌ته‌ی عیراق له میانه‌ی حكومه‌ت بونه‌وه، ده‌رچه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیفاكتۆوه وازی كردوه خۆیشی له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلێك كاردانه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌كاندا بینیوه‌ته‌وه، ته‌واوی ده‌ستوره‌كان چ ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریان پێكراوه یانیش به پێی گۆڕانكاریه‌كاریه سیاسیه‌كان دوباره هه‌موار كراونه‌ته‌وه هه‌موو له هه‌موویان ته‌ئكیدیان له دانانی شه‌ریعه‌ت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كردۆته‌وه، هێنده‌ی ناوه‌رۆكی ده‌ستورو بڕگه‌و ماده‌كانی چی ده‌لێن و چیان تێدا نوسراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده نابنه‌جێگای بایه‌خ پێدان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا بۆكارپێكردنی ماده ڕاسپارده‌كانی ده‌ستوره‌كه، تێكه‌ڵاو كردنی ئه‌م دووچه‌مك و واتا هاودژه له وڵاتێك هاله‌ی پیرۆزیه‌كانی به هێڵی سوركردبی به‌بی ئاگاداربوون یاخود به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بنه‌ما ئایینی یه‌كان له‌گه‌ڵ ماده ده‌ستكرده‌كاندا هاوتا ده‌كات به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌وو بۆچونی دژ له‌شه‌قام دامه‌زراوه‌كاندا هه‌بن كۆكن له‌سه‌ر ئاراسته كردنی تێبنیه‌كانیان له سه‌ر نوسین و داڕشتنی ده‌ستوره‌كه به بی ئه‌وه‌ی جیاوازی بكرێت له نێوان ده‌قێكی نه‌گۆڕو تێكستێك به‌رده‌وام لێكبكێشرێته‌وه.ئاوێته بوونی ناسنامه‌ی دینی و ئه‌تنی به نێوه‌نده‌كانی برَیارو دامه‌زراوه حكومی و مه‌ده‌نیه‌كان چه‌شنێك له ده‌مارگیری مێژوویی كۆمه‌ڵگای عیراقیشی هاتۆته سه‌ر تاكو وای لێهاتوه بۆ خۆده‌ربازكردن له به‌رپرسیارێتیه‌كان به‌بی دوو دڵی سڵ له‌وه نه‌كرێته‌وه ته‌ماسێك دروست بكرێت سه‌رجه‌م داواكاری و چاكسازیه‌كان به‌هه‌وڵه دژه‌كان بژمێردرێن بۆ تێكدانی ئه‌زمون و ته‌جروبه‌كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌و لۆجیكه دوفاقیه یاری به‌هه‌ستی جه‌ماوه‌ر و تاكی ده‌نگده‌ر بكرێت و به‌رده‌وام ئاسایشی ووڵات و پرسه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان بكرێنه ده‌مكوتی پرسیارێك كه گه‌ڵ به ته‌مابێت بیكات.دیموكراسی وه‌نه‌بێت له‌گشت كاتێكدا پێویست بی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك جه‌نگی باوه‌ڕداری و بێباوه‌ڕی هه‌ڤبه‌ر بكات، جه‌خت كردنه‌وه له چه‌سپاندنی دیموكراسی به‌زۆری له‌ته‌رحی كۆمه‌ڵگای عیراقی غه‌درێكی به‌رچاو ده‌بێت له مۆرك و فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی به‌گشتی، ئه‌گه‌ر بۆ دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دان‌و ستاندنی ده‌سكه‌وته‌كانیش بی، بێت‌و نه‌گونجان و ته‌ره‌بونی ئیداری هه‌بێت به ناچاری گشتاندنه‌كه دیموكراسیش ده‌گرێته‌وه، هه‌رچی ناگوزێری و دوور له پڕه‌نسیپه مه‌عموله‌كانی هه‌بێت وه‌كو بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ئیداری پشكێكی دیاری به‌رده‌كه‌وێت، به‌م حاڵه‌ش حه‌قیقه‌تی به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌بێته ڕاستیه‌كی مه‌ودا درێژ وسه‌ره‌نجام دووبه‌ره‌ی ناكۆك دروست ده‌بن.