له ماڵی زۆربه‌مان دوای نه‌وه‌ده‌كان ئاه ئاهی غه‌ریبی ده‌خوارده‌وه، خواردنی ژه‌مه برنجێكی باش و كه‌مێك پیاوه‌ڕه‌شه‌كه‌ی له‌سه‌ربوایه، خه‌ونی ئه‌و شه‌وه‌ش ده‌بووه ژیانێكی شاهانه له كۆشكێكی خه‌یاڵیدا كه خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازرێت هه‌رگیز كۆتایی نه‌یه‌ت. له‌گه‌ڵ پۆلێك هاورَیی ده‌رچووی قوتابخانه به هاوكاری یه‌كێك له جیرانه‌كانم خودا لێیخۆشبی له پۆسته‌ی ده‌رمان ڕشێنی گونده‌كان وه‌رگیرام، هه‌ركه زانیم بۆ به‌یانی به كری ده‌چمه كاری شام به سه‌پان نه‌ده‌دا له‌وپه‌ڕی ئاسوده‌یدا شه‌و ڕاست و چه‌پم ده‌كرد، بۆ پێشهاتی خۆش و ده‌رون هه‌ژێن سیفه‌تێكم هه‌یه حه‌رش و قورش تێكه‌ڵ ده‌كه‌م خه‌وناچێته چاوم ته‌نانه‌ت حسابی زیندان و دادگاییش ده‌كه‌م خه‌راپتر له‌دادگای كافكای مه‌زن، ئه‌زێكی تازه ده‌رچووی ئاماده‌یی و هه‌ڵگری بڕوانامه به دڵێكی گوشاده‌وه په‌مپێكی ڕشاندنی ده‌رمانم له شان كردوو له ده‌رگای ماڵه‌كانمان ده‌دا ئه‌ری بیكه‌نه‌وه تا بۆتان مێشوله كوژ بكه‌ین! به‌و ته‌مه‌نه هه‌رزه‌كاریه هۆكاری دڵخۆشیه‌كه‌م زیاتر بۆ ئه‌وه‌بوو كه ببڕای ببر ئه‌و عه‌له‌فه‌م بیرناچێته‌وه كه له كاتی هه‌ڵاتنه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕین خواردم، دواتریش بتوانم به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت رۆحێك به ماڵه بی ڕۆنه‌كه‌ی خانه‌واده‌كه‌م ببه‌خشمه‌وه وپاروێكی چه‌ور بۆ گه‌روه وشكه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌م. له شۆله‌كه‌مدا زۆر گوندی ده‌وربه‌رمان له دژی نه‌خۆشی بڵابونه‌وه‌ی مه‌لاریا ڕشاند، به خێریان ده‌هێناین، گاڵته‌یان پیده‌كردین، جنێویان پێده‌داین، ده‌ریان ده‌كردین، به‌ڵام هیچ ساتێك ئه‌وه‌نده‌مان خۆش لێنه‌دهات ده‌مێك ئازاره‌كانمان له‌بیرده‌كردو نانێكی تێروپڕمان ده‌خوارد، یه‌كێك له دۆسته زێده ئازیزه‌كانم وێرای ته‌واو كردنی په‌یمانگای شه‌ریعه قۆناغی سوخته‌یی و خوێندنی حوجره‌شی به‌لارێدا ته‌واو كردبوو، ئه‌و له ئێمه زیتتر بوو كه له دوای ده‌رگا كردنه‌وه به ڕومان جورئه‌تی ئه‌وه‌بكات و پێیان بڵێت ئه‌ری میوانان ڕاناگرن؟؟ مه‌گه‌رده‌گمه‌ن بوایه ده‌نا من خۆم له سێبه‌ری ئه‌و نه‌ده‌تاراند، له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌چه‌نگ نه‌هێنا ووتی عه‌یبه ناچم بلێم ڕامده‌گرن یان نا؟ ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه خۆی هه‌ست به‌مه بكات و به فه‌رموو فه‌رموو پیل كێشمان بكه‌ن، سه‌ره‌نجام به برسیه‌تی مایه‌وه و له ناو گۆرستانێك ئه‌و ڕۆژه‌ی به بێده‌نگی به‌رێَده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌مان پی مایه‌وه كه له ژێره‌وه پێبكه‌نین، جارێكیان له گوندێك سه‌رمان به‌ده‌ركه‌یه‌كه‌و ناو ته‌نیا سی چوار ژنێك دانیشتبوون فه‌رمویه‌كی نابه‌دڵیان لێكردین، گرنگ نه‌بوو چیمان بۆ دێنن به‌ڵكو هه‌رشتێك حازر بوایه كافی بوو، پاشان پیاوێكی ماڵه‌كه‌هاته‌وه به‌بۆن و ڕه‌نگ و ڕوخساری نابوته‌وه زانی ده‌رمان رَشێنین، ووتی ئه‌ری ده‌رمانی هیشكم ده‌ده‌نی؟ ئێمه‌ش به‌ده‌سته خۆمان نه‌بوو به‌رپرسی تیمه‌كه‌مان لی ئاگادار كرده‌وه، من و دۆسته‌كه‌م وامان زانی ته‌واو به‌ڵام كابرای خانه خوی یه‌ك به‌یه‌كه‌ی تیمه‌كه‌ی تێَگه‌یاند و ده‌یگوت برا تازه دوكه‌س هاتن له‌ماری مه‌یان نان خوارد ئێكی زه‌عیفی به ڕدێن بوو ئیدیشی كورته خڕه بوو گۆتیانه مه ده‌رمانا حیشكته ده‌ینی، ئائا دوو بوون، به درێژایی دوای نیوه‌ڕۆ تاكه تاكه خۆمان لێی ده‌شارده‌وه ئه‌ویش خوای لی ڕازی بێت هه‌تاكو ڕۆیشتیین نان خواردنه‌كه‌ی نه‌بڕانده‌وه، هاوه‌ڵه‌كه‌م وو تی بریا پووش و قه‌سه‌ڵن خواردبا نه‌وه‌ك ئه‌وها ده‌شه‌رممان بباته‌وه. هه‌رچه‌نده كه ئه‌وكات نه‌بوونی و نه‌داری گه‌نجی پیرده‌كرد لی ئه‌و یادگاریه تاڵ و شیرنانه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زروفی ئه‌وڕۆ به‌گه‌واهیراتی دونیا ناگێڕدرێته‌وه‌و ناگۆڕدرێته‌وه، له بارودۆخی ئه‌وكاتدا ئه‌وه‌ی خۆمان پێوه خه‌ریك نه‌ده‌كرد پرسیاری تۆ چیت و چیت له خوێندن ته‌واوكردووه بوو؟؟ چونكی لێمان ڕوون بوو پولێكی نه‌ده‌هێنا كار‌و پیشه‌كه‌ش به تێروانینی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك و خواناسان هی به‌نیاده‌می پله یه‌ك نه‌بوو وه‌ك براده‌ره‌كه‌م كه ده‌یگوت عاله‌م ئه‌ری ئه‌وه ئیشێكی (ده‌نیئه)، زیاتر له چل ڕۆژ ژیانێكی ماركۆپۆلۆیانه‌مان گوزه‌راند گه‌لێكی شوێنی خۆشی كوردستان گه‌ڕیاین له پشتی دووته‌نیه كراوه‌كه، چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌م به‌هه‌رحالێك بوو گرتن و ئێستا بۆ بیره‌وه‌ری ماومن، هێنده نه‌مابوو كاتی گرێبه‌سته‌كه‌مان به‌یه‌كجاری كۆتایی بێت چاوه‌رَێی كرێی ئه‌و ماوه‌یه بووین، ڕیزمان به‌ستبوو ژنه به‌رپرسه بیانیه‌كه‌ی wfpله‌بری پاره سه‌رو سێزده ده‌به‌ڕوونی زه‌یتی داینی!!!!به جارێك خرۆشاین ووتمان مان ده‌گرین و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه دووای زوو په‌شیمان بوینه‌وه له هۆكاره‌كه‌مان پرسی بۆ وایه وه‌رگێڕه‌كه‌ی ووتی خانم ده‌لێت وه‌ری ده‌گرن ئه‌وهایه ناتانه‌وێت ده‌یگه‌رَینینه‌وه بۆ كۆگا؟ تێگه‌یشتین هیچمان پێناكرێت ده‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌و خه‌سته‌خانه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان بێگومان له‌و گێرمه‌و كێشه‌یه له هه‌ڕی ده‌بووین له مه‌ڕێش ده‌بووین، هاتمه ماڵه‌وه ووتم هه‌ندێكی ده‌فرۆشم، قسه‌كه‌م ته‌واو ده‌رنه‌په‌ڕاند دایكم گوتی من ده‌یكڕمه‌وه!!!!! ئیدی له‌سه‌ری نه‌ڕِۆیشتم و ملم بۆ چاره‌نووس نا و له‌لام بوو به ڕابردوو، له‌و ساوه تاكو ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی من نه‌هاتووه بگره پێشی نازانێت، تێگه‌یشتووم شتێك نیه تاسه‌ر به‌ناوی كێشه به‌ڵكو بوه‌ته واقع ئه‌گه‌ر ته‌عامولی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین نه‌وه‌ك هه‌ر ناتوانین یه‌كێك بین له سواربوانی دواوه‌ی فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ڵكو به خۆ پێوه هه‌ڵواسین ده‌بی سه‌دجار شوكرانه بژێر بین ئه‌ویش به‌مه‌رجێك كه‌وتنه خواره‌وه‌مان له‌سه‌ر خۆت بێت ئه‌گه‌ر به مردوویش دۆزراینه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان نه‌دڕاندبێت كه‌كه‌س له گیانمان به‌رپرسیارنیه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن و دیموكراسی له ووڵاته‌كه‌مان نه‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر زیندوش ماینه‌وه نه‌فه‌وتاین له خۆ پێهه‌ڵواسینه‌كه ده‌لێن قه‌ت عه‌یب و شه‌رمتان نه‌كرد زه‌لامینه ئه‌دی ئێمه له‌ناو عه‌وله‌مه‌دا ناژین؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