سیاسیه عیراقیه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ رێژه‌یی بوون كه‌مێكیان لێده‌ركه‌ین ده‌نا ئه‌وانی ده‌مێننه‌وه له باگراوندی ئایدۆلۆژیایه‌كی مه‌زهه‌بیه‌وه هاتوون كه بۆ چه‌ندین سه‌ده له‌ناو دژایه‌تی كردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر دابه‌زیون، به‌سه‌ردابڕاندنی لیبرالیه‌ت و هه‌ندێك سیفاتی ته‌كنوكراتی لێوان لێو به‌سه‌ر كامێكیان هه‌مان ده‌ردی دیموكراسیه‌كه‌مان توش ده‌هێنی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سه هه‌ڵبژارده‌كه ئاماده نیه فێری وانه‌یه‌كی تر بێت ئه‌گه‌ر بواری خۆتێكه‌ڵاو كردنیشی بۆ بڕه‌خسێت ئه‌و كاریگه‌ریه ده‌مارگیریه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر خودی ئه‌و خاسیه‌ته ده‌ور له بریاره‌كان به‌ئاراسته‌ی میزاج و خواستی تاكڕه‌وی ده‌گێرێت.دوای پێك هاتنی حكومه‌تی عیراق و یه‌كلایی بونه‌وه‌ی كه‌یسی وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌كان، له‌پاڵ مه‌سه‌له‌كانی تر واقیعێكی په‌نهان له‌سوڕی خۆیدا گه‌شه‌ده‌كات ئه‌ویشیان قۆستنه‌وه‌ی دووپایه گرنگه‌كه‌ی سیاسه‌ت و دینن به‌یه‌كه‌وه، ئێستا ته‌وژمێكی كاریگه‌ر له عیراق بوونی نیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیش بێت نكوڵی له ناسنامه ئاینیه به سیاسیكراوه‌كه‌ی بكات، ته‌شه‌نه‌كردنی كاریزمای كه‌سایه‌تیه مه‌رجه‌عیه‌كان به‌ناو شاڕه‌گی ڕه‌وت و حزبه‌كان هیچ كه‌لێنێكی بۆ گومان و پرسیاركردن نه‌هێشتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و سیاسیانه جورئه‌تی بیركردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه نیه، له‌سه‌ره‌تادا متمانه‌ی مه‌رجه‌عه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وجار دێن موجامه‌له‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌م قۆناغه له ڕوخسار دووره‌ی سیسته‌می كارگێریه‌كه به هێواشی له‌سه‌ره‌خۆ گۆڕ بۆ ئه‌و سیسته‌مه تۆز گرتووه‌ی عه‌لمانیه‌ت هه‌ڵده‌كه‌نێت، مه‌ترسیه‌كه به رێژه‌یه‌كی باش هه‌یه ناكرێت نادیده بگیرێت چونكه له دوولای دونیای شیعه‌و سوننه ده‌ست خراوه‌ته بینا قاقای كه‌سه سیاسی و هه‌ڵوێسته‌كانیان.مانه‌وه‌ی سه‌در بۆ نزیكه‌ی چوارساڵ له ئێران له‌ناكاو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆعیراق و ووتاردان بۆ لایه‌نگره‌كانی، پێبازێكی تازه‌ی له خه‌باتی ئه‌و ره‌وته خسته ڕوو به‌پشت به‌ستن به كوتله په‌رله‌مانیه‌كه‌ی و به‌شداریكردنی فراوانی له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، سه‌در ده‌لێَََت ئه‌و خه‌باته‌ی به‌چه‌كداری ده‌كرێت به ئاشتیش ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێت چه‌ك به‌ده‌ستی خاوه‌ن چه‌ك بێت كه حكومه‌ته، ووتی به‌رده‌وامیش ده‌بێت له تێكۆشان تاكو حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی دره‌حه‌ق ئه‌وو بزاڤه‌كه‌ی جی به‌جێده‌كات، له‌م هاوكێشه‌یه‌دا سه‌در دوو هێزه دیاره‌كه‌ی ئایین و سیاسه‌تی به‌ده‌ستن ئه‌و ئیعتكافه درێژه‌شی له ئێران بۆ ئه‌وه نه‌بووه وه‌كو گه‌ریده‌یه‌كی شوێنه پیرۆزه‌كان ته‌ماشا بكرێت به‌ڵكو له حه‌وزه‌ی قوم وه‌كو باس ده‌كرێت خوێندن و ڕاهێنانی كردووه، بۆ مه‌به‌سه‌تی قه‌ناعه‌ت پێكردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی سه‌در (عێائب اهل الحق) ی به ده‌ركراو له میلله‌ت زانی له ڕه‌وته‌كه‌ی بی به‌ریكردن، موقته‌دای پێشه‌وا گه‌نجه‌كه له‌و گه‌یشتووه كه جارێكی دیكه به‌كه‌ربه‌لایه‌كی نوی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه عیراقی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان تاقی نه‌كاته‌وه، ده‌زانێت هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه به ده‌رچوونی له ژیانی سیاسی و ته‌نانه‌ت كوشتنیش كۆتایی دێت و مێژووی خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌بڕێنێته‌وه، له‌بری ئه‌وه هاتوه به‌رنامه‌یه‌ك دابنێت كه شوێنی یه‌كێك له‌و مه‌رجه‌عانه بگرێته‌وه كه ئێستا چه‌ند سیمبولێكیان ماون و له دوا قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیاندان، له‌م ئان و ساته‌شدا كه ووڵاتی ئێران رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌وی شیعه‌ی جیهان ده‌كات، باشترین هاوكار ده‌بێت بۆی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌روه‌ختێكدایه ڕكابه‌ریكی هێمنانه له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیمی رابه‌ری گه‌نجی مه‌جلیسی ئه‌علا ده‌كات و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه كێشه‌ی جی نشینی و مه‌رجه‌عیه‌ت كه‌وتۆته نێوان قوم و نه‌جه‌ف كه هه‌ردوولایان كار بۆ هێنانه‌دی تناك مه‌رجه‌عی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له باڵاَ ده‌ستی بریاره‌كان نه‌كه‌ونه به‌رده‌م هیچ كۆسپ و له‌مپه‌رێك، موقته‌دای لاو له‌ناو توندوتیژی هه‌ڵوێسته‌كاندا كه تاڕاده‌یه‌ك هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ستی ده‌مارگیری و خێله‌كی كۆمه‌ڵگای عیراقی سوود مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و سنووری به‌پیرۆز ڕاگرتنه‌كه‌ی به‌رینتر ده‌كات، سیاسیه‌كان له سه‌رویانه‌وه مالكی سه‌رۆك وه‌زیران خوازیاره كه ده‌نگی لێوه‌نه‌یه‌ت و به ئارامی ساڵانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێبكات، ئه‌گه‌ر پێوانه‌كه‌ش ڕشتنی ترس بێت، سه‌دریه‌كان زۆریان به‌كوشت چوون له‌وكاته‌ی فه‌توای پێشه‌واكه‌یان بۆ جیهادكردن به‌ده‌ست گه‌یشت، لایه‌نه‌كانی تری شیعه‌ش سه‌ره‌ڕای ناره‌حه‌ت بونیان، ئه‌وانیش خۆیان ناهاوێژنه ناو گێژاوێك دواجار لێی ده‌رنه‌چن، ده‌كرێت سه‌دری ئه‌وڕۆ به‌و پێكهاته‌یه به خواردنێكی پڕاوپرَی ڤیتامین بچوێنین كه‌له‌سه‌ر ئاگرێكی كز پێگه‌یشتبی له‌یه‌ك كاتدا به ئاسانی هه‌رس بكرێت و دوای داكه‌وتنی ژه‌مه‌كش ئازارهێن بی، یه‌كێك له هۆكاری هاتنه‌وه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت بۆ پاڵپشتی كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكیه به هۆیه‌وه سه‌در ببێته ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی مالكی و سیاسه‌ته‌كانی ئێران، سه‌دریش به‌و مه‌رجانه پاك نیه‌تی خۆی به ڕودا ڕاگه‌یاندوه، بێگومان خاكی عیراقیش وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌و خاكه به پیته‌یه كه هه‌رده‌م له‌باربووه تۆی چینایه‌تی و مه‌زهه‌بی تێدا بچێنرێت، ئه‌وه‌ی له دووربینه‌كه‌وه زیاتر دێته پێش و ڕوناك ده‌بێته‌وه، به‌ئایدیا كردنی ئاینه ڕه‌سمیه‌كه‌یه‌و په‌لهاویشتنه كه ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوره‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه دابڕێژرێنه‌وه، له‌یه‌كه‌م به‌یه‌كداداندا قه‌ده‌غه‌كردنی یانه‌و سه‌نته‌ره‌كان ده‌ستی پێكرد، ئیتر كار وابڕوات مه‌نتیقی ڕازیكردن حاكم بێت هیچ غه‌ریب نابێت، په‌نجه‌ره‌ی گشت ئازادیه‌كان دابخرێن ئه‌وكات وێژه كردن له‌سه‌ر دیموكراسی و ماف و ئازادیه‌كان سه‌رابێك ده‌بن، وولاِتانی پی له خشته ده‌برێن، بۆئێمه‌ش پی فرۆشتنه‌وه‌یان و ده‌رچوونی ده‌نگێكیش مانای تێدا هه‌بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌جێگیربوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه ئیش بۆَ ڕه‌هایی بوون ده‌كات هه‌موو پرسه‌كان له قالب ده‌درێن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
